به‌ڵام تێگه‌یشتم، که نیشتمان بۆ ئێمه‌ومانان هه‌مان ئه‌و خاکه‌یه که ئاسه‌واری جه‌نگه‌کان خامۆشمان ده‌کات و ته‌پوتۆزی شوێن پێی جه‌نگاوه‌ره‌کان ونمان ده‌کات، نیشتمان نه‌ک هه‌ر خاکێکی ڕزیوه، به‌ڵکو له ئه‌مڕۆدا، شتێک نییه به ناوی نیشتمانه‌وه، ئێمه هه‌مومان به کرێ له خاکی داگیرکراوی خۆمان‌داین و کرێنشینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ین که به سه‌ر لاشه‌ی شه‌هیده‌کاندا تا سه‌روه‌ری مێژوه‌کان ههڵگزناو به سه‌ر ڕوحی ئێمه‌ی زیندوه گه‌وره‌ترین کۆشکی له تاوان بونیادنا…
هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک جوانترین ناو
جوانترین شار، ئازیزترین شار، هه‌له‌بجه غه‌مگین ترین شاری دونیا و وێرانترین شاری دونیا‌و ههنارترین هه‌ناری دونیا، هه‌ڵه‌بجه ڕاسگۆترین ده‌قی دونیا، پڕ حهقیقهترین چیرۆکی تراژیدیایی، ماناترین ڕسته‌ی زوڵم و سته‌م، تراژیدیاترین وێنه‌کانی ناو تراژیدیا،.
هه‌ڵه‌بجه.. قوڵترین زام، ساڕێژنهبوترین برین، ئاسهوارترین ئازار و شکاوترین مه‌راقی نیشتمان، هه‌ڵه‌بجه به ته‌نیا، مێژویه‌ک، وێنه‌یه‌ک، گریان و غه‌مێکی قوڵ و بێ کۆتایی و تژی له ئه‌ندێشه‌و چه‌رمه‌سه‌ری بێ ده‌رباز بون له گوناهه تا هه‌تا هه‌تاییه گوناه باره‌کان،.
هه‌ڵه‌بجه، ئاوازی بارێک سێ‌و.. گۆرانییه‌کی خنکاو… شیعرێکی نه‌نوسرا و و تابلۆیه‌کی شێوێندراو.. هه‌له‌بجه.. ناوێکی پیرۆز، دیرۆکێکی پڕ سۆز.. شارێکی پڕ له تهپو تۆزی تاوان،..
هه‌ڵه‌بجه، کلارنێتێکی په‌ست.. قانون پڕ له هه‌ست.. که‌مانێکی لێوان لێو له مه‌ستی. هه‌ڵه‌بجه شاری شه‌هیده زیندوه‌کان و زیندوه شه‌هیده‌کانه، شاری بێ ئاوێنه‌و ئاوێنه‌ی مێژوه‌کان، هه‌ڵه‌بجه گریانی ناو چاوی هه‌مو مرۆڤێک، و هیچ مرۆڤێکی نهگریاو بۆ هه‌ڵبجه،..
ئه‌وه‌ی شیوه‌ن بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕێت، ته‌نها ئاسه‌واره‌کانن
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ژیت، ته‌نها ئاسه‌واره‌کانن
ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئازار ده‌دات، سیاسیه‌کانن
ئه‌وه‌ی له ئازاری هه‌ڵه‌بجه که‌م ده‌کاته‌وه، مه‌رگی سه‌رکرده‌کانه
ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به جیهان ده‌ناسێنێت، ته‌نها دار‌و به‌رد و وێنه‌کانه
ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆش بوێت، له 16/3 ی هه‌مو سالێکه،
وه‌ک پشمهیهک سه‌ری بۆ دانانه‌وێنێت!!
