کامه‌ران چڕوستانی: به بیرم دێت چوارده ساڵ بووم بۆ یه‌که‌م جار له ژیانمدا نامه‌ی کیژۆڵه‌یه‌کم برد بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی. له‌و کاته‌دا هێنده دڵشاد بووم، که په‌یامی خۆشه‌ویستی دوو خۆشه‌ویست به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نم، که ده‌توانم دوو که‌س دڵشاد بکه‌م. من ئه‌و جبرائیله بووم که په‌یامێک له نێوان دوو یه‌زداندا . . .دوو مرۆڤدا ده‌هێنا و ده‌برد. له‌و کاته‌وه به درێژایی هه‌موو ژیانم خۆم وه‌ک هێلانه‌ی هاوار، قیژه، ئازار، کێشه، خۆشه‌ویستی و هه‌ستی ئافره‌ت بینیوه. ئافرهتتر بووم سه‌باره‌ت به ئافره‌تێتی زۆر ئافره‌ت، هه‌میشه کاتێک باس له ئافره‌ت کراوه چاوه‌کانم وه‌ک ئافره‌تێک ئه‌م جیهانه‌ی بینیوه.
کات هات و کات ڕۆشت . . .
گه‌وره بووم و چاوه‌کانم فراوانتر ئه‌م جیهانه‌ی ده‌بینی، قوڵتر له‌و گه‌ردوونه ناسکه‌ی ئافره‌ت تێ ده‌گه‌شتم، زیاتر هه‌ستم به بوونیان ده‌کرد له ڕۆحمدا.
چه‌ند دڵشاد ده‌بووم کاتێک ئافره‌تێک ده‌رگای دڵی خۆی بۆم ده‌کرده‌وه و ئازار و خۆشی و تینوێتییه‌کانی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕیم. وام ده‌زانی هه‌میشه هێلانه‌یه‌کم بۆ باڵنده‌یه‌کی بێهێلانه، بێشکه‌یه‌کم بۆ کۆرپه‌یه‌کی بێ‌دایک، هاوارێکم بۆ قیژه‌یه‌کی بێده‌نگ.
چونکه ئه‌و هاوارانه چیرۆکی ژینی ئێمه‌ن.
ئه‌م وێنانه‌م کۆکرده‌وه و تابلۆی خانمێکی ناسکم بۆ هاوسه‌رم له ناو دڵمدا نه‌خشاند. خانمێک که ببێت به “هاوسه‌رم”. شانبه‌شانم وه پێکه‌وه هه‌نگاوه‌کان بنێین، بیرۆکه‌کان له ناو دڵی یه‌کتریدا بخوێنینه‌وه، نیگاکانمان به‌س بن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر کات پێویستمان به وشه نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و خه‌وانه‌م به درێژایی چه‌نده‌ها ساڵ له ناو دڵما حه‌شار دابوو. ده‌مگوت: هه‌ر کاتێک دێت مرۆڤێک ببینمه‌وه، که تێم بگات، که تێی بگه‌م، که له ناو ئامێزی یه‌کتریدا ئاسوده‌یی و هێمنی ژیان به‌یه‌کتر بده‌ین.
ئه‌و مرۆڤه‌ش شۆخه کیژۆڵه‌یه‌کی کورد بوو . . .
زۆر جار که گوێم له پارچه مۆسیقایه‌کی هێمنی که‌مانچه‌ژه‌نێک ده‌گرت و هه‌تا ئێستاش خۆم و کیژۆڵه‌که، که‌مانچه‌ژه‌ن، په‌نجه‌کانی و ئاوازه‌که‌م پێکه‌وه ده‌به‌سته‌وه.
ئاوازه‌کان لێدوانێک بوون بۆ ڕۆحیانه‌تی من ده‌دوان، که‌مانچه‌ژه‌ن ئه‌و کیژۆڵه‌یه بوو، که سکاڵای ده‌کرد و سکاڵا کۆکراوه‌کانی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی بۆم هه‌ڵده‌ڕشت، ئازاری برینه‌کانی بۆم ده‌رده‌بڕی، هاواری ده‌کرد، ده‌یقیژاند هێنده‌ی هێز له قوڕگیدا بێت. بۆیه ده‌ستی که‌مانچه‌ژه‌ن به‌دوای ده‌ستمدا ده‌گه‌ڕا، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت به ئاسمان و هه‌ور، ده‌ریا و ماسی.
