شوان عه‌زیز : ئه‌و ڕۆژه بینی و له‌پایته‌ختی كوردان هه‌لبژارده‌ی كوردستان له‌خاكی خۆیی میوانداری پاله‌وانیه‌تی ڤیڤا ئه‌كات دڵخۆشی ئێمه وێرای ئه‌وه‌ی خۆشحالیمان بهههلبژاردهی نیشتیمانیمان كه ئه‌بینین ئه‌مرۆ كوردستان خاوه‌ن تیپهلهماوهكانی رابردوو به‌شداری له پاله‌وانیه‌تی نێو ده‌وله‌تی فه‌له‌ستینی كرد توانی ئه‌نجامێكی باشیش تۆمار بكات لهپالهوانیهتیهكه سێیه‌م بوو ئه‌ممه جێی خۆشحالی بوو . كورستان چه‌ند سالێكة به‌شداری پاله‌وانیه‌تی ڤیڤا ئه‌كات له‌ده‌ره‌وی خاكی خۆی . ئه‌وا ئه‌مسالیش له‌نێو خاكی كوردان له‌پایته‌خت میوانداری پاله‌وانیه‌تی ڤیڤا ئه‌كات . ئه‌م پالهوانیهتیهی بروا ناكه‌م كه نه‌بووبێت به‌دلخۆشی بۆ گشت تاكێكی كورد له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه بێت و تایبه‌ت له‌كوردستان .
رای گشتی وه‌رزشی له‌كوردستان نیگه‌رانن به‌وه‌ی بۆچی ده‌زگا راگه‌یاندنه كوردییه‌كان ده‌ست پێش خه‌ر نه‌بوون له‌گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان به‌زمانی شیرینی كوردی بۆ خه‌لكی كوردستان له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه ی كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی گشت تاكێكی ئه‌م كوردستانه به‌راسته‌و خۆیی له‌هه‌ر كوێیه‌ك ئه‌م جیهانه بێت له‌ناوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاشنا بێت به‌یاریه‌كانی هه‌لبژارده‌ی كوردستان گوێبیستی شیكه‌ره‌وه‌ی یاریه‌كان بێت به‌زمانی شیرینی كوردی
پێشبینی ئه‌وه‌مان لهكهناله ئاسمانیه كوردیه‌كان نه ئه‌كرد كه مافی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كانی هه‌لبژارده‌ی كوردستان نه‌گرنه ئه‌ستۆ . پێشبینی ئه‌وه‌مان ئه‌كرد له كه‌ناله ئاسمانیه‌كان كه وێرای گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان دواتر به‌رنامه ی راسته‌و خۆیی هه‌بێت له‌سه‌ر یاریه‌كان به‌میوانداری شیكه‌ره‌وانی وه‌رزشی به‌لام له‌ئێستادا ئه‌ممه نابینین .جێی نیگه‌رانی ئێمه و خه‌لكی كوردستانه كه‌كێ یه گرنگی نه‌داوه و له‌ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه كه یاریه‌كان به‌راسته‌و خۆیی به‌زمانی شیرینی كوردیی بگوازێته‌وه
كه‌ناله ئاسمانیه كوردیه‌كان ئه‌كه‌وێته ژێر پرسیاری خه‌ڵكی كوردستانه كه‌بۆچی گرنگی نه‌دان به گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان بهراستهوخۆی به‌زمانی شیرینی كوردی ئه‌ممه پرسیاری خه‌لكی كوردستانه ئه‌بێت وه‌لام بده‌نه‌وه و رونكردنه‌وه بده‌ن . خۆ ئه‌م پالهوانیهتیهش یه‌كێتی تۆپی پێی ئیراق سه‌رپه‌رشتی ناكات كه به‌هانه بهێننه‌وه بلێن ئه‌وه برا عه‌ره‌به‌كانن كه مافی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان به‌ئێمه ناده‌ن . به‌لام ئه‌مرۆ ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه كوردستان میوانداری ئه‌كات و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و یەکێتی تۆپی پێ(ئێن ئێف بۆرد) سه‌رپه‌رشتیارن من برواناكه‌م گه‌ر كه‌ناله كوردیه‌كان مافی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كانیان بگرتبایه ئه‌ستۆ نه‌یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان رێگر بوو ببێت وه نه
یەکێتی تۆپی پێ(ئێن ئێف بۆرد)رێگر بوو بێت .