ئه‌وه‌ی له خه‌می گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دایه، ته‌نها ناوی هه‌ڵه‌بجه خۆیه‌تی
دار‌و به‌رد و پاشماوه‌ی غه‌زه‌بی ڕژێمه‌کانه
به ڕژێمه عه‌ره‌بی، و سیاسیه ناپاکه‌کانی ئه‌مڕۆی نیشتمانه‌وه
ئه‌وه‌ی له خه‌می گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دایه
ڕاستگۆی و وێنه‌کانی مێژوه، به ته‌نها مێژو
سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان، جگه خه‌ون بینین بۆ کاره‌ساتی دیکه‌ی له هه‌ڵه‌بجه ترسناکتر و تراژیدیاتر و وێرانتر و خوێناوی تر خۆیان به خه‌به‌ر ناهێنن، تا دیمه‌نه سوتاوه‌کانی ئه‌و هه‌مو جه‌گه ببینن..
که ڕۆژانه ڕوح ده‌سپێرن
ماڵئاوای ده‌که‌ن
کێ هه‌یه ئه‌و هه‌مو ڕۆژمێرانه بنوسێته‌وه
که رۆژانه هه‌ڵه‌بجه نشینێک ئافات ده‌یبات
بیان کات به ڕۆژیکی زیندو
چ وه‌همێکه، ئه‌و مێژوه ته‌نها له 16ی/ 3 کاندا ده‌که‌نه ڕۆژی ڕه‌ش
له‌و ڕۆژ ژمێره به‌دوا چه‌ندان 5000 هه‌زاری هه‌ڵوه‌راون
ته‌نها سیاسیه‌کانی نیشتمان، گوڵی ڕه‌ش له مێژویاندا چرۆ ده‌کات و
جه‌سته‌ی ئه‌وانه که هه‌ڵناوه‌رێت!
تێبینی؛ وه‌ک منه‌ت نا، به سه‌ر ئه‌وه‌ی چیم بۆ کراوه بۆ ئه‌و کاره‌ساته، به‌ڵام وه‌ک مێژویه‌ک ده‌مه‌وێت خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته ماندو بکه‌م که کرته له سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکات، بۆ بیستین، یان سه‌رنجدان له‌و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه، که 5 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ به هاوکاری هاوڕێکانم جێبه‌جێمان کردوه.
پێنج ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، بۆ هه‌ڵه‌بجه ئاوا قسه‌م کرد، و چوار ساڵ پێش ئه‌مڕۆ به هاوکاری چه‌ند هاوڕییه‌ک ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان وێنه‌گرت
لێره‌وه سوپاسی ته‌واوی ئه‌و ستافه خۆشه‌ویسته ده‌که‌م که له هه‌مو ڕوه‌کانه‌وه هاوکاریان کردوم،. http://www.youtube.com/watch?v=eH7OhPO-dHE
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م به‌رهه‌م له ڕوی ئه‌ده‌بییه‌وه به لاواز ده‌خه‌مڵێنم، به‌ڵام وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و کاتی نوسین و سه‌رده‌می ئه‌و کاتی بیرکردنه‌وه‌کانم، جارێکی دیکه به ئامانه‌ته‌وه ده‌یخه‌مه‌وه به‌ردیدی خوێنه‌ر و گوێگری ئازیزیم
هه‌ڵبه‌ت دانپێدانانی خۆم له ئاست نزمی و لاوازی ئه‌م به‌رهه‌مه له ڕوی ئه‌ده‌بیه‌وه له‌و گوناهه دهمبورێت که نه‌متوانیبێت وه‌ک پیویست له ئاست ئه‌و مێژوه تراژیدیایه‌دا بدوێم ،.
بۆ ئه‌و کاتی نوسین و بیرکردنه‌وه‌کانم، جارێکی دیکه بۆ ئه‌م یاده دڵته‌زێ
ڕێزم بۆ ته‌واوی قوربانییانی کورد و کوردستان به گشتی و کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و بالیسان و گۆپته‌په‌و هه‌مو ئه‌و جێگایانه‌ی ده‌ستی چه‌په‌ڵی درنده‌کان ئازاری پێگایاندون له نیستمانهکهمدا،.
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
تێبینی؛ سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته ، له گفتوگۆی هاوڕێکه‌مه‌وه ده‌ستم که‌وت، له له گلاییهکانم له نیشتمان، له وه‌ڵامدا وای پێ گوتم ((نیشتمان خاکێکی ڕزیو نییه، باوه‌شێکی گه‌رم و ئاسوده‌یه بۆ هه‌موان))..