خۆشه‌ویستیت …
ئه‌ڵێى بارانى به‌هاره
لێى تێناگه‌م ،
بۆچى وا پچڕ ِپچڕه .
جارى وایه وه‌ك چاخى سه‌هۆڵبه‌ندانه
به‌شێوه‌یه‌ك سارد‌و سڕه .
جارى واشه …
وه‌ك پشكۆى ده‌م ئاگردانه ،
یه‌كپارچه بڵێسه‌و گرِه!!.
_ تۆ كچهكوردى _
خۆ پایزنیت….
ئه‌گه‌ر گه‌ڵاى زه‌رد نه‌پۆشیت ،
له‌ڕووت نه‌یه‌ت بجیته ده‌ر
خۆ زستان نیت…
شه‌رم بكه‌یت ،
هه‌ر كه‌هاتى تاراى به‌فر بخه‌یته سه‌ر .
تۆ كچه كوردى …
به‌جلى كوردییه‌وه جوانى
ده‌بیپۆشه‌و
پشتێنێكى ئاوریشمى پان بگره كه‌مه‌ر !!.
_ وه‌ره _
من ده‌ستێكم پڕ له ئازار ،
چاوێكم به‌بێ گلێنه
تۆش دهستێكیت ده‌سه‌ڵاتدار ،
چاوێكیت جوان و بێ وێنه .
وه‌ره بۆلام ده‌ستم بگره ،
ڕۆحم پرِكه له سه‌وزایى
وه‌ره چاو له‌چاوم ببرِه ،
به‌ڵكو بهتیشكى چاوانت …
پێم به‌خشیته‌وه بینایی !.