کە مناڵ بووم
منارەیەک بانگی کردم
لە دوورەوە،دەنگی درۆ
کۆلارەیەک کۆڵی کردم بۆ ئاسمان
پەڕتووکێکی تەژیی تۆز و گەردم بینی
چاوم چوو لە باوەشی برۆ
خۆرەتاوێک تیشکاوێژان
لە سەرلەپی زەوی چەقی
هەورێک تەقی
بارانەیەک دایباراندم
هێدی هێدی، مەیلەو نەوی
شنەبایەک لانک ئاسا
بەر لە گەیشتن بە گۆی مەمکی دایکی زەوی
رایدەژاندم
جەستەم کەوتە سەر جەستەیەک
لە خوێن و ژار نوقم و نغرۆ
بە چاوی خۆم بینیم
بە رۆژی روون
لە ژێر شەوی ئەگریجەیەک
لە سەر پشتی شیرەژنێک
خوێن دەگریا
جێ خەنجەری بەر پشتێنی عەشیرەتیک
لەوێ پیاوێک کەوتە سەما
گۆڕی برسی هاواری کرد
دایکت بە دەست باوکت کوژرا
کۆمار مەهاباد، هەولێر
Discussion about this post