فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەکەم لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی خەڵاتی دوهەمی بەشی نێوەنەتەوەیی ڤێستیڤاڵی فیلمی UNCIPAR لە وڵاتی ئەرجەنتین بە دەست هێنا . فیلمی دیکۆمێنتی نەوت شێرپەنجەی شارەکەم کە چیرۆکی دانیشتوانی کەرکوک و سکاڵایان لە بوونی نەوت لە شارەکەیاندا دەخاتەروو، ئەو فیلمە چیرۆکی ژیانی و کێشەو گیروگرفتی خەڵکی کەرکوک، ئەو شارەی کە لە سەر دەریایەک لە نەوت خەوتووە دەگێرێتەوە ، ئەو شارە نمونەیەکە بۆ عێراقێک کە ئەمڕۆ گیرودەی سەدان کێشەیە بە دەست نەوتەوە “.
لیژنەی دادوەرانی بەشی نێوەنەتەوەیی ئەو ڤێستیڤاڵە رۆژی 4/4 لە یاداشتێکدا لە ماڵپەری ڤێستیڤاڵەوە رایانگەیاندوە،ئەوان دوای سێ رۆژ کاری قورس و بینیی فیلمەکان بڕیاریانداوە بە خەڵات کردنی ئەو فیلمانە کە بە خەڵات و رێزلێنانەکانەوە 32 فیلم لە خۆ دەکرێت، لە بەشی نێونەتەوەیی خەڵاتی یەکەم بۆ فیلمی (دوای هەموویان لە دەرهێنانی رافائێل سار لە وڵاتی بەرازیل، خەڵاتی دوهەم بۆ فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەکەم لە دەرهێنانی تەها کەریمی” شایەنی باسە بەشی نێوەنەتەوەیی تەنا دوو خەڵات و دو رێزڵێنانی هەبووە.
فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەکەم کە پێشتریش بەشداری لە چەندین ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وەک فێستیڤاڵی فیلمی دیکومێنتی ئەالجەزیرە کردووە و خەڵاتی تەلەفیزیۆنی ERDELY لە بەشی دیکومێنی دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی لە شاری (مورش) لە وڵاتی رۆمانیا بەدەست هێناوە، نەوت فیلمێکی 20 خولەکییە، کە لە کەرکوک و دەوروبەری وێنەی گیراوە باس لە کێشەکانی بوونی نەوت لەو شارە دەکات . نوسین و دەرهێنانی ئەو فیلمە لە لایەن تەها کریمی ئەنجامدراوە و کەیوان یوسفی کاری وێنەگرتن و هاوڕێ کەریمی کار مۆنتاژی بۆ کردووە.
تەها کەریمی دەرهێنەری ئەو فیلمە لەدایک بووی ساڵی 1976ە لەشاری بانە لەرۆژهەڵاتی کوردستانء سەرەتای کاری بەنوسینی چیرۆک دەست پێدەکاتء ساڵی 2004 لەزانکۆی هونەری تاران لەبەشی سینەما بەکالیۆرس وەردەگرێتء تا ئێستا 4 فیلمی (سنوری ژین)ء (زریان)ء (سەمای مرواریەکان)ء (کوێستانی سپی) ساز کردووەء یەکەم فیلمی سینەمایی دررێژی بە ناوی کوێستانی قەندیل تەواوو بووە وئامادەی نمایش کردنە.
نەوت شێرپەنجەی شارەکەم
نوسەینء دەرهێنان: تەها کەریمی.
وێنەگر: کەیوان یوسفی.
دەنگ هەڵگر: عەلی وەفایی.
مۆنتاژ: هاوڕێ کەریمی.
کات: 20 خولەک.
راگەیاندنی فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەکەم