م. عه‌ونی خۆشناو: هێشتا زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی وڵات ساڕ‌ێژ نه‌بوون، زامێکی تر له دڵی نیشتمان سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌مان ڕه‌گه‌ز هه‌مان ئایدیا‌و هه‌مان باوه‌ڕ له ژێر ناو و په‌رده‌یه‌کی تر مه‌رگه‌سات ڕوو له ڕۆژئاوای کوردستان ده‌کات،
ئه‌و ڕه‌شه‌کوژی و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی له ڕۆژئاوای کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، دۆزه‌خێکی سه‌رڕووی زه‌مینه و تاوانێکه هه‌رگیز له هزر و هۆشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ون نابێت، کوشتنی منداڵی بچووک ئه‌گه‌ر ته‌نها هۆکاری کوردبوون نه‌بێ گوناهی چیه؟! به‌و شێوه دڕندانه‌یه کۆکوژ بکرێت، ئه‌و کاره قێزه‌ون و دژ به مرۆڤایه‌تییه به ناوی ئایین ده‌کرێت .. ئه‌رێ گه‌لۆ له کوێن کۆمه‌ڵی وڵاتانی ئیسلامی؟! له کوێن حزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌کان؟ له کوێن زانایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام؟ بۆچی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مکاری و تاوانه گه‌وره و قێزه‌ونه‌ی دژ به گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان ده‌نگ هه‌ڵنابڕن؟! بۆچی هاوپیشه‌کانتان ڕیسواو شه‌رمه‌زار ناکه‌ن که گه‌نج و لاوی کورد به ناوی جیهاد فریو ده‌ده‌ن؟ یاخود ده‌نگ و ڕه‌نگ و فرمێسکی ئێوه ته‌نها بۆ مورسییهکانه!! زۆرمان پێ سه‌یره چه‌ته‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرا به ناوی خواپه‌رستی و ئاینزایی و ئیسلامگه‌رایی ڕق و کینه‌و داخی ده‌روونی ڕه‌ش و ناپاک و گڵاویان به‌رامبه‌ر کوردی مرۆڤدۆست و موسلمان داده‌ڕێژن، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئێمه کێین؟ ئایا نازانن مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی جوان و دیارییه‌کی خواییه بۆ سه‌ر ڕووی زه‌مین، کام ئایین فه‌رمانی کردووه مرۆڤه‌کان یه‌کتر بکوژن؟ بۆیه به‌و کرده‌وه‌یه قێزه‌ون و چه‌په‌ڵه و دژ به به‌های مرۆڤایه‌تی هیچ نرخێک بۆ ئایین و خواپه‌رستی دانانێن. ئێوه منداڵ سه‌ر ده‌بڕن!! دیل ده‌کوژن .. ئێوه ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان و کوشتنی به کۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ژنه‌کانی کورد بۆ خۆتان حه‌لال ده‌که‌ن و سه‌روه‌ت و سامانیان به تالان ده‌به‌ن و ده‌دزن، دڵتان ڕه‌قه وه‌ک به‌رد، ئێمه‌ی کورد هه‌موو کار و کرده‌وه خراپ و ئههریمهنیهکانتان که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئێمه ڕیسواو شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین، ئێوه هه‌رچه‌ند دڕنده‌بن، ئێمه زیاتر پارێزگاری له خاک و گه‌ل و نیشتمانمان ده‌که‌ین، چونکه گیانبه‌ختکردن له پێناوی نیشتمان پیشه‌ی ئێمه‌یه‌و له بیروباوهڕماندایه، ئێمه وه‌ک ئێوه نین، ئێمه مرۆڤدۆستین، خواپه‌رستین تۆوی عه‌شق و ئه‌وین دلۆڤانی ده‌چێنین، ڕێز له ئایدیا‌و که‌لتور و شارستانیه‌تی جیهان ده‌گرین، ئێوه خراپه‌کاری ده‌که‌ن، ڕه‌شه‌کوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تۆوی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و نه‌داری ده‌ڕوێنن!! کێ به‌رپرسه له‌و نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختیه؟ کام ئایین و ئایدیا‌و باوه‌ڕ فه‌رمانتان پێ ده‌کات بکوژن و ببڕن و تالانکهن و هه‌موو شتێک وێران و خاپوور و تێکبده‌ن؟ ده‌تانه‌وێ به ڕێگای له‌شکرکێشی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر له پارچه‌یه‌کی تری دڵی نیشتمان به‌رپا بکه‌ن، یاخود شاڵاوێکی تری ئه‌نفال له خاکی پیرۆزی نیشتمان ئه‌نجام بده‌ن، دایکان و خوشکانمان ڕه‌شپۆش و کچه‌کانمان هه‌رزان فرۆش بکه‌ن، کۆتایی به کرده‌وه تاوانکاریهکانتان بهێنن، ئێمه گه‌لێکی به‌خشنده‌ین و خانه‌دان و ڕه‌سه‌نی ئه‌و هه‌رێمه‌ین، له‌هه‌ر شوێنێ ژیابین تۆوی دۆستایه‌تی و مرۆڤدۆستی و برایه‌تیمان چاندووه، ئێوه‌ش له‌هه‌ر شوێنێ ئارامی هه‌بێ ناتوانن تیایدا بژین و تێکیده‌ده‌ن، ژیان هه‌بی ده‌یوه‌ستێنن، ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن هه‌بێ وێرانی ده‌که‌ن!!
