وتیان ئەوە بەهارە وەرزی عاشقانی نێرگزە
بۆ ئەوکەسەیە کە لە دڵا مەست و عادزو کزە
ڕژاندنی بۆن وبەرامی ناسکی گوڵە نێڕگزە
وتیان ئەوە نەوڕۆزە بۆمن دڵ شادی و پیڕۆزە
ڕۆژی پەیمانی خۆشەویستی دڵی من و نێرگزە
بۆ یە هەموسال نۆ مانگ دڵم لەدوای سیزو عادزە
کەبەهار بارگەی تێکنا و گووڵێ نێڕگزکۆچ ئەکا
وەک خێڵی کۆچەری ئەم پێدەشتە چۆڵ ئەکا
تاوەرزی بەهاردێ دڵم لەسەینەما زیندانی ئەکا
تۆ بڵێی بگەم بەم بەهارە کە ورزی چوانی نێڕگزە
خۆ ئەگەر مردیشم دڵنیابن دڵشادم لە ناو چەرگەی ئەم خاکە
ئەگەر گۆرەکەتان ون کردم لەورزی هاتنی نێرگزدا ئەم ناسنەوە
هیندە ئاشقی نێرگزم لەگۆرەکەما هەزاران چڵە نێرگز ئەروێنەوە
هەفاڵ کوردی ١٤/٠٧/٢٠١٢