زه‌وى كوردستان‌م بۆچیه، یه‌ك هه‌فته له كوردستان بم شیَت ده‌بم
هونه‌رمه‌ند هانى ئیَستا گهرِاوهتهوه وڵاتى ئه‌ڵمانیا و خه‌ریكى پرۆژه‌یه‌كى هونه‌رى خۆیه‌تى كه جارىَ حه‌ز ناكات ناوهرِۆكى پرۆژه‌كه‌ى خۆى ئاشكرا بكات و ته‌نیا دهڵىََ “ئه‌و پرۆژه‌یه هانى راسته‌قینه‌كه ده‌رده‌خات”، ناوبراو له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ (سڤیل)، باس له ههندىَ ژیانى تایبه‌تى خۆى و ئه‌و قسهوقسهلۆكانه ده‌كات، كه به هۆى هونه‌رمه‌ند بوونییه‌وه بۆى دروست بووه و راشكاوانه دهڵىَ “له كوردستان ته‌سلیمى زۆر شتى خراپ بووم، كه نه‌ده‌بوو بیكه‌م، له‌وانه‌شه خه‌ڵكى من به لۆتى بزانن، به‌ڵام له راستیدا من هونه‌رمه‌ندم، نه‌ك لۆتى”.
هانى ئاماده نییه ناوهرِۆكى سهرقاڵییهكهى ئیَستا خۆى ئاشكرا بكات، به‌ڵام له‌و دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ (سڤیل) له زۆرشدا پهشمانى خۆى ئاشكرا ده‌كات، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه هاتنهوهكهى كوردستان ده‌ركه‌وتنى به‌و شیَوهیهى نارِازییه و خۆزگه به هانییهكهى رۆژ تیڤى دهخوازىَ، دهڵیَت “ئه‌وه‌نده‌ى كه له كوردستان بووم، زۆر بىَ سه‌روبه‌رى ده‌ركه‌وتم و شاره‌زایی هیچ شیَكى ئیَره نه‌بووم، له كوردستان كهسانیَكى ئه‌وه‌نده شاره‌زا و لیَهاتوو دروست نه‌بووه، بتوانن شه‌خسیات و تیَگهیشتنى هونه‌رمه‌ند و هونه‌ركار و گۆرانیبیَژهكان لیَك جیابكه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه له خۆم بووه و له‌گه‌ڵ ههندىَ شه‌خسیات تیَكهڵ بووم، كه نه‌ده‌بووم وا بكه‌م، ده‌زانم كه هانى له كوردستان زۆر به خراپى ده‌ركه‌وتم و په‌رتوبڵاو بووم، به‌ڵام هانى له رۆژ تیڤى زۆر به جوانى ده‌ركه‌وتم و هه‌زار دانه پرۆژه‌ى جوانم له میَشكدا بوو، ئینشاڵڵا له داهاتوودا ئه‌وانه ده‌كه‌م كه خۆم دهمهوىَ”، جیاوازى ئه‌و پرۆژه‌كه‌ى كه ئیَستا كارى بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئهلبوومهى كه ماوه‌یه‌ك پیَش ئیَستا بڵاوى كردوه و نیشان ده‌دات و دهڵىَ “موزیك و ستایله‌كه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌م زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرِۆژهى كه له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردم، ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه نییه، ئیتر بڵیَم هانى زۆر موهیمه و له‌و كاره‌ى كه پیَشووم كه له‌گه‌ڵ كاك هه‌لكه‌وت كردم نارازى بم، نهخیَر”.