خۆزگه ئه‌وه‌مان لهكهناله ئاسمانیه كوردیه‌كان چاوه‌روان نه‌كردبایه ،چونكه ئه‌ممان هه‌ر كه‌ناله خۆیی به خاوه‌نی ئه‌م نیشتیمانه ئه‌زانێت خۆیی بهپێشرهو ئه‌زانێت به‌لام ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ نیشتیمان له‌رۆژێكی مێژوویدایه به‌لام ئه‌م ده‌زگایانه‌ی كه خۆیان بهنیشیتمانی ئه‌زانن ئهمرۆپالهوانیهتیهكی مێژووی فه‌رامۆش ئه‌كه‌ن مێژوو بۆخۆیان لهپالهوانیهتی جامی ڤیڤا تۆمار ناكه‌ن . گرنگی له‌وه‌دانیه بهراپۆرتێك باس له‌م پاله‌وانیه‌تیه بكه‌یی گرنگی له‌وه‌دایه ئه‌مرۆ به‌زمانی شیرینی كوردی یاریه‌كان بۆ خه‌لكی كوردستان له‌ناوه و له‌ده‌ره‌وه بگوازیه‌وه ئه‌و ئه‌ركه مێژوویه بگره ئه‌ستۆ . به‌لام له‌سایه‌ی كه‌ناله كوردیه‌كانه‌وه ئه‌مرۆ له‌پایته‌خت پالهوانیهتیهك كوردستان میوانداری ئه‌كات به‌لام كه‌نالێكی عیراقیش یاریه‌كه ئه‌گوازێته‌وه به سهپتایتلێكی عه‌ره‌بیه‌وه و به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌وه خه‌لكی كوردستان سه‌یری یاریه‌كانی نیشتیمان ئه‌كه‌ن .
لهكۆتادا به‌پێویستم زانی وه‌لامێك بنووسم بۆ ده‌زگا نیشتیمانیه كوردیه‌كان ئه‌ممانه‌ی ئه‌ركی راسته‌وخۆیی یاریه‌كانی ڤیڤایان نه‌كرده ئه‌ستۆ له‌كاتێك نیشتیمان پێویستی پێی هه‌بوو به‌وه‌ی كه من له‌رۆژێكی مێژوویم بۆیه‌ش تكام لێتانه یاریه‌كان به‌زمانی شیرینی كوردی بگوازنه‌وه به‌لام مێژووش شه‌رم لهكهسمان ناكات وه‌ك خۆیی تۆمار ئه‌كرێت ئه‌وه كێیه فه‌رامۆشی ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه ئه‌كات له‌رۆژێكی وامێژووی له‌كۆی ئه‌و هه‌موو كه‌ناله ئاسمانیانه ئه‌وا كه‌ناڵێكی ئیراقی ئه‌و ئه‌ركه ئه‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ …………….
رای گشتی وه‌رزشی له‌كوردستان چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لهكهناله ئاسمانیه كوردیه‌كان ئه‌كرد كه ده‌سپێكی ئاهه‌نگی كردنه‌وه پاله‌وانیه‌تی جامی ڤیڤا ببن به‌راسته‌وخۆیی بۆ خه‌لكی كوردستان له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تام چێژ لێ ببینن و دواتر به‌زمانی شیرینی كوردی و به‌ئاماده‌بوونی شیكه‌ره‌وانی وه‌رزشی لهستۆدیۆیهكی كوردیدا یاریه‌كه ببینین … به‌لام ئه‌وه نابینین پێویسته به‌رپرسانی كه‌ناله كوردیه‌كان روون كردنه‌وه بده‌ن و بۆچی گرنگی نه‌دان به پالهوانیهتیهك كهكهبۆ كوردستان مێژووه به‌لام كه‌نالی ئاسمانیه كوردیهكانن ئه‌ركی راسته‌وخۆیی یاریه‌كان ناگرنه ئه‌ستۆ بۆچی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ .
من له‌به‌رپرسانی وه‌رزشی كه‌ناله ئاسمانیه‌كان ئه‌پرسم باشه ئێوه چ وهلامێكتان ئه‌بێ بۆ نیشتیمان نیشتیمان لهپالهوانیهتیهكی مێژووی دایه ئێوه به‌هانای نه‌هاتن ئێوه وه‌لامتان چی ئه‌بێت بۆ مێژوو مێژووش ره‌حم بهكهسمان ناكات وه‌ك خۆیی تۆمار ئه‌كرێت………….
ئه‌م ووتاره‌م تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ناله ئاسمانیه كوردیه‌كان نووسیوه كه ئه‌ركی پاله‌وانیه‌تی جامی ڤیڤایانه نه‌گرته ئه‌ستۆ كه ئه‌ممه‌ش نیگه‌رانی خه‌لكی كوردستانی لێكهوتهوه كه‌بۆچی پالهوانیهتیهك له‌خاكی كوردان بروات به‌رێوه كوردستان میوانداری ئه‌و پاله‌وانیه‌تیه بكات و كوردستان به‌شدار بێت بۆچی به‌زمانی شیرینی كوردی نه‌گوازرێته‌وه ……………………….
ده‌ست خۆش بۆ كه‌نالی ئیراقیه كه مافی یاریه‌كانی گرته ئه‌ستۆ جێگای ده‌ست خۆشیه بۆ ستافی ئه‌م كه‌ناله به‌رێزه
شوان عه‌زیز