هونەرمەند هانى بەسەردانێک ئێستا لە کوردستانە و لەگەڵ ستافێکى کلیپساز لە شارى سلێمانى خەریکى کلیپکردنى گۆرانى “سەنگى هەواران”ـە.هونەرمەند هانى، کە لە وڵاتى ئەڵمانیا نیشەجێیە، لەو بارەیەوە راگەیاند، بۆ کلیپکردنى گۆرانى “سەنگى هەواران” چەند پرۆژەیەکى دیکەى هونەرى خۆى، گەڕاوەتەوە کوردستان، ئەو گۆرانییە کە لە هەورامان وێنە بۆ کلیپەکەى دەگیرێت لە ئاوازى هەڵکەوت زاهیر و تێکستى سەیدیە و لە پێکهاتەى ئەلبوومە بڵاوکراوەکەی دایە. هەروەها هانى دەڵێت “هەر لەو سەردانەمدا بەشدارى لە پرۆگرامى سۆزى کەناڵى کوردسات دەکەم، بەنیازیشم لە شارى سلێمانى کۆنسێرتێک بکەم، بەڵام نازانم لەو سەردانەم دەیکەم یان بۆ سەردانێکى دیکەم دەبێت”.