مەنسوور جیهانی / بەڕلین ـ “نیکی کەریمی” ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەما، لە حەفتا و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “بەرلیناله” Berlinale سەبارەت به “عەباس کیارۆسته‌می” دەرهێنەری ناوداری سینەما گوتی: “بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و ناسیاری و زانست زیاتر له سینه‌ما گرنگیی هه‌بوو؛ ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که فیلمه‌کانی ساڵیانێکه له‌سه‌ر گیانی بینه‌ر و به‌رده‌نگ ده‌نیشێت.
“نیکی کەریمی” ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەما، کە فیلمی سینه‌مایی “ماڵی دۆست لە کوێیە؟” (خانه دوست کجاست؟) Where Is the Friend’s House بۆ به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئەمساڵی حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلیناله” به ناونیشانی “گەنج لە ناو دڵ، گەشەکردن لە سینەمادا” Young at Heart, Growing Up in Cinema هەڵبژاردووه، لە رێوڕه‌سمی نمایش کردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له هۆڵی “کوبیس 6” Cubix 6 گوتی: “بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی، ناسیاری و زانست، واته چۆناوچۆنی تێگه‌یشتن له راسته‌قینه و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی په‌سه‌ندکراوی کۆمه‌ڵ و ئاگاداربوون لێی، زیاتر له سینه‌ما بۆ ئه‌و گرنگی هه‌بوو؛ ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که فیلمه‌کانی ساڵیانێکه له‌سه‌ر گیانی بینه‌ر و به‌رده‌نگ ده‌نیشێت. فیلم گه‌لێکی چکۆله، به بوودجه و تێچوویه‌کی که‌م، به‌ڵام هه‌ڵقوڵاو له ناخی دڵه‌وه، کە بەبێ هیچ هەوڵێک، هه‌مووان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان بینی و حەزیان لێیان بوو.
ئه‌و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌ی سینه‌مای ئێران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: فیلمی “ماڵی دۆست لە کوێیە؟” بۆ یەکەم جار لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بینیم، ئێوارەی هەینی لە تەلەفزیۆن و هەرگیز ئەو هەستەم لەبیر ناچێتەوە. جیهانێکی لە چه‌شنێک سینەمای دیکه، بۆ من کرایەوە کە شاعیرانه، مرۆڤانه و لەڕادەبەدەر جیاواز بوو. بووە پردێک بۆ من، لە نێوان ئەدەبیات، هۆگریی و سەرنجی سەرەکیم و سینەما و شیعر.
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” به سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو “ماریێت ڕیسنبێک” Mariette Rissenbeek و بەڕێوەبردنی هونەریی “کارلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سه‌ره‌کی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فۆروم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “به‌رکه‌وتنه‌کان” Encounters، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی “دۆکیۆمێنتاری” و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایش کردنی تایبەت”، بەشی “نمایش کردنی سینەمای کلاسیک” و … لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
وێنەکان: مەنسوور جیهانی
Discussion about this post