حەزم لە بواری ئەکتەریشە بەڵام خۆم یەکلای نەکردۆتەوە
دیمانە : توانا شێخانی.ھەولێر
نیلیسا یەکێکە لە کچەکانی ھەڵکەوت زاھیر توانیوبەتی لە رێگەی سێدیەک و کلیپێک خۆی بە خەڵک بناسێنێت، نیلیسا جەبار لە ساڵی ١٩٨٨ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە منداڵیەوە چونەتە بەریتانیا لەوێ لە کۆلێژی پزیشکی دەخوێنێ ئەمساڵ دوا قۆناغی خوێندنیەتی بواری ھونەری وای لێکردوە بگەرێتەوە کوردستان و خزمەت بەو بوارە بکات، ئەو خانمە گۆرانی بێژە لەو دیمانەیدا باسی ژیانی خۆی و بواری ھونەری دەکات:.
نیلیسا ھەردوو بواری پزیشکی و ھونەری بەلایەوە گرنگە بەڵام زیاتر بواری ھونەری بۆیە دەڵێ” بواری پزیشکی دەتوانی ژیانی چەند کەسێک بپارێزی بەڵام لەرێگەی ھونەرێکی مۆدێرنەوە دەتوانی ئەقَڵی چەندین کەسیش بپارێزی.بۆیە بەلای منەوە ھەردووکیان لە یەک ئاستادایە بەڵام ھونەر جەنێگی گەورەترە و قورسترە.
نیلیسای گۆرانی بێژ پێشتر لە دەرگای چەندین کەسی داوە بۆئەوەی ھاوکاری بکەن بەڵام ھاوکارییان نەکردووە لەھەمان کاتدا درکی بەوە کردووە جێگەی لەو شوێنە نابێتەوە ئەوەی ئەوان داوای لێ دەکەن دوورە لە ئەو دواتر خۆی بە ھەڵکەوت زاھیر ناساندوە ئەویش ھاوکاری کردوە بۆیە دەڵێ” زۆرسوپاسی کاک ھەڵکەوت دەکەم کە تاکە کەس بوو دەرگای ھاوکاری لێ کردەوە.
سەبارەت بەو ئاوازانەی کە ھەڵکەوت زاھیر دایدەنێت گوایە زۆربەیان عەرەبیە ھونەری کوردی شێواندووە نیلیسای گۆرانی بێژ دەڵێ” وەک یەکێک قسەناکەم کە لەگەڵی کارم کردبێت وەک جمھورێک قسە دەکەم ئەوەی ئەو دەیکات کەس پێی نازانێت بەڵام لەوانەیە لە چەند ساڵی داھاتوودا خەڵک پێی بزانێت، نیلیسا رەخنە لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان دەگرێت و دەڵێ”چووم بۆ پەیمانگای ھونەرەجوانەکان گوتیان ئاوازەکانی تۆ عەرەبیە ئەوەش تەنھا لەبەرئەوەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری بۆ کردوم ئەکینا گوێی لە سێدیەکەی من بگرە یەک ئاوازی عەرەبی نیە بۆیە پێموایە تەنھا چەک بە دەست رەخنەوە بێت ھەڵکەوت زاھیرە.
نیلیسا زۆرحەزدەکات بە ستایلی رۆمانسی گۆرانی بڵێت چونکە دەڵی”خۆم کەسێکی رۆمانسیم.
لێمان پرسی بۆچی ئەو کچانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاریان بۆ دەکات لە دەرەوەی کوردستان ژیان و ئێستا ھاتونەتەوە کوردستان نیلیسای گۆرانی بێژ گوتی”چونکە کاک ھەڵکەوت دەیەوێت ستایلێکی تازە دروست بکات ھاوکات دروستیشی کردوە ئەگەر زۆر رەخنەشی لێ بگیرێت،ھەروەھا گوتیشی”خەڵک زۆربە ھەڵە لە ھەڵکەوت گەیشتون دەربارەی ھۆکاری ئەم ھەڵەیەش گوتی”چونکە گروپەکەی ئەو جلوبەرگی مۆدێرن دەپۆشن
نیلیسای گۆرانی بێژ دەربارەی پەخش نەکردنی کلیپەکانی لە کۆرەک تیڤی ئاشکرای کرد ” چۆن ھەموو کلیپێکی کۆن وەستا کلیپی منیش لەو کەناڵە قەدەغەکرا ھەروەھا ھیچ کلیپێکیشم نابەم بۆ ئەو کەناڵە بۆئەوەی پەخشی بکەن.
