بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و راپەرین ھەردوو ھونەرمەند بڵند ئیبراھیم و ھانی بەھەماھەنگی گروپی چوارچرای باکور بۆیادەکانی جەژنی نەورۆز و راپەرین لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەفەرەنسا کۆنسێرتی ھونەریان بۆ رێکدەخرێت.
لەلێدوانێکیدا خەمان زرار نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا رایگەیاند کەلەچوارچێوەی چالاکییە رۆشنبیری و ھونەریەکانی نوێنەرایەتی کورد لە فەرەنسا بەبۆنەی یادەکانی راپەرین و نەورۆز بەپەیامی یادێک بۆ بەرزراگرتنی نەورۆز و راپەرین چەند چالاکیەکیان لەبەرنامەدایە، وتیشی: لەوچوارچێوەیەدا لەگەڵ ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی لە ٢١\٣\٢٠١٢ کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیکی بۆ ھونەرمەند ھانی بەھەماھەنگی گروپی چوارچرای باکور لەپەیمانگای جیھانی عەرەبی لەپاریس رێکدەخەین. خەمان زرار وتیشی: ھەربەبۆنەی ئەو چالاکیانەی تایبەتن بەیادەکانی ئادارو نەورۆز، کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک بۆ ھونەرمەند بڵند ئیبراھیم لە(کلێر مۆند فیران) لەباشووری فەرەنسا سازدەکەین. نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەفەرنسا لەولێدوانەیدا ھێمای بۆئەوەشکرد کەئەو چالاکیانە چالاکی بەردەوامی ساڵانەی نوێنەرایەتی کوردە لەفەرنسا بەبۆنەی یادەکانی راپەرین و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی کوردان، بەئامانجی زیاتر ناساندنی کلتور و فەرھەنگی کوردی بەوڵاتی فەرەنسا و کۆکردنەوەی رەوەندانی کورد لەفەرنسا بۆ ساڵیادی بۆنەو جەژنە نەتەوەیەکانی گەلی کورد، کەچەندین رۆشنبیر و ھونەرمەندانی فەرەنسیش لەو یادانەدا ئامادەدەبن.