هانى هۆكارى ئه‌و خراپ دهركهوتنهى بۆ بیَئاگاى خۆى له جامیعه‌ى كوردى گیَرِایهوه، كه خۆى وه‌ك بووكیَكى چاو داخراو و وه‌سف ده‌كات و ته‌سلیم به زۆر شت بووه، گوتى “من ماوه‌یه‌ك له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌ژیام و خه‌ریكى گرووپه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى خۆم بوو، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كۆنسیَرتم هه‌بووه، ئاخر من له جامیعه‌ى كوردى دابرابووم و ئاگام له دنیا نه‌بوو، من وه‌ك بووكیَكى چاو داخراوى خۆش خه‌یاڵ هاتم بۆ كوردستان و ته‌سلیمى هه‌موو شتیَك بووم، وامده‌زانى له كوردستان ههرشیَك بكه‌م، كه‌س ئاگاى لیَم نابىَ، ئیَستا ده‌زانم كه وانییه”، ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له هه‌موو جیَگایهك ده‌رگاى بۆ كراوه‌ته‌وه ناوبانگ دروست بكات و خۆى بدۆزیَتهوه، وڵاتى ئیَران و ئه‌ڵمانیا به نموونه دههیَنیَتهوه، “به‌ڵام من دڵسۆزى میلله‌ته‌كه‌ى خۆمم، كه خه‌ڵكى كوردستان‌م خۆشدهوىَ و حه‌زمكرد ئه‌وانیش هانى بناسن”، هانى له جۆرى ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ى، كه له كوردستان له‌به‌رى ده‌كرد، په‌شیمانه و داواى لیَبوردن له خه‌ڵكى گوردستانیش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له خۆرووتكردنهوهى خۆى به به‌دبه‌خت دهزانىَ، دهڵیَت “به‌دبه‌ختى من له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك خۆى رووتبكاته‌وه كه‌س باسى ناكات و پیَوه دیار نابن، به‌ڵام كه من تۆزیَك خۆم رووتدهكهم هه‌موو خه‌ڵك دهڵیَن واو وه‌رن سه‌یر كه‌ن هانى رووته، من به منداڵیش ئه‌و كیَشهم هه‌بوو، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م به شیَوهى مۆدیَرن ده‌ربكه‌وم، له كوردستانى رۆژهه‌ڵاتیش وابووم، به‌ڵام نه‌ده‌بوو لیَره به‌و شیَوهیه ده‌ربكه‌م، ئیَستا ئه‌وه ته‌جروبه‌یه‌ك بوو بۆ من و دووباره نابیَتهوه، لیَرهشهوه داواى لیَبوردن له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م”.
هانى هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌ش ناشاریَتهوه، كه له كوردستان و له هه‌موو دنیاش كچانى هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ونه به‌ر موجامه‌له و داواكانى پیاوانى به‌رپرس، چونكه له‌وانه‌یه زۆریَك له خه‌ڵك و به‌رپرسانیش هونه‌رمه‌ند به لۆتى بزانن و ده‌توانن به ئاسانى به‌ده‌ستى بهیَنن، ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر جاریَكى دیكه بیَتهوه كوردستان وانابىَ و دیواریَك بۆ خۆى دروست ده‌كات، گوتى “له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه زۆر خه‌ڵك بڵیَن هانى لۆتییه، ئاخر ئیَمه هونه‌رمه‌ندین جهوهكهى ئیَمه ئاوایه، له ئه‌وروپاش ئاوایه، هه‌موو هونهرمهندیَك دهبىَ چاوهرِیَى ئه‌وه بكات كه پیاوان داواى بكه‌ن و لیَى نزیك ببنه‌وه، تۆ كچیَكى گۆرانیبیَژى دیَیت له‌سه‌ر شانۆ گۆرانى دهڵیَى و ئه‌وانیش واده‌زانن به ئاسانى ده‌توانن به‌ده‌ستت بهیَنن، چونكه كچى هونه‌رمه‌ند زۆر مواسه‌فاتى هه‌یه، كه ژنه‌كانى خۆیان نیانه، به‌ڵام به زۆر نه‌هاتوون ئافره‌ته‌كه ببه‌ن و سیَكس بكه‌ن، ئه‌وه دهگهرِیَتهوه سه‌ر گۆرانیبیَژه خۆى ئایا تۆ دیواریَكیان بۆ دورست ده‌كه‌ى یان حه‌ز ده‌كه‌ى بیَته پیَشهوه، به‌ڵام ئه‌وجاره بیَمهوه كوردستان وانابم”.
“نازانم كاك عه‌زیز وه‌یسى چه‌ندى پاره وه‌رگرتووه، به‌ڵام به شهرِهفم من به شهرِهوه ته‌نیا پاره‌ى ستۆدیۆ و ئاوازدانه‌ره‌كه و موزیكژهنهكانم وه‌رگرته‌وه، یه‌ك دینارى دیكه‌م وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وهریشم بگردایه زۆر ئاسایى بوو و له هه‌موو دنیا ئه‌و شتانه هه‌یه، به‌س من له كوردستان داواى پاره بكه‌م دهڵیَن هانى خان تۆ هونه‌رمه‌ندى چۆن دهبىَ پاره وه‌ربگرى، سه‌یرى ئه‌و قسه قۆرِهیه”، ئه‌وه‌نده‌ش قسه‌ى هانییه، كه هیچ كات له كوردستان سوودمه‌ندى پاره نه‌بووه، ئه‌و ئاماژه‌شى كرد، كه یه‌ك مه‌تره زه‌وى له كوردستان نییه و وه‌رنه‌گرتووه، دهشڵىَ “زه‌وى كوردستان‌م بۆچییه، خۆ من یه‌ك هه‌فته له كوردستان بم شیَت ده‌بم، چونكه كه‌ش و هه‌واكه‌ى زۆر گه‌رمه و براده‌ر و نوسروایشم كه‌مه”