ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕۆژی شەممە لە سەر پێگەی ئەلکترۆنی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند کە لە نێوان ئەم کەل و پەلانەی لە مالەکەی بن لادن دەستی بەسەردا گیراوە لە هێڕش بۆ سەر ماڵەکەی و کوشتنی ناوبراو فیلمێکی زۆری سێکسیش دەستی بەسەردادەگیرێت.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسە ئەمریکییە باڵاکانەوە درکاندوویەتی کە داوایان کردووە ناویان نەهێنرێت، لەهەمان کات ئاماژە بەوەش کراوە کە نەتوانراوە بزانن ئەم فلیمە سێکسیانە بۆ بن لادن دەگەڕێتەوە یاخود ئی پیاوەکانیەتی.
ئەم فلیمە سێکسیانە وا پێدەچێتە لە ئینتەرنێتەوە داگیرابێت، لە نێو سندووقێکی دار لە ژوورەکەی بن لادن دۆزراوەتەوە، هەروەها چۆن تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە داوای کردبوو ناوی نەهێنرێت.