ئه‌وانه‌ی كاری هونه‌ریان ته‌سلیمی حزب كردووه ئه‌وان ویستویانه هونه‌ر به حزب بفرۆشن هێنده گه‌وجانه ڕه‌فتاریان كردووه بیریان چووه ئه‌وان ته‌نها خۆیان به حزب فرۆشتووه نه‌ك هونه‌ر
ناتوانم عه‌قڵی خۆم له شانۆی جیهانی داببڕم به‌ناوی كوردبوونه‌وه هێزه سیاسیه‌كان له‌و گه‌مه ناشیرینه رۆڵێكی سه‌یریان بینی به‌بیانووی كوردبوون له كه‌ركوك
شانۆ هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه توانای پێشڤه‌چوونی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گیانی ئه‌فراندن ده‌كوژێت
كاتێ شانۆكار له‌سه‌رووی هۆشیاری بینه‌ره‌وه ئیشی كرد ده‌توانێ شانۆ به‌ره‌و پێش به‌رێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خوار هۆشیاری بینه‌ر سه‌یری شانۆی كرد به‌و بیانووه‌ی بینه‌ر به ئاسانی تێ بگات ئه‌وساته شانۆ له‌ناو دواكه‌وتنی كولتوریی ده‌ژیێت.
كوردبوون بۆ ئێمه به‌ره‌نجامی عه‌قڵی كاركردنه نه‌وه‌ك جل وبه‌رگی كوردیی
ئه‌گه‌ر ئێستا من حزبی بوومایه خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیل و سه‌فه‌ری مانگانه بۆ ئه‌ورووپاو ده‌زگایه‌كی شانۆییم بۆ ده‌كرایه‌وه ئه‌بووم به به‌رێوبه‌رو كۆمه‌ڵێك كارمه‌ند له‌ژێر ده‌ستم كاریان ئه‌كرد گۆڤاره‌كه‌مان به‌ڕسووایی ده‌رنه‌ده‌چوو هه‌ر جاره‌ی به كه‌سێك بڵێین ئه‌م ژماره‌یه‌مان بۆ چاپ بكه، به‌ڵكو به جوانترین فۆرم و به‌چاپی ره‌نگاوره‌نگ بلاومان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كه حزبی نیم شه‌ر له‌گه‌ڵ ئاسن و به‌رد ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاره شانۆییه‌كانمان به‌رده‌وام بن و سواڵ بۆ گۆڤاره‌كه ده‌كه‌م
ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی به‌رز نین بوونی شانۆ به پێویستیه‌ك نابینن
ئه‌گه‌ر داوای بودجه‌ی گروپه‌كه‌مان وه‌ك جاری پێشوو بێ ئه‌نجام بوو ئه‌وه ئه‌مجاره بڕیاری یه‌كجاره‌كی ئه‌ده‌ین و چیتر خۆمان به‌هیچ وه‌همێك خه‌ریك ناكه‌ین و په‌نا ئه‌به‌ینه به‌ر ده‌زگاكانی ناو كه‌ركوك ئه‌وسا ڕازی ئه‌بین هاوكاری له عه‌ره‌ب و توركمانیش وه‌ربگرین
نیهاد جامی شانۆكار و نوسه‌رێكی جدیه له‌قسه‌و كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر هه‌ست به‌و تموح و نیگه‌رانیانه ده‌كرێت كه له‌خه‌یاڵی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بونیان هه‌یه ئێمه به‌مه‌به‌ستی زیاتر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی به‌رۆكی شانۆ‌و كاره‌كانی ئه‌وو گروپه‌كه‌یان گرتووه بۆ خسته‌روی بیروراكانی پێویست بوو لامان ئه‌م حیواره‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
* زۆركات ئێوه له زمانی نوسین دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شێوه نوسینێكی فه‌لسه‌فی به‌كار بێنن ئایا له شانۆشدا به هه‌مان زمان ئه‌دوێن؟ تا چه‌ند ئه‌م زمانه گرفتێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانتان دروست ئه‌كات وتا چه‌ند ئاسانكاره؟ به‌گشتی ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند باس ده‌كه‌ن زمانی شانۆ‌و ناوه‌رۆكی ساكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تێ بگات یان قوڵ و واتا دار بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار به‌بیر كردنه‌وه بكات ؟
– هه‌وڵ ئه‌ده‌م تۆزێك له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان ووردبینتر بم، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم زمانی نووسین تا ئه‌و ڕاده‌یه بارگاوی بێت به فه‌لسه‌فه هێنده‌ی ئیشكردن له‌سه‌ر چه‌مك و زاراوه‌كان وا ده‌كه‌ن زمان له‌ناو پانتاییه‌كی فه‌لسه‌فیه‌وه بێته دوان، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا چه‌ند كتێبێكم له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌و كۆمه‌ڵناسی هه‌بووه، بۆیه ئه‌و زمانه زۆر به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه، دیاره ناكرێت له‌ناو تێكسته فه‌لسه‌فیه‌كاندا به‌زمانێكی ساده بدوێین، چونكه له‌و ئیشكردنانه ده‌بێت بۆ ناو تێكسته‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو تێكسته‌كان خوێندنه‌وه‌ی بونیادی زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فی و زانسته‌كانی وه‌كو ئه‌نترۆپۆلۆژیاو سۆسیۆلۆژیای ناو تێكسته.
