زانا دڵشاد دزەیی : نینا جەمال رایگەیاند، ئەو حەزی دەکرد ئەمساڵ گۆرانییەکی دینی بۆ رەمەزان بکات، بەڵام شعرێکی جوانی دەستنەکەوتووە.
کچە گۆرانیبێژ نینا جەمال، کە بۆ تەواوکردنی ئەلبوومە نوێیەکەی لەئوسترالیا گەڕایەوە کوردستان بە(سڤیل) گوت “حەزم دەکرد ئەمساڵ گۆرانییەکی دینی ئامادە بکەم و بۆ رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوی بکەمەوە، بەڵام شعرێکی جوانم دەستنەکەوت، کە ئەوەی من دەمەوێت بەھێزەوە بێت”. نینا ئەوەشی راگەیاند “بەڵام بێگومان بۆ ساڵی داھاتوو بۆ رەمەزانێکی تر ھەوڵدەدەم گۆرانییەکی دینی ئامادە بکەم”.