ماوەی نزیکەی ٧ساڵە لە راگەیاندن کار دەکات، لە تەلەفزیۆنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس و چەندین ئێزگە و رادیۆ و رۆژنامە کاری پەیامنێری دەکات ، ئەمەش بۆ لێھاتوویی و توانای خۆی لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە، بۆیە لای جەماوەر تا راددەیەکی زۆر ناسراوە، لە بەسەرکردنەوەیەکی کورتدا بەمشێوەیە بۆمان ھاتە ئاخافتن و باسی لە ئەزموونی خۆی کرد.
ئا: ھێڤی ئەحمەد-سلێمانی
لە دەست پێکی ئەم دیدارەدا سەبارەت بە کاری راگەیاندن و ئەو ئەزموونەی لە چەند ساڵی رابردوودا لەم بوارەدا پەیدای کردووە نەبەزبازیانی دەڵێ: زیاتر لە ٦ ساڵە لە بواری راگەیاندندا بوونم ھەیە، بە شێوازی جیا و لە شوێنی جیا جیا وەک بێژەری ھەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامە لە تەلەفزیۆن و رادیۆدا کارم کردووە ،بەڵام زیاتر سەرقاڵبوومە بە پەیامنێرییە وە و لەو رێگەیەوە دەرکەوتووم زیاتر ، لەو شوێنانەی کارم تێیدا کردووە ،زۆر ئاسودەبوومەو بەردەوام ھەنگاوم بۆ بەرەوپێشچوون ناوە ، بۆیە دەتوانم بڵێم راگەیاندن بەشێوەیەکی گشتی بە کار و خزمەتێکی گەورە و پیرۆزی دەزانم و بەشێکی زۆری لە تەمەنی من داگیر کردووە، ھەروەھا دەمەوێ ئاماژە بەوەش بکەم کە راگەیاندن بوو خۆشەویستی و رێزی خەڵکی پێ بەخشیوم و لە رێگەی راگەیاندنەوە ناسرام. براگەورەکەم مامۆستاو ھاندەری سەرەکیم بووە و تاماوم بە رێبەری خۆمی دەزانم ، ھەروەھا ھاورێکانیشم لە زاگرۆس ی سلێمانی ، ئەوانیش بە ھەمان شێوە ھانیاندام و پشتیوانی تەواوە تیان کردم و ئەوانەی پێش من لە بوارەکەدابوون رێگە یان پیشان دام
راگەیاندن کارێکی ئاسانە ؟
نەبەزبازیانی : کاری راگەیاندن بە گشتی و پەیامنێری بەتایبەتی کارێکی وا ئاسان نییە ھەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی بیەوێ بتوانێت ئەم کارە بکات، چونکە کارێکی سەخت و ھەستیار و بەرپرسیاریەتی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی ھەر کەسێک بیەوێ ئەم کارە بکات، پێویستە چەند خەسڵەتێکی تێدا بێت لەوانە: پێویستە باکگراوندێکی رۆشنبیری و سیاسی ھەبێت، ھەروەھا خوێندنەوەی باش بێت و بتوانێت پەیامەکە وەک خۆی بگەیەنێتە بینەر و بیسەر.
نەبەز بازیانی لاسای کێدەکاتەوە “:
وەڵام :”موتابەعەی راپۆرتی زۆربەی پەیامنێرەکان دەکەم بەڵام لاسایی کەس ناکەمەوەو فۆرمێکی تایبەت بە خۆم ھەیە لە شێوازی کار کردنم و ئەدای دەنگم . بەردەوامیش ھەوڵم داوە رێچکەیەکی تایبەتی خۆم ھەبێت لە کاری پەیامنێریدا .
نەبەز بازیانی خۆی بە سەرکەوتوو دادەنێت؟
وەڵام :” من ناتوانم بڕیار لەسەر سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی خۆم بدەم، ئەم پرسیارە پێویستە ئاراستەی جەماوەر بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵەسەنگاندنێک بۆ من و کارەکانم بکات و لایەنە بەھێز و لاوازەکانی من دیاری بکات، بێگومان ئەمەش لە رێگەی راپرسییەکەوە دەکرێت. دوواجار من ھێشتا وا م لە سەرەتای رێگە کەو کاری زۆرم ماوە بیکەم و ھێشتا زۆر شت ماوە فێربم لە بوارەکەی خۆم دا و راگەیاندن دەریایەکی فراوانەو وا بە ئاسانی ناتوانی مەلەوانی تێدا بکەیت .
راگەیاندن لە ئێستا چۆن دەبینی؟
بە شێوەیەکی گشتی روو لە باشیە، بەڵام ئەوەش ناگەێنی کە بڵێَم بێ کەم و کورتیە وەک ھەموو بوارێکی تر زۆر و بۆری پێوە دیارە .
راگەیاندن بەلای تۆ ئەزمونە یان بڕوانامە؟
راگەیاندن یەکێکە لەو کارانەی ئەگەر ئەزموونت نەبێت، ھیچ بڕوانامیەک ناتوانێ بت کات بە راگەیاندن کار بۆیە بۆ راگەیاندن بەبروای من ئەزموون و حەز بۆ کارەکەت زۆر دەور دەبینیت لە بەرەو پێشبردنی تاکەکە وەک راگەیاندن کار .
بریارت داوە واز لە راگەیاندن بێنیت ؟
نەبەز بازیانی :” ھەموو کارێک ھەر وەک چۆن خاڵی سەرەتای ھەیە ئاوھاش خاڵی کۆتای ھەیە ، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە ماوەی کارکردندا چی دەکەیت و چۆن خزمەت ئەکەیت ،لە ئێستادا نەخێر بیرم لەوە نەکردۆتەوە واز بێنم ،چوونکە پیشەکەی خۆمم خۆش دەوێت و واش بە ئاسانی دەست بەرداری نابم.