پرسیاره‌كه ئێسته ئه‌وه‌یه ئایا له شانۆدا ئه‌و زمانه ئاماده‌بوونی هه‌یه؟ دیاره له‌لای ئێمه شانۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌یتوانیوه ڕه‌هه‌ندێكی سۆسیۆلۆژیانه بگرێته خۆی، هێنده‌ی شانۆ ڕووبه‌ری كات به‌سه‌ربردن وگواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی لادێی بووه، هه‌ڵبه‌ت شانۆ ده‌بێت له‌كۆمه‌ڵگادا ئه‌و وێنه‌یه تێكبشكێنێت، ئه‌وه ناشاردرێته‌وه به‌هۆی كاریگه‌ر بوونی ته‌كنه‌لۆژیا خه‌ڵك بۆ كات به‌سه‌ر بردن پێویستی به شانۆ نه‌ما، چونكه كۆمپیوته‌رو سه‌ته‌لایت ئه‌و جۆره بینه‌ره‌ی له شانۆ دوورخسته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و شانۆكاره نه‌خوێنده‌وارانه‌شی دوور خسته‌وه، له‌پاڵ ئه‌وه ئه‌وانه‌ی عاشقی ده‌ركه‌وتن بوو به‌ره‌و زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كان و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كان هه‌نگاویاننا، ئه‌وانه‌ی له‌شانۆدا مانه‌وه به ژماره زۆرنین، به‌ڵام كه‌سانێكن عیشقی شانۆ ئه‌وانی له‌ناو ئه‌و هونه‌ره هێشتۆته‌وه، بۆیه له‌هه‌ر شارێكی كوردستان ئه‌وانه‌ی به‌جدی كار ده‌كه‌ن بریتین له‌چه‌ند گروپێكی شانۆیی ده‌ست نیشان كرا‌و، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا چه‌ند شانۆكارێكیتر ئه‌گه‌رچی كه‌م به‌رهه‌میش بن به‌ڵام ئاماده‌بوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وای كردووه بینه‌ری شانۆ كه‌م نه‌بێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ شانۆ دێن ئه‌و توێژه‌ن كه شانۆ به‌لایانه‌وه خۆراكێكه كۆمپیوته‌رو ته‌له‌ڤزیۆن ناتوانن بۆی پڕ بكه‌نه‌وه، بۆیه له‌داهاتوودا بینه‌ری ئێمه له‌شانۆدا ده‌بێته ئه‌و بینه‌ره هۆشیاره‌ی د‌رك به گرنگی رۆڵی شانۆ ده‌كات، ئه‌وه وون بوونی بینه‌ر نیه وه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی لێوه ده‌كرێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بینه‌ری شانۆ ئیدی بینه‌رێكی ده‌سته‌بژێره، وه‌ك چۆن بینه‌ری ئۆپیراو بالێ بینه‌رێكی ده‌سته‌بژێرن، ئایا ئه‌وانه‌ی گوێ له‌مۆسیقای كلاسیكی ده‌گرن ژماره‌یان چه‌ند كه‌سه؟ ئاخۆ له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌مانگێكدا ژماره‌ی ئه‌و بینه‌رانه چه‌نده كه به‌دیار زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كانی مه‌كسیكی و توركی و سوری داده‌نیشن؟ پێوانه به‌وه له‌مانگێكدا ئه‌گه‌ر له شارێكدا سێ نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش بكرێت ژماره‌ی ئاماده‌بووانی ئه‌و نمایشانه‌ی چه‌نده؟ ئه‌وه په‌یوه‌سته به هۆشیاری بینه‌ره‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی به‌رز نین.. دیسان بوونی شانۆ به پێویستیه‌ك نابینن، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت له‌مانگێكدا چه‌ند كاسێتی گۆرانیبێژێكی ده‌نگ خراپ و ووشه‌ی بێ‌مانا ده‌فرۆشرێت له‌پاڵ ئه‌وه ئاخۆ تیراژی فرۆشتنی مۆسیقایه‌كی شۆپان یان چایكۆفسكی دانه‌یه‌كی لێ ده‌ڕوات؟ ئاخۆ ئه‌وه خراپی مۆزارت و شۆپان وڤیڤاڵدیه یا چێژی هونه‌ری ئێمه‌و هۆشیاریی گوێگرتنمان له مۆسیقا نیه، بۆیه ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ زمانی فه‌لسه‌فی له شانۆدا هێنده‌ی په‌یوه‌سته به هۆشیاری بینه‌ر له‌زمانی شانۆ، كاتێ گرفت له‌و زمانه درووست بێت ئه‌وه خه‌ڵك فێری ئه‌وه بووه شانۆ نوكته‌و په‌ندوئامۆژگاری پێشكه‌ش بكات، شانۆی به قوتابخانه‌ی گه‌ل سه‌یر كردووه، تا ئێستاش زۆربه‌ی شانۆكارانیش ناتوانن ئه‌وه قه‌بوول بكه‌ن كه شانۆ قوتابخانه‌ی گه‌ل نیه به‌ڵكو دامه‌زراوێكی كولتوریی و فكریی و جوانناسیه، شانۆ خاوه‌نی زمانی ساده نیه، به‌ڵكو له‌ناو ئه‌و زمانه‌دا ئاماژه ئیش له‌سه‌ر فره ده‌لاله‌تی ده‌كات، ئه‌وه‌ش بینه‌ر به‌ره‌و ته‌ئویلی جیاواز ده‌بات، بۆیه بینه‌ر له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه ده‌توانێ به‌شداری له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی مانادا بكات.
* هه‌ندێ كات له‌كاری شانۆیدا په‌ناتان بۆ به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته ” بانتۆمایم”بردوه پێت وایه جه‌ماوه‌ری شانۆ له كوردستان گه‌شتبێته ئه‌و ئاسته‌ی به‌دور له‌ده‌ق له زمانی جه‌سته بگات ؟ ئه‌ی وا ده‌زانی شانۆكاری كورد ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت به جوڵه فه‌راغی نه‌بونی ده‌ق پر بكاته‌وه ؟
– نه‌ك هه‌ندێكجار به‌ڵكو جه‌سته پرۆژه‌یه‌كی كولتوریی دیاری ناو كاری شانۆییمان بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جه‌سته ڕووبه‌ری حه‌رامكراوی ناو كۆمه‌ڵگا بووه، ویستومانه ئه‌و جه‌سته‌یه له‌ناو كاری شانۆیی ئازاد بكه‌ین، بۆیه سه‌ره‌تای كاره‌كانی من له‌هه‌ولێر له شه‌ش كاری شانۆیی پێنجیان بانتۆمایم بوو، دواتر له‌دامه‌زراندنی تیپی شانۆی ئه‌زمونگه‌ری كه‌ركوك له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پێنج كاری ترمان نمایش كرد كه هه‌موویان بانتۆمایم بوو، ئه‌وه ئیشكردنه‌وه بوو له شوێنه‌واره مێژوویه‌كان به‌وه‌ی چۆن جه‌سته له شوێنه‌واره‌كان شانۆ بنیات ده‌نێت، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ بینه‌ر تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن له تێنه‌گه‌یشتن دێیته‌وه به‌پێی درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان ئه‌و بینه‌ره به‌رده‌وامه‌ی پرۆژه‌كه هه‌وڵی بیركردنه‌وه ده‌دات بۆ به‌شداری كردن، هه‌رچی سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تانه ئێمه له‌قۆناغی دووه‌می كاركردنمان به‌ته‌واوی ده‌قمان وه‌لا ناو له‌شوێنی ده‌نگ ئاماده‌بوونی هه‌بوو، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ شانۆ، چوار كاری له‌و شێوه‌یه‌مان له‌شاری كه‌ركوك نمایشكردو دواتر له رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه ئه‌و پرۆژه‌یه درێژبۆوه و بریاروایه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌شاره‌كانیتریش ئه‌و ئه‌زموونه بنیات بنێینه‌وه، كاتێ شانۆكار له‌سه‌رووی هۆشیاری بینه‌ره‌وه ئیشی كرد ده‌توانێ شانۆ به‌ره‌و پێش به‌رێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خوار هۆشیاری بینه‌ر سه‌یری شانۆی كرد به‌و بیانووه‌ی بینه ربه ئاسانی تێ بگات ئه‌وساته شانۆ له‌ناو دواكه‌وتنی كولتوریی ده‌ژیێت.
