جەلال ڕەئوف : “ئه‌وه‌ی دوێنێ پێتووتم له یادیخۆتی به‌ره‌وه . گرنگ ئائه‌م ساته‌یه که به‌سه‌ریده‌به‌یین . باش بوو تابانی مانگ ده‌ریایی لێمان نه‌هاژان ئه‌و شه‌وه‌ی که گه‌یشتینه ئێره. ئه‌زانی په‌یوه‌ندی نێوان مانگ و ده‌ریا چه‌ند پر ڕازه؟ ئه‌م ئه‌و به‌ڵایخۆیدا ڕاده‌کێشێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه .
ئێمه‌ش به هه‌موو ئه‌قڵی خۆمانه‌وه ده‌مانه‌وێت له‌و ڕازه بگه‌یین . شه‌وی ڕابردوو باسمان له زۆر شتکرد ، له‌و میکرۆ هه‌ستانه‌ی که جه‌سته‌مان ده‌به‌ستێته‌و به‌و هه‌ناسه ئه‌زه‌لییه‌ی گه‌ردوون که ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناومانناوه ڕوح . مانه‌وه‌ی من تۆ لێره به هه‌ستی هاوبه‌شی هه‌ردووکمان بوو. ئه‌توانم بڵێم زیاتر تۆ هانتدام بۆ مانه‌وه‌م ، ئه‌گینا منیش وه‌کو ئه‌وانی تر به‌ره‌و وڵاتێکی دی ده‌ڕۆیشتم . ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که منی به‌ست به‌م شوێنه‌وه و به تۆوه ئه‌وه‌بوو که کاتێ پێیه‌کمان له لمدا بوو ئه‌ویتر له ئاو، به‌ده‌نگێکی پڕ ماندوویی و حه‌سره‌ت ووتت ” هه‌ڵاتوان له ده‌ست میژوو بوون به توریست تا هه‌تایه ” ماندووبونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی جارێ وا هه‌یه وا له مرۆ ده‌کات که له دووی هه‌لێکی ڕوخساو بگه‌ڕێت که له ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت پشوویه‌ک بدات به واتاکانی بوونی ، تۆ به‌و ڕسته‌یه ئه‌و پشووه‌ت دا به‌من . ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌شیکی بچووک له‌و ڕاستیه پیشانده‌دا که له دووی ده‌گه‌ڕێین : پشوودان ، پشوویه‌کی روحی. ئه‌وه‌شه که من و تۆ ئا له‌م کاته‌دا تیادا ده‌ژین . دوێنێشه‌و ، له‌سه‌ر بالکۆنی ئوتێله‌که باسی هه‌ندێ خاڵی مێژووییمان ده‌کرد ، چاومان بڕیبوه ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان و گو‌ێشمان شلکردبوو بۆ هاژه‌ی شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا ، هه‌ستمان زۆر به له‌شسووکی ده‌کرد له پڕ ، له شوێنێکه‌وه ، شنه بایه‌ک ئاوازیکی پیانۆی بۆ چه‌ند ساتێک پێشکه‌ش کردین ، تۆزۆر له‌سه‌ر خۆ قسه‌ت بۆده‌کردم ، به‌ڵام من پێمبڕیت . چونکه ئه‌و ساته له خۆیدا سیحرێکی دا به مێژووه ماندوه‌که‌م ، ئه‌زانم ، باسه‌که‌مان له‌سه‌ر مێژوو بوو ، به‌ڵام که من گوێم له‌و ئاوازه بوو، له دڵیخۆمدا ووتم مێژوو تازه به من چی ، هه‌ر ئه‌و ساته‌م به‌لاوه گرنگبوو . ئه‌و ئاوازه نه‌مئه‌زانی ئایا هه‌ر من گوێم لێ‌بوو یان تۆش . سه‌یر بوو ، چوونکه گوێم له‌و کاته‌دا وه‌کو ده‌رگایه‌کی که‌ونی کرایه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو جۆشێکدا ، ڕه‌نگه سه‌یر بێت به لاته‌وه ، ئه‌و ساته سیحراویه ڕسته‌یه‌کی جوبران خه‌لیل جوبرانی هێنایه‌وه یادم که ده‌ڵێت ( : ” ئیمڕۆ یاده‌کانت باوه‌شده‌که‌ن به ڕابردووتدا، سوبه‌ی ، ئاره‌زووه‌کانت باوه‌شده‌که‌ن به داهاتوودا ” ) . ئێمه واده‌زانین که له ده‌ست مێژوو هه‌ڵدێین ، یان مێژوو چاری هه‌ڵاتنمان لاده‌درکێنێ ؟ ئێمه هیچیتر ناکه‌یین له‌وه زیاتر که مێژوو له سه‌ر مێژوو هه‌ڵچنین . کێده‌یووت تۆیه‌کی خه‌ڵکی شیمال ، منێکی خه‌ڵکی خواروو له شوێنێکی سیحراوی ئاوهادا بار‌و قورسایی خه‌منه‌کانمان فڕێبده‌ین و باوڵی کورته ته‌مه‌نی مێژوویی خۆمان مێژووی ئه‌و خاکه‌ی که تیایدا ژیاین له ناو لیته‌ی ئێستایه‌کی داهاتوو فڕێبده‌یین و سکاڵاکانیشمان به په‌نجه له‌سه‌ر لم بنه‌خه‌شێنین و شه‌پۆلیش بیسڕێته‌وه ؟ سکاڵاکانی پیاوێکی خه‌ڵکی شیمال و ئافره‌تێکی خه‌ڵکی خوارووی ڕۆژئاوای رووباری فورات . “
چه‌ند ساتێک تێمووردبۆوه و سه‌له نوێ چنگی ڕاستی پڕده‌کرد له لم و ده‌یکرده چنگی چه‌پیه‌وه وه‌ک کاتژمێره ئاوێیه کۆنه‌کان ، که پاشان له بری ئاو لمیان تێده‌کرد ،به‌مه ده‌یوویست پێوانێک بۆ ئه‌و هاوسه‌نگیه دروستبکات که له نیوان هه‌ستو بیرکردنه‌وه‌یدا پێکیهێنابوو .به‌ڵام شپرزه‌ییه‌کم به‌دی ده‌کرد تیایدا بۆیه جاروباریش سه‌یرێکی ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆیده‌کرد وه‌کو بڵێی بترسێت له‌وه‌ی ببینرێت له لایه‌ن یه‌کێک که بیناسێ . به‌ڵام له شوێنیکی ئاوهادا کێ ئه‌و و منی ده‌ناسی ؟ نه من له‌و شوێنه‌دا خه‌ڵکی ئه‌و شیماله بووم که ئه‌و باسی ده‌کرد ، نه ئه‌ویش خه‌ڵکی خوارووی ڕۆژئاوای رووباری فورات بوو. ئێمه ، ته‌نها سه‌فه‌رێکبووین ، سه‌فه‌رێکی دور ودرێژ و وه‌کو باڵنده‌یه‌کی ده‌ریایی له که‌نار ده‌ریاو شاری گه‌رگانۆ نیشته‌وه . ئێره تا چاو بڕیده‌کرد ده‌ریایه‌کی شینی ئاسمانی بوو . دیمه‌نه‌که کرابوو با دوو به‌شه‌وه له ده‌سته ڕاسته‌وه زنجیره‌یه‌ک ڕۆخی به‌رزو نزمی سپی ،سه‌ری گیرابوو به سنه‌وبه‌ری چڕی حه‌له‌بی که بوبوو به نیگایه‌کی سه‌وز بۆی و تێکه‌ڵ به هێڵی ئاسۆ بوبوو . به ده‌سته چه‌پدا شاره‌که بوو که له خه‌ونێک ده‌چوو به چاوی کراوه‌وه ببینرێت ،. دیمه‌نه‌که له‌و وێنانه ده‌چوو که کاتی خۆی له گۆڤاره توریستیه‌کان ده‌مانبینی و خه‌ونمان پێوه‌ده‌بینی. سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژ بوو، کات ده‌مه‌و ئێوره بوو. که‌نار ده‌ریاکه که‌سی پێوه‌نه‌بوو ، تاکه‌و ته‌را له دووره‌وه جووڵه‌ی له‌شی چه‌ند که‌سێکت به‌دی ده‌کرا که به‌ره‌و گه‌رگانۆ ده‌گه‌ڕانه‌وه .
ئیمڕو ده‌بوایه بڕیارێکمان بدایه که ی سه‌رله نوێ بکه‌وینه‌وه ڕێ و هه‌ریه‌که به‌ره‌و به‌ختو چاره‌نووسی خۆی ،
” ده‌زانی کارێکی زۆرگرانه بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر . به تایبه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ش که دیاری ده‌که‌ی بۆ سه‌فه‌ر؟ ” به جۆرێک له دڵگووشینه‌وه پێمووت .
