ھونەرمەندی ناودار ئبراھیم تاتلسس دوێنێ شەو دوای پێشکەشکردنی بەرنامەی ئیبۆ شۆ و دەرچوونی لە ستودیۆ لەلایەن چەند کەسێکی نادیار دەدرێتە بەر ڕێژنەی گوللە و گوللەیەک بەر سەری دەکەوێت. بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چەندین کاتژمێرێش لە نەشتەرگەری دەمێنێتەوەو دکتۆری چارەسەرکەر باری ناجێگیری ھونەرمەندی ناوبراوی ڕاگەیاند.
دوای هێڕشکردنەکەی سەر هونەرمەند سەرجەم کامیراکانی پێش و دەوروبەری کەناڵی تەلەفزیۆنی بەیاز ڕادەستی پۆلیس دەکرێت بۆ پشکنین.
ئیبۆ لە دووا شۆی باسی مردن دەکات و بە جەماوەرەکەی دەڵێت ” ئێمە هەرچەند هەبوون و دەولەمەند بین لە کۆتایی هەر دەچینە ژێر ئەم خاکە”.
میدیا تورکییەکان باس لە چەند کێشەیەک دەکەن لەوانە لەگەل کۆمپانیایەکی عیراقی وە کێشەیەکی تر گوایە مافیاکانی تورکیا داوای دە ملیۆن دۆلار پارەی لێدەکەن ئەمیش وەلامیان ناداتەوە.
هەواڵ و گۆڕانکاری دەربارەی ڕەوش ی هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسس بەردەوام لێرە ئاگادارتان دەکەینەوە.
14.03.2011