* ئێوه له‌كه‌ركوكن به‌درێژای مێژوی ئه‌و شاره هه‌موو چالاكی و هونه‌رێكی بارگاوی بوه به په‌یامێكی دروستكراو چ له لای ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی شار چ له‌لای لایه‌نی به‌رگری خه‌ڵكی شار ئه‌مه تا چه‌ند ئاسانی كردوه جه‌ماوه‌ری شانۆی شاره‌كه‌تان ئاسانتر له‌ناوه‌رۆكی شانۆكان تێبگه‌ن یان ئه‌و هه‌موو په‌یامه دروستكراوه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوه ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره له تۆ ئه‌پرسین ئایا ده‌كرێ ئێستاش په‌یامی شانۆی ئه‌و شاره شه‌رعیه‌ت دان بێت به ده‌سه‌ڵاته‌كان یان باسكردن له‌ژێر ده‌ستی خه‌ڵكی شار ؟ یان ئێستا كاتی پیرۆزكردنی ئینسانه‌كانه؟
– بۆ من وا سه‌یری شانۆ ناكه‌م كه خه‌ڵكی كه‌ركوك چی پێویسته به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بیر له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه كه گوتاری ئه‌زموونگه‌ری له شانۆدا گه‌یشتۆته چ ئاستێك، ناتوانم عه‌قڵی خۆم له شانۆی جیهانی داببڕم به‌ناوی كوردبوونه‌وه، هێزه سیاسیه‌كان له‌و گه‌مه ناشیرینه رۆڵێكی سه‌یریان بینی به‌بیانووی كوردبوون له كه‌ركوك، كوردبوون بۆ ئێمه به‌ره‌نجامی عه‌قڵی كاركردنه نه‌وه‌ك جل وبه‌رگی كوردیی، سه‌ره‌تای كاركردنمان شۆكێك بوو بۆ هه‌مووان ئێستا نه‌ك سیماكانی ئه‌و نمایشانه ده‌ركه‌وتوون به‌ڵكو به‌شێك له شانۆكاران به‌ناوی تازه‌گه‌ریه‌وه ڕاسته‌وخۆ لاسایی كاره‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه هیچ بۆ ئێمه مایه‌ی خۆشحاڵی نیه، چونكه ئێمه خه‌ون به پرۆژه‌ی جیاواز ئه‌بینین نه‌ك لێكچوون، بۆیه ئه‌وه وای لێكردووین له قۆناغی سێیه‌می كاركردن پرۆژه‌ی تر ئه‌نجام بده‌ین چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه له كه‌ركوك نمایشمان كرد ئێستا وه‌ك ستایل وفۆرم بۆ شانۆی ئه‌زموونگه‌ری سه‌یر ده‌كرێت، ئێمه له‌و تیپه‌دا دژی ستایلین به‌ڵكو خه‌ون به پرۆژه‌و شانۆی جیاواز كارمان پێده‌كات، ڕه‌نگه ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌ندیی به‌وه بێت شانۆ به‌و مانایه بوونی نه‌بێت بۆیه شانۆكاران هه‌ست بكه‌ن بنه‌ماكان له‌و ڕێگه‌یه‌وه بنیات ده‌نرێن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ شانۆ له‌و شاره پێی گه‌یشتووه چه‌نده ئێمه له‌ته‌ك چه‌ندین شانۆكاری تر له‌رێگه‌ی ئه‌زموونه‌كان گۆڕیمان به‌هه‌مان شێوه ده‌سكه‌وته بۆ ته‌واوی شانۆكارانی شاره‌كه، سه‌باره‌ت به‌دوابه‌شی پرسیاره‌كه‌شتان ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه شانۆ هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه توانای پێشڤه‌چوونی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گیانی ئه‌فراندن ده‌كوژێت، سه‌ره‌نجام شانۆ ده‌بێت به‌و ڕووبه‌ری مرۆڤ موماره‌سه‌ی ئازادیی خۆی تیا بكات، كه ئێمه ناومان له ئه‌كته‌رنا جه‌سته‌ی كولتوری به‌و مانایه‌ی یاده‌وه‌ری خود و یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵگاو یاده‌وه‌ری سه‌ركوتكردن هه‌موویان له‌ناو خودی ئه‌و كولتوری جه‌سته بنیات ده‌نێن و مه‌شقه‌كان ئه‌و كولتوره ده‌ته‌قێننه‌وه‌و له‌ناو نمایش (كه‌ڕنه‌ڤاڵی كولتوره‌كان) ده‌ینووسێته‌وه، نووسینه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ئاماده‌بوونی جه‌سته‌و ده‌نگ له‌بۆشاییدا.
* ماوه‌یه‌ك گروپه‌كه‌تان گرفتی گه‌وره‌ی هه‌بو به‌ده‌ست فه‌رامۆشكردنی ئێوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كه هاوكاری كار ئاسانی گروپه‌كه‌تان به مافی خۆتان ئه‌زانی ئایا ئێستاش هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌هه‌یه یان چاره‌سه‌ركراوه ؟ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركراوه تا چه‌ند له‌ئاستی تموحی ئێوه‌دایه ؟ ئه‌گه‌ر نه‌كراوه بۆچی ئه‌گێریته‌وه؟
– تائێستا ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه ئێمه تا ئه‌مڕۆ بودجه‌مان نیه، كێ باوه‌ڕ ده‌كات تیپێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا 15 نمایشی شانۆییمان هه‌بووبێت و 7 ژماره‌مان له گۆڤاری شانۆكار ده‌ركردووه‌و تائێستا به‌هیچ جۆرێك له‌لایان حكومه‌ت و هیچ ده‌زگایه‌كی حزبی هاوكاری نه‌كراوین، ئه‌گه‌رچی له‌دوا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیریی من دواین داوای خۆم پێشكه‌ش كرد‌و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی، ئێستا بڕیا روایه بودجه‌یه‌كمان بۆ ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نووسراوه‌كه‌مان بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر نه‌دراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و بودجه‌یه‌مان پێدرا كه داوای ملیۆن و نیوێكمان كردووه له مانگێكدا كه دوور نیه بكرێ به ملیۆنێك ئه‌وسا دوور نیه بتوانین به‌شێكی كاره‌كانمانی پێ ڕاپه‌ڕێنین، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ك جاری پێشووش بێ ئه‌نجام بوو ئه‌وه ئه‌مجاره بڕیاری یه‌كجاره‌كی ئه‌ده‌ین وچیتر خۆمان به‌هیچ وه‌همێك خه‌ریك ناكه‌ین و په‌نا ئه‌به‌ینه به‌ر ده‌زگاكانی ناو كه‌ركوك، ئه‌وسا ڕازی ئه‌بین هاوكاری له عه‌ره‌ب و توركمانیش وه‌ربگرین، بۆیه ئه‌و هه‌وڵه‌ی له ئێستادا چاوه‌ڕوانین دوا هه‌وڵی ئێمه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم.
