فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها كەریمی خەڵاتی بەشی دیكۆمێنتی ڤێستیڤاڵی فیلمی رەشی بەرلینی لە وڵاتی ئاڵمانیا بەدەست هێنا. فیلمی دیكۆمێنتی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم كە چیرۆكی دانیشتوانی كەركوك و سكاڵایان لە بوونی نەوت لە شارەكەیاندا دەخاتەروو، ئەو فیلمە چیرۆكی ژیانی و كێشەو گیروگرفتی خەڵكی كەركوك، ئەو شارەی كە لە سەر دەریایەك لە نەوت خەوتووە دەگێرێتەوە ، ئەو شارە نمونەیەكە بۆ عێراقێك كە ئەمڕۆ گیرودەی سەدان كێشەیە بە دەست نەوتەوە “.
فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم و فیلمی كوێستانی سپی هونەرمەند تەها كەریمی كە لە لایەن كۆمپانیای ستاك فیلم لە شاری سنە كاری پەخش و بڵاوكردنەوەی بۆ دەكرێت، بەشدار بوون لە فێستیڤاڵی سینەمای رەشی بەرلین، بەڵام تەنها فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم توانی خەڵاتی بەشی دیكۆمێنتی وەربگرێت.
لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی رەشی بەرلین چەندین فیلمی كوردی دیكە بەشدار بوون كە فیلمی (زەوی فوتبۆڵ ) لە دەرهێنانی جەلال نەسیری توانی خەڵاتی بەشی منداڵانی ئەو فێستیڤاڵە وەربگرێت، هەروها فیلمی مین و تابلۆ (كە باس لە ژیانی مامۆستا سەروەت سەوز دەكات ) لە دەرهێنانی حسێن جیهانی لە بەشی دیكۆمێنتاری ئەو فێستیڤاڵە بەشدار بوو.
ئەو فێستیڤاڵە لە رۆژانی 4 تا 8 ی مانگی مای 2010 لە شاری بەرلین وڵاتی ئاڵمانیا بەرێوە چوو و تێیدا زیاتر لە 50 كورتە فیلمی درامی و دیكۆمێنتی لە دەرهێنەرانی سەراسەری جیهان لە بەشە جیاوازەكان نمایش كران.
فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم كە پێشتریش بەشداری لە چەندین ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وەك فێستیڤاڵی فیلمی دیكومێنتی ئەالجەزیرە كردووە و خەڵاتی تەلەفیزیۆنی ERDELY لە بەشی دیكومێنی دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی لە شاری (مورش) لە وڵاتی رۆمانیا بەدەست هێناوە، نەوت فیلمێكی 20 خولەكییە، كە لە كەركوك و دەوروبەری وێنەی گیراوە باس لە كێشەكانی بوونی نەوت لەو شارە دەكات . نوسین و دەرهێنانی ئەو فیلمە لە لایەن تەها كریمی ئەنجامدراوە و كەیوان یوسفی كاری وێنەگرتن و هاوڕێ كەریمی كار مۆنتاژی بۆ كردووە.
نەوت شێرپەنجەی شارەكەم
نوسەینو دەرهێنان: تەها كەریمی.
وێنەگر: كەیوان یوسفی.
دەنگ هەڵگر: عەلی وەفایی.
مۆنتاژ: هاوڕێ كەریمی.
كات: 20 خولەك.
پەخش و بڵاوكردنەوە: ستاك فیلم (سنە)
____________________________
لەگەڵ رێزدا
راگەیاندنی فیلمی نەوت شێرپەنجەی شارەكەم