مەسعودی مەلا ھەمزە: گروپی نەوای ھەولێر ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکو ئێستاش ئامانجیان خزمەت کردن بووە بە ھونەری رەسەنی کوردی وە بە مودیرن کردنی بە شێوازێکی زانستیانە وە لە چوار چێوەی کەلتوور دەرنەچێت نۆبەرەی گروپە کەمان شەیەتحالی ئەم راستیەن …
دوای بلاوکردنەوەی یەکەمین بەرھەممان بە ناوی (گەشتێک بەناو گۆرانی رەسەنی کوردی) جێگای خۆشحالیە کە بەم شێوەیە پێشوازی لێکرا ئێستاش بە پێ ئەو راپرسیانەی کە سەنتەروتۆمارگا و رۆژنامەکان ئەنجامیان داوە جێگای خۆشحالیمانە
بەرھەمی (٢٠١١) گروپەکەمان پرفرۆشترین بەرھەم بووە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان…
ئێمە لێرەوە بەلێن دووپات دەکەینەوە کە بەردەوامبین لە ئاشنا کردنی نەوای ئەمرۆمان بە شیکارە جوانەکانی دووێنی بۆ فۆرمیکی زانستیانەو لەپەڵ ئەمانەش چەندین کاری تازە لە رووی تێکست و ئاوازەوە ئاشنا دەبن لە کاری داھاتوومان ….
زۆر سوپاس بۆ ھەموو ئەو بە رێزانەی کە رێگر بون لە ( کۆپی) نەکردنی بەرھە مەکانمان . سوپاسی ھەموو کوردستانیانی ناوەوو دەرەوەی وڵات دەکەین کە لە رێگای (فیس بووک) یان (تویتەر) یا بە (تیل) دەست خۆشیو و بۆچوونەکانی ئێمەیان بەسەر کردەوە…