* له چاوپێكه‌وتنێك راتگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌حزبێك بویتایه ئێستا دۆخێكی ترتان هه‌بو ، ئه‌و دۆخه چی ئه‌بوو؟ واته ئه‌گه‌ر حزبی بونایه چیتان بۆ ئه‌كرا ؟ له حزبی نه‌بونت جگه له‌شانازی كه به هه‌ڵوێسته‌كانته‌وه ئه‌یكه‌یت چیترت پێ براوه؟
– په‌یوه‌ندیی نێوان هونه‌رمه‌ندو حزب په‌یوه‌ندیه‌كه وابه‌سته به بنیاتنانی فاشیزم، ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێك له هاوڕێكانمان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ته‌واو توڕه‌یان بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هاوڕێكانمان له‌خۆمان نه‌تۆرێنین با تۆزێك ووردبینتر قسه بكه‌ین ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ حزبی بوویت به‌واتای كاری هونه‌ری له‌ناو ئه‌و بازنه ئایدیۆلۆژه نابێت ده‌ربچێت ده‌بێ هێلی سوور هه‌بێت له‌هه‌ركوێیه‌ك سنوور بۆ هونه‌رمه‌ند دانراو له‌وێدا هه‌ستی جوانناسی و ئه‌فڕێنه‌ری كاری هونه‌ری ده‌كوژرێت، له‌وێدا حزب ئازادیه‌كانی زمان سنووردار ده‌كات، ئه‌وه‌ش بنیاتنانی زمانی فاشیزمه، فره‌یی ده‌نگ د ه‌كوژێت گوتار ئه‌بێ له‌ناو یه‌ك زمان خۆی كورت بكاته‌وه، كه زمان ی فاشیزمه.. فاشیزمی ئایدیۆلۆژی، ئه‌و دۆخه چی بوو ئه‌گه‌ر ئێستا من حزبی بوومایه، خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیل و سه‌فه‌ری مانگانه بۆ ئه‌ورووپاو ده‌زگایه‌كی شانۆییم بۆ ده‌كرایه‌وه، ئه‌بووم به به‌رێوبه‌رو كۆمه‌ڵێك كارمه‌ند له‌ژێر ده‌ستم كارایان ئه‌كرد گۆڤاره‌كه‌مان به‌ڕسووایی ده‌رنه‌ده‌چوو هه‌ر حاره‌ی به كه‌سێك بلێین ئه‌م ژماره‌یه‌مان بۆ چاپ بكه، به‌ڵكو به جوانترین فۆرم و به‌چاپی ره‌نگاوره‌نگ بلاومان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كه حزبی نیم شه‌ر له‌گه‌ڵ ئاسن و به‌رد ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاره شانۆییه‌كانمان به‌رده‌وام بن سواڵ بۆ گۆڤاره‌كه ده‌كه‌م به‌هه‌موو ده‌زگایه‌كی رۆشنبیرییم وتووه هه‌ر ژماره‌یه‌ك چاپ بكه‌ن له‌سه‌ری ئه‌نووسم ئه‌وان چاپیان كردووه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی سووپاسی زۆری هه‌ریه‌ك له “ده‌زگای هه‌واڵ، كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیریی كه‌ركوك، ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركوك، ده‌زگای رۆژ” بكه‌م كه ئه‌و ئازیزانه تائێستا ئه‌ركی له چاپدانی گۆڤاره‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، من له‌حزبی نه‌بوونم جگه له شانازی كردن به هه‌ڵوێسته‌كانم ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت خۆشه‌ویستی خه‌ڵكم وه‌ده‌ست هێناوه خۆشه‌ویستی بینه‌ر شتێكی كه‌م نیه تۆ خۆت هونه‌رمه‌ند ئه‌وه باش ئه‌زانی كه وه‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی بینه‌ر كارێكی ئاسان نیه، له‌هه‌مووشی گرنگتر حزبی نه‌بوون وای كرد زمانی فاشیزم نه‌یه‌ته ناو كاری هونه‌ری منه‌وه به‌ڵكوبه پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌توندی دژی زمانی فاشیزم كارم كردووه، ئه‌و زمانه‌ی به ئومێدی درۆینه‌ی كۆمه‌ڵگا فریوو ئه‌دات كه موماره‌سه‌ی زمانی فاشیزممان نه‌كرد به‌ڵكو دژی ئه‌و فاشیزمه ڕه‌مزیه بووین كه له‌رێگه‌ی زمانه‌وه موهه‌ریجه‌كانی خستۆته كار تا دژی داهێنه‌رو توانا گه‌وره‌كانی هونه‌ر قسه بكه‌ن ئیشی ئێمه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی موهه‌ریجه‌كانی نیه به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ی جوانی و حورمه‌ته بۆ ساته جوانه‌كانی ئینسانی بوونمان له‌رێگه‌ی كاری هونه‌ریه‌وه، تۆ دیوته حزبی نه‌بوون چ دنیایه‌كی جوانی لا درووست كردووین، ئاخر ئه‌و دیداره‌ی من وتۆش ئه‌گه‌ر حزبی بوومایه تۆقه‌ت منت هه‌ڵ نه‌ده‌بژارد بۆ قسه‌كردن له‌شانۆدا.