هه‌موو کاتێک وام ده‌زانی هه‌ر ڕۆژێک دێت، که ئه‌و ئازارانه‌ی له بیر ببمه‌وه و ئه‌و هاوارانه‌ی ببێت به خه‌وێکی ناخۆش له ژیانیدا. هه‌موو کاتێک ویستومه دڵمی بۆ بکه‌م به خانه‌خوێی خه‌مه‌کانی و هه‌مووی بۆ من به‌جێ بهێڵێت، چونکه من بۆ ئه‌و هێنده دڵم گه‌وره بوو، که ده‌متوانی زۆر له‌وه‌ش زیاتر له خۆم بگرم. ئای له‌و ساتانه، که دڵشاد ده‌بووم کاتێک باری قورسی ده‌روونی لای من هه‌ڵده‌ڕشت و له ژێرخانی ناو دڵمدا بۆی داده‌نام. هه‌ر ئه‌و کاته به خۆم ده‌وت: ئای چه‌ند خۆشه که بارێکی تریشمان لا سوکتر بوو. ئه‌و ساتانه‌ش که له ناو ئامێزمدا دهمبینییهوه، حه‌زمده‌کرد په‌نجه‌م به ئه‌سپایی به‌سه‌ر دڵیدا بهێنم و هه‌ستی پێ بکه‌م یاخود له ناو مشتی خۆمدا ڕۆحیانه‌تی یاخود دڵی بیپارێزم. حه‌زم ده‌کرد هه‌ردووکمان سه‌ربه‌ست بین، به‌ڵام گه‌ر بگونجایه ببوینایه به یه‌ک جه‌سته.
یه‌که‌م جار بوو له ناو ته‌کسییه‌کی کۆنی شاردا له ته‌نیشت یه‌که‌وه دانیشتبووین. حه‌زم ده‌کرد ده‌ستی بگرم، وه‌ک په‌نجه‌ی نوح که به ئاسته‌م په‌نجه‌ی به‌ر په‌نجه‌ی خوایه‌ک که‌وت: ده‌ستی گرتم و هێنده‌ی هێز له جه‌سته‌یدا بوو ده‌ستمی گوشی، هه‌ر ئه‌و کاته بۆم ده‌رکه‌وت، که هه‌رچه‌نده جه‌سته‌کان جودا بن، به‌ڵام هه‌میشه بوارێک هه‌یه، ساتێک هه‌یه، توانایه‌ک هه‌یه ئه‌و دوو جیهانه جیاوازه یه‌کبگرن و خۆیان له یه‌کتردا ببیننه‌وه.
ئای له‌و ساتانه . . .
به‌ڵام
به‌داخه‌وه هاواره‌کان زیادیان ده‌کرد، قیژه‌کانیش ڕوویان ده‌کرده من، سکاڵاکان ڕه‌وتی خۆیان ده‌گۆڕی و هه‌موو ڕۆژێک له من نزیک ده‌بوونه‌وه، گوناهه‌کان به‌سه‌ر مندا دهبارێنرا، ڕقهکانیش بۆ یه‌که‌م جار له‌م ئه‌وینه‌دا هه‌ستم پێ کرد: ئایا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ست و خۆشهویستتییهوه، شتێک له‌و ناوه‌دا جێگه‌ی هه‌بێت ناوی ڕق بێت؟ ئایا له فه‌رهه‌نگی ئه‌م دوو دڵه‌دا شتێک هه‌یه ناوی کین بێت؟ نه‌مده‌زانی کێ کوژه‌ره و کێ کوژراوه، کێ گوناهکه‌ر و کێ گوناهباره؟ نه‌مده‌زانی . . هیچم نه‌ده‌زانی
سه‌رلێشێواوێک بووم، که ڕاست و چه‌پی خۆمم لێ ون بوو بوو، نه‌مده‌زانی چ کاتێک له ڕقدا و چ کاتێکی تر له خۆشه‌ویستیدا ده‌ژیم، نه‌مده‌زانی یانی چی خۆشه‌ویستی، لێبوردن، لێدوان، له‌یه‌ک گه‌شتن. هه‌موویم لێ تێک چوو بوو ته‌نها هه‌ستم ده‌کرد، که قیژه‌کان هه‌موو ڕۆژێک هه‌ر زیاد ده‌که‌ن. ئه‌و هاوارانه‌ی، که تا دوێنێ گوێم لێ ده‌گرتن، ئێستا گوێی خۆمی که‌ڕ و پڕ کردووه، ئه‌و گرێیه‌ی هه‌تا دوێنێ هه‌وڵی کردنه‌وه‌یم ده‌دا، ئێستا له ده‌ستی خۆمه‌وه ئاڵاوه.