یه‌کگرتنی ئه‌و چه‌ته ئیسلامگهرانه دژ به براکانمان له ڕۆژئاوا هه‌نگاوێکه، بۆ کاری تێکده‌رانه و کۆمه‌ڵکوژیه له هه‌رێمی کوردان، سیاسه‌تی نکۆلی و پاکتاوی نه‌ژادیه له‌و ده‌ڤه‌ره، بۆیه هه‌میشه به هۆی زه‌برو زه‌نگ هه‌وڵی په‌راوێز خستنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ده‌ن له‌و ده‌ڤه‌ره، ئێمه‌ی کوردستانیان پێویستیمان به هاوکاری و ته‌بایی و یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتی هه‌یه، تاکو به‌و یه‌کهه‌ڵوێستیه ده‌نگی ناڕه‌زاییمان له دژی دیکتاتۆری داگیرکاری و کۆمه‌لکوژی به‌رز که‌ینه‌وه، به شێوازێکی مه‌ده‌نییانه و خه‌باتێکی هاوچه‌رخیانه پشتیوانی له هاونیشتمانه‌کانمان له ڕۆژئاوای کوردستان بکه‌ین، تاکی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان له دۆخێکی سه‌خت و دژوار و هه‌ستیاردان و به دڵه‌ڕاوکێ ژیان ده‌گوزه‌رێنن، کاری هه‌نووکه‌ییمان پێویستیمان به خۆسازدان و خۆڕێکخستنه‌وه هه‌یه، هه‌موومان وێرای ئایدیای جیاواز و بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز‌و تێڕوانینی جیاواز له بارودۆخه‌کان، به‌ڵام ئامانجێکی هاوبه‌شمان هه‌یه، پێویسته پشت و په‌نای یه‌کبین و گیانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رخۆدان له نێوماندا په‌ره پێبده‌ین، ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانین هێشتا ڕێگای تێکۆشان و به‌رخودان سه‌خت و ئاڵۆزه، زۆرمان ماوه سه‌رجه‌م مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، هاوده‌نگی و پشتیوانیمان له هاونیشتمانانی ڕۆژئاوای وڵات له‌به‌ر خاتری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان نیه، به‌ڵکو په‌رۆشیمانه بۆ نه‌ته‌وه و خاکی کوردان، هێشتا ئایدیای توانه‌وه و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی له نێو هزر و ئه‌ندێشه‌ی ئاخونده‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان ته‌راتێن ده‌کات، داگیرکه‌رانی کوردستان که‌ش و هه‌وای ئارامی ڕۆژئاوای کوردستان و گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانی و ئارامی باشووری کوردستانیان پێ قبول ناکرێت، بۆیه هه‌ر ڕۆژه و به شێوازێ لێدوانی بێ بنه‌ماو ئاگرینی و شه‌ڕانگێزی له میدیاکان له دژی کورد ده‌ده‌ن و تاوناتاوێ له هه‌وڵی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه و تێکدانی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌که‌دان ..
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردستانیانی تاراوگه کاراکته‌رێکی کاراو زیندوو دانه‌بڕاوی ئه‌و واقیعه‌ی کوردستانین، ئه‌رکی سه‌رشانمانه له پرۆسه‌ی گۆڕانکاری و کوده‌تا دژ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، ڕۆڵی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆمان ببینین، له زووترین کاتدا ئاماده‌کاری بۆ پێشهاته‌کان بکه‌ین و له هه‌موو وڵاته‌کاندا له ژێر چه‌تری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆمان ساز و ئاماده که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویستدا له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژی چه‌ته ئیسلامگه‌ره‌کان و ئاغاکانیان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستین، له سه‌رجه‌م پایته‌خته‌کانی وڵاتانی جیهان و له‌به‌رده‌م شوێنه فه‌رمییه‌کان و نووسینگه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و به شێوازێکی شارستانیانه گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ین و بیکه‌ینه مه‌یدانی چاڵاکی مه‌ده‌نی و خۆپیشاندان و مانگرتن و که‌مپین ڕابگه‌یێنین بۆ پشتیوانی له هاونیشتمانه‌کانمان له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان، په‌یامی هاوده‌نگی و هاوسۆزی و هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستیان پێڕابگهیێنین، بلێین ئه‌گه‌ر ئێوه به گیان به‌رگری له خاک و نیشتمان بکه‌ن، ئێمه‌ش له تاراوگه به هۆی گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و چاڵاکی مه‌ده‌نی و دیبڵۆماسی، په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین به گوێچکه‌ی مرۆڤدۆستانی جیهان، به‌و شێوازه ده‌توانین ببینه قه‌ڵغانێکی پۆڵایین بۆ کورد و کوردستان ..
هیواخوازین کوردستانیانی تاراوگه به‌گشتی و پارت و لایه‌نه سیاسییه کوردستانیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چالاکوانانی سیاسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستی، پشتیوانی له ڕۆژئاوای کوردستان بکه‌ن و داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ین ده‌روازه‌ی سنوور به ڕووی هاونیشتمانه‌کانمان واڵا بکات، وه ئه‌و جاش و به‌کرێگیراوانه ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بکه‌ن،چونکه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که‌تیبه‌یه‌کی به کرێگیراوی کورد له‌و کۆمه‌ڵکوژیه به‌شدارن!! به گرنگیه‌وه له‌م په‌یامه بڕوانن و کاری جدی له‌سه‌ر بکه‌ن، له پێناوی پاراستنی خاک و گه‌ل و نیشتیمان..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای