من ڕێگای سه‌خت و دژوارم بڕی بۆ ئازادی، من هه‌وڵی زۆرمدا له‌په‌ل و پۆ نه‌که‌وم، من هه‌ڵه‌م کرد له‌و ڕێگایه درێژه‌دا، به‌ڵام ئه‌و نهێنیه‌م دۆزیه‌وه که پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چیایه‌کی گه‌وره سه‌ربکه‌وی مرۆڤ زۆر چیای تر هه‌یه ده‌بێ به‌سه‌ری بکه‌وی. نیلسۆن ماندێلا که‌وا ساڵی ( ١٩١٨) له دایك بوه و به یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ش داده‌نرێت که‌وا به شێوازی دیموکراتی هه‌ڵبژێردرا، که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو به‌ناوبانگه له جیهاندا و له دڵی گه‌لانیشدا جیگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، که‌سایه‌تیه‌کی ئاشتی خواز‌و خۆڕاگر و خۆشه‌ویسته و ساڵی ١٩٩٣ خه‌ڵاتی ئاشتی پێ به‌خشرا، هەروەها لە ساڵی ١٩٩١ دا، تورکیا، خەڵاتی ئاشتی ئەتاتورك بەخشییە نیلسۆن ماندێلا، بەلام ئەم مرۆڤە، قارەمانە، سەربەرز و مەردە، ئەم پیاوە ڕەشە نەبەردە، ئەم پیرەمێردە، کە هەموو ڕۆحی پڕە لە میهر و بەخشندە، بیری پڕە لەئازادی .، هەستی وەك پەپوولەکان جوانە، فەرمووی ئەم خەڵاتە بۆ من ژەهرە، بۆ من دەردە، بۆ من کوشندەیە . کێ دەیەوێت بڵێت ئەم خەڵاتە بەرزە، با بچێت بۆ هەفتەیەك لەتورکیا بڵێت کوردە. بەڵێ، ئەم مرۆڤەە سادە و ساکارە ئەم خەڵاتە دزێوەی ڕەتکردەوە . ئەم خەڵاتەیی بە تاوانبار ، لە قەلەمدا، حیزبەکەی کە ناوی ئەی.ئێن.سی بوو بەیانێکی بە فەرمی لەسەر خەڵاتەکە و کورد دەرکرد. بۆیە یەکێک لە کەسانەی هەمیشە لە یادمە ئەم ئادەمیزادە هەمیشە سەربەرزەیە. شانازی پێوە دەکەم . ئێستا دەڵێم ئەگەر ئەتاتۆرك ئەم خەڵاتەی بە سەرکردەکانی کورد بەخشیبا، بێدوو دڵی وەریان دەگرت، چەندەها وێنەیان لەگەڵ دەگرت، شانازیان پێوەدەکرد، سەرکردەکانی ئێمە هەرچی زەوی هەیە لە شار، کردوویانە، بە خانووی چەند نهۆمی، هەرچی هیواو گوڵ و جوانیەکانی ناو شار هەیە هەموویان هەڵوەراند، سەرکردەکانی ئێمە بە گوولە وەڵامی قەڵەم دەدەنەوە ، هەرچی هیواو خەونەکانی سەردەشت و سۆران* هەبوو. گوولەباران کران . سەرکردەکانی ئێمە کە هەمیشە بیریان لە سندووقی مێشک‌دا دەشارنەوە . وە بوێری ئاشکراکرنیان نییە . هەرچی رق و کینە هەیە بەرانبەر بە یەکتری دەکەن، سەرکردەکانی ئێمە نەهامەتی و ،فرمێسك و مەرگ و بۆنی بارووتیان پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە ، هەرچی هەژار هەیە چاوەڕێی مەرگ دەکات بۆ پاکبوونه‌وه‌ی ڕۆح مرۆڤ ده‌بێ تۆبه بکات له‌م هه‌موو خراپه‌کارییانه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤایه‌تی و خودا کردوویه‌تی هاوکات جه‌سته‌شی پاک ده‌بێته‌وه، پرقیمەت ترین وە مەزنترین شت بۆ مرۆڤ ئازاد ژیان کردن وە ئازاد بیرکردنە چون مرۆڤ لە ئەساسیشدا بە ئازاد لە دایک بووە وە دەبێت بە ئازادیش ژیان بکات.
کەنەدا
دەریا ڕەواندزی