ڕۆژه‌کان فرمێسکیان زۆر پێ ڕشتم، له ماڵۆچکهکهماندا له هه‌موو شوێنێکدا، له هه‌موو سوچێکدا، هه‌موو کاتێک ته‌نها وێنه‌ی ئه‌وی تیادا ده‌بینم، نه‌ک ته‌نها خۆم به ته‌نها بووم و به ته‌نهام، به‌ڵکو ڕۆحیشم به‌تاڵ بووه و جه‌سته‌یه‌کی بێ‌ڕۆح دێم و ده‌ڕۆم.
ئای له‌م جیهانه گاڵته‌جاڕییه که زۆر جار هیچ یاسایه‌ک ناگرێته خۆی، هیچ که‌سێک، هیچ یه‌زدانێک، هیچ دارێک یاخود به‌ردێک نییه گوێی له هاواری ئازاره‌کانی ناو دڵت بێت، به‌ڵکو فریشته‌کانیش له ناو لانه‌ی هێمنی خۆیاندا له‌و کاته‌دا بۆ خۆیان قوڵ خه‌وتوون. ئای له‌و کاته‌ی که ده‌قیژێنیت و له خۆت ده‌پرسیت: ئایا ئێمه موسه‌یه‌رین یان موخهیهرین؟ پێش ئه‌وه‌ی جیهانی ڕووناک ببینم چ کینه‌یه‌ک له دڵمدا هه‌بووبێت به‌رامبه‌ر به خودایه‌ک، گه‌ر ئه‌و ژیاننامه‌ی منی به‌ر له دایکبوونم به‌م شێوه‌یه نوسیبێته‌وه؟
به داخه‌وه ئه‌و ئه‌وینه هێنده کورت بوو، تێنه‌گه‌شتم بۆ وای لێ هات، کێ وای لێ کرد، چ یه‌زدانێک بوو جامی ڕقی خۆی به‌سه‌ر ئێمه‌دا ڕژاند، چ شه‌یتانێک بوو نه‌فره‌تی له هه‌ردووکمان کرد، چ یاسایه‌ک چ ڕێسایه‌ک ئه‌م ئاواته‌ی به کۆرپه‌یی له‌ناوبرد، چ ڕێکه‌وتێک بوو ئه‌م پێکدادانانه‌ی له هێنده کاتێکی کورت‌دا کۆکرده‌وه، چی ئێمه‌ی کۆکرده‌وه و چی ئێمه‌ی لێک جودا کرد؟ تێنه‌گه‌شتم …له هیچ شتێک تێنه‌گه‌شتم
ئێستاش
وێنه‌کانی ئه‌و ساتانه‌ی ناو ته‌کسییه‌که و چه‌نده‌ها وێنه‌ی تری هاوشێوه خه‌نده‌یه‌کی غه‌مبار ده‌خاته سه‌ر لێوانم . چی بکه‌م که نه‌توانم ڕقم هه‌بێت؟ چی بکه‌م که ده‌مێکه وشه‌ی کینه‌م خستۆته ناو زێرابی ئه‌م ژیانه سۆزانییه؟ نه ده‌توانم ڕقم لێت بێت، نه ده‌توانم ئه‌گه‌ر چی بۆ ساتێکیش بێت کینه‌م هه‌بێت. به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه و هێنده‌ی ئه‌م دڵه‌ی من تۆی ده‌ویست، بگره زیاتر، دڵم برینداره، چونکه ته‌مه‌نی هاوده‌میی و هاوسۆزییمان کورت بوو، به‌ڵام ته‌مه‌نی ئازاره‌کان و هاواره‌کانی ناو ده‌روونمان زۆر درێژ ده‌بێت.