هەر کە سەربازە عێراقی یەکە لە سەرگردەکە دێتەخوارەوە دەگاتە سەر چەم و ئاوەکە، هەردوو منداڵە شوانکارەکان ئاگادارن و دەیبینن بەڵام بە شێوەیەک کە سەرباز نایانبینێت. کاتێک سەربازەکە گوێدرێژەکەی دەبەستێتەوە بە دارەکەو کڵاوە سەربازیەکەو قەمەکەی دادەنێت و هەندێک دووردەکەوێتەوە بۆ ئەوەی جل و بەرگە سەربازیەکەی بشوات، لەوکاتەدا لەنێو یەکێک لەگیرفانەکانی وێنەی کچە رووتەکە دەردەهێنێت و ئارەزووی ئەوکارە دەکات، منداڵەکان بەنهێنییەوە گاڵتە بەسەربازدەکەن تا دەگاتە ساتە خۆشەکانی سەرباز بەمامەڵەکردنی سێکسی لەگەڵ وێنەکەدا: وێرای ئەوەی هەردوو منداڵ گاڵتەیان پێیدێت لەهەمانکاتدا حەبلی ملی گوێدرێژ و کڵاوەسەربازیەکەو قەمەکەی سەرباز دەدزن و دەڕۆن.
هەردوو منداڵ بەکەرەستە سەربازیەکان ئامێرێکی ساز درووست دەکەن و وەتەرەکانی ئەم ئامێرە لە حەبلی ملی گوێدرێژەکە هەڵدەبەستن… کاتێک کە سەرقاڵن بە شوانکاریەوە لەهەمانکاتدا خەریکی پرۆڤەکردنیشن بە سازەکە، منداڵی دووەم قەمە سەربازیەکە وەک میکرۆفۆن بەکاردەهێنێت و گۆرانی بەسەرسرووشت و جوانی کوردستاندا دەڵێت.
کەمەڕەکان بڵاودەبنەوە منداڵی گۆرانیبێژ دەچێت کۆیانبکاتەوە لەوکاتەدا لوغمێکی بەسەردا دەتەقێت……
لەکۆتایی فیلمەکەدا لە گوندەکەیان شانۆیەکی نمایش دانراوە و منداڵی سازلێدەر بەپاڵنانی عەرەبانە کەمئەندامیەکەی هاورێی گۆرانیبێژی دێنە سەرشانۆ و جەماوەر لەوێ وەستاون و چەپڵەیان بۆلێدەدەن، هەمان گۆرانی سەردەمی پێش کەمئەندامبوونی دەڵێتەوە کەبەسەر جوانی سرووشتی کوردستاندایە.
ئەم فیلمە ماوەکەی لە 5 تا 6 خولەک تێناپەڕێت:
نووسین و سیناریۆی لەلایەن : (برزۆ ئیسماعیل و پێشڕەو نەبەرد)ە.
نواندن: فرانک کلبرت، چیا جیهانگیر، عومەر مەحموود.
بەرێوەبەری وێنەگرتن : پێشڕەو نەبەرد
دەرهێنان: نلسر حەسەن.
ئەم فیلمە تا ئێستا بەڵێنی هیچ شوێن و لایەنێکی وەرنەگرتووە بۆ بەرهەمهێنانی وە لەسەر ئەرکی خۆیان دێتەبەرهەم، بەمزووانەش دەست دەکرێت بەوێنەگرتن و لوکەیشنیش هەر لەکوردستانە لەیەکێک لەگوندەکانی دەورووبەری پیرمام – هەولێر.
خەونی گۆرانیبێژ، دێتەبەرهەم تەنها بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە جیهانیەکان.