له‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌رچی توشی ده‌بم ده‌ڵێت گوێت له‌به‌رهه‌مه‌که‌ی نه‌ریمان بابان گرتووه؟. خۆشم توشی هه‌رکه‌س ده‌بم هه‌مان پرسیاری لێده‌که‌م
تەنیا موحەمەد : ره‌نگه قسه‌کردن له‌مه‌ڕ خودی نه‌ریمان بابان و کاره هونه‌ریه‌کانی هێنده سانا نه‌بێت، به‌ڵام کاتێک هه‌ست ده‌که‌یت کاره‌کانی توانیویه‌تی کاریگه‌ری زۆر به‌جێ بهێڵن له‌سه‌رت، ئه‌وکاته به‌پێویستی ده‌زانی سه‌رنج و قسه‌ی خۆت هه‌بێت، که‌من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر نا‌ئومێد ناکه‌ن، چونکه هه‌نوکه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کاره نه‌شازانه‌ی که بازاره‌کانی هونه‌ریان پێ پرکراوه، هونه‌ر دۆستان فره نا‌ئومێد بوون و ناتوانرێت بەسانایی رازییان بکه‌ی، ئه‌گه‌ر کارێک نه‌که‌ی دڵ و ده‌رونیان ئه‌وین پـڕژێن بکه‌ی.
کاک نه‌ریمان بابان یه‌کێکه له‌و زاتانه‌ی به‌رهه‌م دوای به‌رهه‌م جه‌ماوه‌ر زێتر بۆلای کاره‌کانی خۆی په‌لکێش ده‌کات، زێده ره‌وی ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم له‌دوا به‌رهه‌میدا زیاتر له‌وه‌ی پێشکه‌ش کرد که‌هۆگرانی ده‌نگ و گۆرانیه‌کانی لێیان چاوه‌رێ ده‌کرد، وته‌یه‌کی رۆژئاوایی هه‌یه که ده‌ڵێت :_ ( ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت تێکی ده‌دات هونه‌ر بنیادی ده‌نێته‌وه) ماوه‌یه‌کی زۆر بوو به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزی و ناههمواریهی که‌هه‌بوو، هه‌موومان ماندوو بوبوین و ده‌نگی ده‌ستکاری و زیکه‌زیک نه‌یان ده‌توانی ملی ئهشههدوومان پێ بله‌قێنن ئیدی وابوو ده‌نگه پرسۆزو چێژ به‌خشه‌که‌ی نه‌ریمان بابان له‌و سربونه ده‌ری هێناین و توانی مێشکمان زاخاو بداته‌وه.
جوانی و جیاوازی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌وه‌دایه له‌هیچ هونه‌رمه‌ندێک ناچێت، له‌کاره هونه‌ریه‌کانیدا به‌رهه‌می 2012 شی گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌یه، هه‌م له‌روی ده‌نگ و کوالێتی و ئاواز‌و میوزیک و تێکسته‌وه کارێکی کرد که نائومێدی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی لێنه‌که‌وته‌وه، هه‌ڵبه‌ته هیچ کارێک به‌بێ که‌م و کورتی نابێت، به‌ڵام گرینگه که‌مترین که‌م و کورتیت هه‌بێت، که له‌و به‌رهه‌مه ناوازه‌یه‌ی هێژا نه‌ریماندا هه‌روابوو.
له‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌رچی توشی ده‌بم ده‌ڵێت ئه‌رێ گوێت له‌به‌رهه‌مه‌که‌ی نه‌ریمان گرتووه؟. خۆشم توشی هه‌رکه‌سێک ده‌بم هه‌مان پرسیاری لێده‌که‌م. ئه‌وه‌ش لەخۆیدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که نەریمان توانیویه‌تی کاریگه‌ریه‌کی فره له‌سه‌ر خه‌ڵک دروست بکات، که که‌من ده‌توانن به‌و جۆره‌بن یاخود ههرنین، بهوهیوایهشم جه‌ماوه‌ره‌که‌ی که که‌م نین، هاوکاری بن بۆ سه‌رخستنی کاره ناوازه‌که‌ی و ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌کۆپی کردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی، بۆئه‌وه‌ی بۆ ساڵانی داهاتوو بتوانێت کاری زۆر له‌وه به‌پێزترو جوانترمان پیشکه‌ش بکات