*حزب هه‌ر سیما‌و هه‌ر گرنگیه‌كی هه‌بێت له وڵاتی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی تر لێ ی ئه‌روانرێت، پرسیار ئه‌وه‌یه نیهاد جامی وه‌ك شانۆكارو هونه‌رمه‌ندێك وه‌ك رۆژنامه‌وان ونوسه‌رێك چۆن له‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه ئه‌روانێت كه كاری حزبی ئه‌كه‌ن؟ ئایا له‌ناو حزبی كوردیدا تا چه‌ند مه‌ودای كاری هونه‌ری هه‌یه؟ تا چه‌ند ئازادی بۆ چالاكیه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ئه‌بێت كه له‌گه‌ڵیانن؟ هونه‌رو په‌یامی هونه‌ری پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد‌و مه‌یدانی ئازاد هه‌یه‌ئه‌گه‌ر له‌ناو حزبه كوردیه‌كان ئه‌و مه‌یدانه‌یان نه‌بێت تۆ به‌هونه‌رمه‌نده حزبیه‌كان ئه‌ڵێیت هونه‌رمه‌ند ؟ ئه‌و پێناسه‌یه‌یان پێ ئه‌ده‌ی ؟ یان چۆن لێیان ئه‌روانییت؟
– ڕوانین وابه‌سته نیه به حزبی بوونه‌وه به‌ڵكو ئیشكالیه‌ته‌كه بۆ ئه‌و سیستمه‌ی حزبی كوردیه كه ئیش له‌سه‌ر كوشتنی زمانی هونه‌رمه‌ند ده‌كات، زمانێكی تری بۆ درووست ده‌كات كه بارگاویه به‌هه‌ستێكی توڕه‌ی ئایدیۆلۆژی، به‌پێی ویسته‌كانی ئه‌و دۆخه ده‌یهێنێته قسه‌كردن، بۆیه ئه‌وانه هێنده‌ی ده‌بنه كادیری حزب بۆ بۆنه‌و یاده‌كان به‌هیچ كلۆجێك په‌یوه‌ندیان به‌كاری هونه‌ریه‌وه نیه، چونكه به‌ڕاستی حزب له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی له‌وه تێبگات ده‌بێت هونه‌ر ئازادانه ئیش بكات، بۆ نمونه هه‌ندێكجار گوێبیستی زاراوه‌ی شانۆی سیاسی ئه‌بین هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره حزبیه‌كان باس له‌شانۆی سیاسی ده‌كه‌ن وه‌ك شانۆیه‌كی باو له‌دنیادا، ئه‌وه‌یان بیر ده‌چێت ئه‌و شانۆیه چه‌نده سیاسی بووه هێنده ڕه‌خنه‌یی بووه نه‌ك ستایشكار، شانۆی سیاسی ئیشكردنه‌وه بوو له‌ناو تیۆرێكی شانۆیی نوێ كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سنوری بۆ دانه‌ناوه به‌ڵكو ئه‌و شانۆیه سنوری بۆ ده‌سه‌ڵات داناوه، بۆیه كاتێك هاوڕێ سیاسیه‌كان باس له‌هونه‌ر ده‌كه‌ن دڵنیات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان ده‌م له‌بابه‌تێك ده‌ده‌ن كه زانیاریان له‌باره‌یه‌وه نیه ته‌نها وه‌ك ناونان بیستوویانه، بۆیه حزب هه‌میشه هونه‌ر وه‌ك كه‌ناڵ وئۆرگانێكی ئایدیۆلۆژی بۆخۆی سه‌یر ده‌كات، بۆیه ئه‌وانه‌ی كاری هونه‌ریان ته‌سلیمی حزب كردووه، ئه‌وان ویستویانه هونه‌ر به حزب بفرۆشن، هێنده گه‌وجانه ڕه‌فتاریان كردووه بیریان چووه ئه‌وان ته‌نها خۆیان به حزب فرۆشتووه نه‌ك هونه‌ر چونكه له‌مێژه ئه‌وان كادیری حزبن و په‌یوه‌ندیان به هونه‌ره‌وه نه‌ماوه، په‌یوه‌ندیی نه‌مانیش واته ئه‌وان ناتوانن جوانی ببینن و داكۆكی له جوانی بكه‌ن به‌ڵكو بوونه‌ته به‌شێك له‌و دنیا ناشیرینیه‌ی ئایدیۆلۆژیا كه ده‌یه‌وێ هه‌ڕه‌شه له جوانیه‌كان بكات، وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ندانی داهێنه‌ره كه دژایه‌تی ئه‌و هه‌ڕه‌شه بكات تا حورمه‌ت بۆ جوانی بگه‌ڕێنێته‌وه.
گفتوگۆ: ئالان عومه‌ر