” ده‌زانم ، به کێده‌ڵێی . هه‌موو سه‌فه‌رێک شێوه‌یه‌که له‌وونبوون و خۆشاردنه‌وه” له سه‌ر خۆ وه‌ڵامی دامه‌وه .
” بۆ کێ” پێمووت.
“بۆ تۆ بۆ من ، بۆ ئه‌وانه‌ی لاشیان ده‌گوێزنه‌وه بۆ جیۆگارفیاییه‌کی دی ، بیره‌وه‌رییه‌کانیشیان بۆ مێژوویه‌کی دی .تۆ ده‌ڵێی چی پیاوه‌که‌ی خه‌ڵکی شیمال ؟
” شیمال؟ ” ووتم
” شیمال ” ووتی
وه‌ڵامیکی خێرای دامه‌وه . منیش بێئه‌وه‌ی سه‌رو دڵم به وشه‌ی شیمال بگیرێ و بێئه‌وه‌ی بکه‌ومه ته‌ڵه‌ی ده‌مه‌ته‌قێ له سه‌ر ڕابردوو، له‌د ڵیخۆمدا ده‌مووت ئه‌وه‌نده شیمال زۆره له جیهانه‌دا با ئێمه‌ش به شێکبین له‌وشیمالانه‌ی که خوارووییه‌کان ده‌یبینن ، جاران لامان ئه‌وه گرنگ بو که سه‌ر به‌ره‌و شیمال بوایه ، ده‌ووترا که شیمال وزه‌یه‌کی باشی ده‌دا به مێشک و خوێن . ڕه‌نگه واشنه‌بێ : چونکه زۆرم ده‌ناسی له‌وانه‌ی سه‌ریان ڕوه‌و شیمال داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ون که چی ته‌مه‌ڵو ته‌وه‌سه‌لی وه‌کو خۆیاننه‌بو وه کاتی نانی نیوه‌رۆ له خه‌و هه‌ڵده‌ستان یان ئێواره . هه‌ستمکرد ئه‌ندێشه‌م خه‌ریکبو له دوی بۆچونیتر بگه‌ڕێ به‌ڵام زو گرتمه‌وه .
“تۆش چاو ره‌ش و ئه‌برۆ پڕ دیاره خه‌ڵکی خوارووی ڕۆژئاوای رووباری فورات ” به نه‌رمیه‌وه پێمگوت.
نه‌رمه پێکه‌نینێک گرتی . به‌ڵام نیگای زۆر دور رۆشتبو . من پشتم له ده‌ریا بو ، ئه‌و ڕوی . به ده‌م هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه نیگای هینایه‌وه نزیک نیگامو وتی : ” تۆ چی یادگارێکی پیرۆزی خۆتت له شیماله‌وه هێناوه له گه‌ڵخۆتدا؟ “
” وه‌کو چی ؟ ” پێمگوت .
له‌وه ده‌چو حه‌زینه‌ده‌کرد وه‌ڵامه‌که‌م ببێته پرسیار بۆی ، چاوانی که‌وتنه‌وه جوڵه‌و ته‌ماشای ئه‌و په‌ڵه هه‌وره‌ی ده‌کرد که ره‌نگی ئاسۆی گرتبوو ، په‌ڵه هه‌ورێک به ته‌نها ، نزیک ئه‌و هێڵه‌ی ده‌ریاو ئاسمانی له‌یه‌کجوداده‌کرده‌وه . نیگاشی به‌لای راست‌و چه‌پدا ده‌برت وه‌ک بڵێی له دوی پرسیارێکی وێڵدا بگه‌ڕێت یان توێژینه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزیته‌وه که پێشتر له منی کرد‌و بیوێت به شێوه‌یه‌کی تر بیڵێت ( یادگارێکی پیرۆز له شیماله‌وه) ، هه‌ردو له‌پی ده‌ستی جوتکردو خستیه ژێر چه‌ناگه‌ی و به ده‌نگێکی پڕ قه‌راره‌وه وتی : ” تۆ عه‌ره‌بیه‌که‌ت زۆر باشه . به‌ڵام شیعری شه‌عبی عیراقی تێده‌گه‌ی ؟ با بڵێن ئه‌وانه‌ی گۆرانیبێژه‌کان کردویانه به گۆرانی ؟ به‌ڵام وابزانم بۆ ئێوه‌ی خه‌ڵکی شیمال شتێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بێت تێگه‌یشتنی ئه‌و شیعرانه .چونکه ئه‌و دێڕه شیعره‌ی له گوێمدایه ، له خۆیدا گۆرانیه‌کیشه که له یادگاراکانمه‌وه دێنه‌وه گوێم و له گوێمه‌وه ده‌چنه چاومه‌وه ، له چاویشمدا ده‌بنه‌وه به فرمێسک له فرمیسکیشه‌وه ده‌بنه‌وه به‌وشه‌و منیش به تۆی تۆیده‌ڵێم .”
