هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) گۆرانییەکی تازەی بەناوی (ئەی نیشتمان) تۆمارکرد، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن شاعیر (ئیسماعیل محەمەد) نووسراوە و ئاوازی خۆی دایناوە، ئەو گۆرانیە هاوتا لەگەڵ دوو کچەکەی (کەژێ) و (محەمەد)ی کوڕی گوتویەتی..لەمیانەی پەیامێکیدا هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) دەربارەی بەرهەم هێنانی ئەو گۆرانییە رایگەیاند :… گۆرانی نیشتمان چۆن مناڵەکانم کاکڵەو کرۆکی جەرگمن ئاواش سروودەکان و گۆرانیەکانم لە کانی و کارێزی هەست و بیری و هزرم هەڵقەڵاوە، شان بەشانی جگەر گۆشەکانم بەرهەمەکانی خۆم دەپارێزم و خۆشم دەوێن..
گەر بۆ کارێکی چاکسازی و سارێژکردنی برینەکانی کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتیم مناڵەکانم بکەمە سووتەمەنی، بۆ قەرزدانەوەم بۆ خاک و نیشتمان، ئاواش سروودەکان و گۆرانییەکانم بۆ هێماکردن و پەنجە لەسەردانان، لەسەر ئەو هەموو کەم و کوری و ستەم لێکردنەی کە لەخاک وڵات و نەتەوەکەم دەکرێ و کراوە، بەرهەمەکانم وەک (تلیسکۆبێک) بەکار دەهێنم بۆ پشکنین و دەست نیشانکردنی هەموو تەنێکی نامۆ لە فەزای نیشتمانەکەمدا، جا گۆرانی نیشتمان وەک تاقی گایەک بەکار دەهێنم بۆ وەدەرخستنی تەواوی ئەو هەموو برینانەی کە لەجەستەی نیشتمانەکەمدا وەدی دەکرێ، کەوا بێ من و هەموو تاکێکی ئەو کوردستانە قەرزاریین بە خاک و گەل و وڵات، جا هەریەک شێوەی ئۆباڵەکە بەجۆرێ لە ئەستۆمانە، کەوابێ منیش بۆ قەرز دانەوەو دەرک پێکردن بەم ئەرکە گەورە ئاوا بە هۆی ژێیەکانی دەنگم لە گەڵ کۆرپە چاوکەشەکانم (کەژێ و محەمەد) دەمەوێ بەرکۆی خۆمان بەرامبەر وڵاتەکەم بکەمەوەو بەڵکە ئەمە خوایە من یەک لەو کەسانە بم کە وڵات گەردنم ئازا بکات.