زاگرۆس نانەکەلی: یاریزانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی عێراق نەشئەت ئەکرەم ، دوای ئەوەی بەمەبەستی خۆئامادەکردنی ھەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لەسەر داوای راھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق ( سیدکا) ئەڵمانی یانەی وەرزشی برایەتی دەست نیشان کرد بۆ ئەنجامدانی مەشقی ھەڵبژاردەی عێراق، چونکە سیدکا یاریگای وەرزشی برایەتی پێ باشترین یاریگا بوو لە رووی زەوی و چیمەنەکەی، ھاندەرانی شاری ھەولێریش بە لێشاوو روویان دەکردە یاریگای وەرزشی برایەتی بۆ بینینی یاریزانەکان وراھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق،بۆیە ھاندەرەکان چەند مێرد منداڵێک بوون لەسەر دیواری یانەکە بە قاچاغ ھاتە نێو یاریگا،دوای بینینی یاریزانەکان ئەو مێرد منداڵانە نەیدەتوانی بەسەر دیوارەکە بچینە دەرەوە، بۆیە نەشئەت ئەکرەمیش ھاوکاری کردن وبە قاچاغ دەربازی کرد،
خوێنەرانی ئازیز ئەم وێنەیە راستیە لەیاریگای وەرزشی برایەتییە، نەشئەت ئەکرەم لەبەر خۆشەویستی بۆ ھەوادارانی ئەو مێرد منداڵانەی لەباوەش کرد و خستیە شوێنی خۆیان ، ئەمە تەنھا بۆ خۆشی بوو ، یاریزان نەشئەت ئەکرەمیش تەنھا بۆ خۆشەویستی و سادەیی خۆی ئەم کارەی ئەنجامدا ( ھەنگاو خسرۆ) ش ئەم وێنەییەی گرت تەنھا بۆ خۆشی،
نەشئەت ئەکرەمیش قاچاغچی نیە ویاریزانێکی بەتوانای ھەڵبژاردەی عێراقە.