نیلیسا بێزارە لەوەی ئەو ھەموو کۆمپانیایە بازرگانیە داوای لێ دەکەن رێکلامی بازرگانیان بۆ بکات بۆیە دەڵێ ” من رێکلامی بازرگانی ناکەم تاوەکو چوار پێنج کلیپم نەبێت بێگومان ئەو رێکلامەی دەیکەی رەبتێکی بەکارەکەتەوە نەبێت ئاستی ھونەریت دادەبەزێنێت.
نیلیسای گۆرانی بێژ جگە لە بواری گۆرانی گوتن دەیەوێت وەک ئەکتەریش دەربکەوێت و رۆڵ بگیرێت ھەروەک خۆی دەڵێ”کەسێکم لە ئەکتەریدا زۆرباشم ھەڵبەتە لە چەند درامایەک پێیان ووتوم بۆئەوەی بەژداری بکەم ھەروەھا لە فیلمێکی سینەمای کە لە ئەوروپا نمایش دەکرێت بەژداری بکەم بەڵام ھێشتا خۆم یەکلای نەکردۆتەوە بواری نواندن حەزی دووەممە.
ئەو خانمە گۆرانی بێژە لە بەشێکی تری دیمانەکە ئاماژەی بۆئەوەدەکرد دوای بواری ھونەری حەزدەکەم خوێندنەکەم تەواوبکەم دواتر شوبکەم و کچێکم ھەبێت ناوی کەویار بێت.
خاتوو نیلیسای گۆرانی بێژ کورێکی بێ مواسەفاتی دەوێت بۆ ئەوەی ژیانی ھاوسەری لەگەڵ پێکبێھنێت ھەروەھا ئەوەشی گوت کە شوناکەم بە ھونەرمەند شودەکەم بە کەسێک ئەگەر لە ناو خێمەیەکدابێت و ھیچ دنیای نەبینیبێت براوانامەشی نەبێت تەنھا لێم تێبگات بە پێکەنیەوە زۆرجار دایکم پێم دەڵێت نیلیسا ئەو مواسەفاتەی تۆ دەتەوێت نیە.
ھەروەھا ناوبراو بۆ یەکەمینجار ئاشکرای کرد ” کە رەفزێکی زۆرم داوە کە لە ژماردن نایەت بەڵام بەشێوەیەکی ئاوا نا کە ھەستی بەرامبەر برینداربێت.خۆشەویستیشم کردوە بەڵام سەرکەوتوونەبوومە، ھەرکەسێک گەیشتە تەمەنی ٢٢ ساڵی بڵێت خۆشەویستیم نەکردوە بێگومان راست ناکات.
نیلیسا رەتی کردەوە کە حەزی لێبێت ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل ٢٠١١ بە ناویەوە بکرێت.
نیلیسا رەخنەی شەخسی و پروپاگندەی درۆ بێزاری دەکات ھەروەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات ھەڵبەتە تاوەکو ئێستا ھیچ پروپاگندەیەکیان بۆ دروست نەکردوم بەڵام لە گۆڤار و رۆژنامەکان زۆرجار شتی درۆیان لەسەر بڵاوکردوینەتەوە.
نیلیسا دەڵێ “نوێژدەکەم و بەرۆژووش دەبم و قورئانیش دەخوێنم”.
* ئەم دیمانەیە لە بڵاوکراوەی “پرس” بڵاوکراوەتەوە.