بێده‌نگیه‌ک هه‌ردوکمانی گرته خۆی .به‌ڵام له پڕ من له‌م ساته‌دا خه‌یاڵم بۆ هه‌ندێ شیعری شه‌عبی ڕۆیشت و بۆ زۆر گۆرانی عیراقی که له کاتی کاتی لاوێتیمدا بیستبووم . به‌ڵام خه‌یاڵیشم هه‌ر لای پرسیاره‌که ئه‌و بو : ئه‌بێت چی شتێک پیرۆز بێت تاکو هه‌ر یه‌کێک بیخاته باوڵی هه‌ستیه‌وه و به‌ره‌و داهاتو له گه‌ڵ خۆیبیبات به تایبه‌تیش له شیماله‌وه ، چۆن ئافره‌تیکی خه‌ڵکی ناسرییه خه‌یاڵی بۆ پرسیارێک ئاوها چوه ؟ هه‌ر یادگاره به خۆمم ووت و ڕوشم کرده ئه‌و و وتم : ” تۆ دێڕه شیعره‌که‌ی خۆتت له بیرنه‌چێته‌وه ، ئه‌وه‌شت پێ‌بڵێم سه‌یرئه‌وه‌یه هه‌ردوکمان که‌وتوینه‌ته‌وڵاتێک که نه شیمالی منه‌و نه عیراقی تۆشه ، ته‌نها چاره‌نوسێکی کاتییه .”
زۆر به قووڵییه‌وه گوێی گرتبوو ، به‌ڵام هه‌ستمده‌کرد له ناخیدا دوای ئاوازێک که‌وتبوو .
” ئه‌م چه‌ند دێڕه شێعره‌ی که ئێستا پێتی ده‌ڵیم شیوه‌یه‌کی ڕابوردووی هه‌ردووکمانی تیادا ده‌بینم ، ده‌توانم بڵێم هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌که‌مانه‌وه هه‌ستم به‌وه‌ده‌کرد . نازانم بۆ ، هه‌ندێ بۆ هه‌ن هۆیه‌کانی هه‌رگیز نازانرێت .گوێبگره :(
لانت فرح وابتسم و لانت دمع و ابچیک
ولانت حبیب و نحب ولانت عدو نعادیه
ولو جیتنه من البعد بعیونه انخلیک ) ..شتێکت ده‌هێنێته‌وه خه‌یاڵ ؟ ئه‌م شیعره یاده‌وه‌ریت هه‌یه له گه‌ڵیدا ؟”
ده‌موویست وه‌ڵامیبده‌مه‌وه . به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕێی ده‌کرد ته‌مه‌نی زۆر بوو ، له هێز که‌وتبوو، ته‌پوتۆزو گڕه‌و قرچه‌ی جاده‌کانی به‌غدای پێوه‌بوو . ئه‌و جادانه‌ی قیره‌که‌ی له ژیرپێدا شلده‌بۆوه . بۆنی دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی ناو سینه‌ماکانی لێده‌هات . ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕێی ده‌کرد ، ئه‌و ئازادییه‌ی ده‌هێنایه‌وه یادم که هه‌ستم پێده‌کرد کاتێ له ناو ئوتۆمۆبیلدا له به‌غدا دوورده‌که‌وتینه‌وه . وه‌ڵامه‌که‌م بۆ کرده گۆرانی و داوام لێکرد ئه‌ونده‌ی توانی له گه‌ڵمدا بیڵێته‌وه . ئێواره به‌ره‌و تاریکی ده‌چوو ، ڕووناکی خانووه‌کانی گه‌رگانۆ
له دووره‌وه ده‌دره‌وشانه‌وه ، منیش که که‌وته ڕێم بۆ ده‌ووت و ئه‌ویش ده‌یووته‌وه ، جاروباریش ده‌یویست بزانێت ئه‌و گۆرانیه باسی چیده‌کات ، منیش هه‌ر به‌ده‌م گۆرانیووتنه‌وه ده‌مووت : باسی ئه‌و هه‌ورانه ده‌کات که تاکو پێش ئێستا میوانیان بووین.