هاوارێکی وون
با هه موو چراکان خامۆش بن
سه‌حراکان پڕبن له مه‌رگ
مانگ به‌رگی ڕه‌ش بپۆشێ
ئه‌ستێره‌کانیش لاڵ بن
گشت ده‌ریاکان بخنکێن
به من چی؟
ئاخر گوڵم ….. شه‌و نیه من هاوار نه‌که‌م
بۆ ده‌نگم به گوێی تۆ ناگات؟
له‌گشت ده‌رگاکانم دا….
ده‌رگای مه‌رگ و سه‌فه‌ر و عه‌شق و یاخی بوون.
ده‌وار به ده‌واری بیابانه‌کانم کرد پێت نه‌گه‌شتم
ئای.. له‌و هه‌موو وه‌رزه‌ی ناسیم…..
وه‌رزی مه‌رگ و
وه‌رزی وونبون و بیابان و خه‌زان.
ئای له‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ی به نیشتمانهکاند کردم….
نیشتمانی بیابان و زه‌ریاو فرین . … هه‌ر پێت نه‌گه‌شتم.
ئای گولی من ……..ئای
چی هاوارێکی تاساوه ئه‌م نیشتمانی بێ تۆیه؟
وه‌ره ژێرپێی ئه‌سپه‌کانت له سینه‌مدا بچه‌قێنه
به هه‌موو سه‌ربازه‌کانت بڵی…با جه‌سته‌م بکه‌نه خه‌رابستان
وه‌ره سه‌ری ڕمهکانت له ڕۆحما بچێنه و له‌ت له‌تم که
جه‌سته‌م بنێره بۆ دۆزه‌خ
رۆحم بۆ ئه‌و په‌ڕی بیابان
فرمێسکه‌کانم بۆ ئاسمان .
دڵیشم ……… ئاخ دلیشم بۆ په‌رستگای خۆت
گوڵم…..لێم گه‌رێ
بادهفهکهم هه‌ڵ بگرم ده‌روێش ئاسا زیکرێکی شێتانه بکه‌م
زیکری گوڵ بۆ په‌ره هه‌ڵ وه‌ریوه‌کانی
زیکری کۆیله‌یه‌ک بۆ خودایه‌کی یاخی
زیکری مه‌سیح بۆ خاچ و
په‌نجه بۆ پرچ و
ماچ بۆ لێوو
فرمێسک بۆ ئازار
به‌رله‌وه‌ی جارِی کۆیله بونم بده‌یت لێم گه‌ڕێ با مه‌ست بم
مهستبونێک که پڕبێت له تۆ
ڕێگه‌م بده با تێر بگریم… گریانێک لێواو لێو بێت له له پێکه‌نین
ئازارێکم پێ ببه‌خشه که لێواو لێو بێت له ئارامی
ماملهکهتێکی پر لمم پێببه‌خشه تا ئاشنای که‌م به زه‌ریا
شه‌وێکم پێبڵێ تا پڕی که‌م له ڕوناکی
ئاسمانێکم نیشانده تا گوڵ پۆشی که‌م
باخچه‌یه‌ک بکه هاورێم بۆت پرکه‌م له ئه‌ستێره.
خودایه لێمگه‌ڕی به دنیایه‌کی جوانتر دروست بکه‌م
له جیاتی باڵ ماچ بده‌م به چۆله‌که‌کان پێی بفرن
له‌جیاتی خۆر هه‌موو سپێده‌یه‌ک گوڵ هه‌ڵبێت.
ئای گوڵم ئای
گوێم له هه‌ناسه‌کانته
داوای ئه‌وه‌م لێ ده‌که‌ن بێنه سینه‌مه‌وه
هه‌ست به ده‌نگی پێت ده‌که‌م به‌سه‌ر هه‌وره‌کاندا هێدی هێدی
به‌ره‌وه شاری سپی ده‌ڕۆیت
چه‌ند پڕ هه‌سته ئه‌و ئاوازانه‌ی له لێوته‌وه دێنه ده‌رێ
ئای گوڵی من…..ئای
هه‌موو شه‌وێک له‌گه‌ڵ کلوه به‌فره‌کاندا شه‌ڕمه
ده‌یانه‌وێت جه‌سته‌م سارد که‌نه‌وه…
من ده‌مه‌وێت روت‌و قوت وه‌ک گه‌ڵا له باوه‌شتا بنوم .
ئه‌وان ناهێڵن
شه‌پۆله‌کان ده‌یانه‌وێت بم دزن و بێبه‌شم که‌ن له ماچێکت
فریشته‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیان بنوم له ناویاندا بمبه‌ن بۆ ووروژاندن و….. من نامه‌وێت
ئێستاش بیری ئه‌و شه‌وانه‌ت ده‌که‌م پڕ بون له بۆنی پرته‌قاڵ
ئه‌و چرکانه‌ی که نیشتمانمانت پڕ ده‌کرد له مۆم و
جگه‌ره‌یه‌کمان پێ ده‌کردو
ڕۆحمان پڕ ده‌کرد له شه‌راب
تۆ له کوێیت خودای پڕ گوڵ تۆ له کوێت؟
دوکه‌ڵی جگه‌ره‌کان له سینه‌مدا نایه‌نه ده‌رێ
پێکی شه‌رابه‌کان له بێ تۆیدا خه‌ویان لێکه‌وته‌وه
په‌نجه‌کانم وا هه‌ڵده‌وه‌رن له چاوه‌ڕوانی پرچتدا
گوێکانم هاوار ده‌کات تا بیان زرنگێنیتهوه بڵێیت گیانی من
ده‌ریا و ئاسمان و ژوانه‌کان و دلیشم…. چاوه‌رێت ده‌که‌ن
وه‌ره‌وه ئه‌ی گوڵی من وه‌ره‌وه
سةرياسى