نووسەری بواری پەروەردە ئاوات محەممەد: نووسین لەبواری پەروەردە گرنگە
خاتوو(ئاوات محمەد عوسمان)،نووسەرێکی بواری پەروەدەیەخاوەنی چەندین بڕوانامەی ناخۆیی و نێودەوڵەتییە لە بواری پەروەردەو فێرکردن ، وەکو نووسەرێک ھەمیشە خاوەن بۆچوونی خۆی بووە لە سەرکۆی سیستەمی پەروەدەو فێرکردن لەکوردستان لەنزییکەوە ئەم پرسیارانەمان ئارەستەکرد بەخۆشحاڵییەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی داینەوە.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
*پێمان باشە کورتەیەک لە ژیانی خۆت بۆ خوێنەرانمان بخیتە ڕوو.
– ناوی سیانیم (ئاوات محەمەد عوسمان محمد) ،دەرچووی زانکۆی سەلاحەدینم،یەکەمەکانی زانکۆم ،خاوەن چەندین بڕوانامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیم لە بواری پەروەردە
ھەروەھا بڕوانامەی ڕاھێنەری (TOT) ئەمەریکیم وەرگرت وەک ڕاھێنەری گەشە پێدانی مرۆیی.وەک مامۆستا کارم کردووە دواتر بوومەتە بەڕێوەبەری نوسینگەی بریکاری وەزارەت ،ئێستاشدا،قوتابی ماستەرم لەزانکۆی سەلاحەدین، بەربەردەوام لە گۆڤار رۆژنامەکان نووسینەکانم لە مەڕ کۆی لایەنەکانی پەروەردەو فێرکردن بڵاودەکەمەوە.
*باشە بۆچی نووسین لەبواری پەروەردەو فێرکرنت ھەڵبژارد؟
– لە قۆناغی سەرەتایی ئەم حەزوو خولیایەم ھەبووە، جارجارە نووسینەکانم بۆ ڕادێوکان نارد لەڕێگای براکەمەوە ، لەچەندین پڕۆژە و چالاکی قوتابخانە بەشداربوومە ،دواتر چوومە زانکۆ دەرفەتی زیاترم بۆ ڕەخسا ئیتر بەردەوام بووم
گەنجی و تەمەنی گەشە کردنم بە نوسین و خوێندنەوە دەست پێکرد ،کاتێک لە کۆلێژ قوتابی بووم چەندین وتار و بابەتم نووسی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان بڵاو دەکرایەوە،جگە لە بەشداری کردن لە چەندین سیمینارو کۆربەندو پرسەکانی گەنج و مافی مرۆڤ ،دوای تەواوبونی قۆناغی خوێندن پیشەی مامۆستایم ھەڵبژارد ھەرچەندە ئەوکات دەمتوانی کە لە ناو زانکۆ دەست بەکار بم بەڵام بە ھۆی بارودۆخێک نەمتوانی لە زانکۆ دەستبەکاربم ، ئەزموونی کارم لە بواری پەروەردە ئەو حەزو خولیایەی بۆدروستکردم کە لەم بوارە.
*تاچەند نووسین لە بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ خێران،مامۆستا، سەرپەرشتیار گرنگ و بەسوودە؟
– نووسین لەبواری پەروەردە نەک گرنگە بەڵکو نووسین لەم بوارە بە پێویست دەزانم، بۆمامۆستا یان سەرپەرشتیار یان ھەرکەسێکی پلەو پۆستی ئیداری سەر بەپەروەردە خێزان و پەروەردە تۆ یەکەی سەر بەیەکترن و تەواوکەری یەکترن زۆر گرنگە بۆ نووسین لەم بوارە بۆ دروستکردن و بنیاتنانی کومەڵگەیەکی تەندورست ڕۆشن..
*دامەزراوەکانی پەروەردە لە ھەرێم تاچەند کاردانەوەیان ھەیە بەرامبەر ئەو نووسینانەی لەسەر پەروەردەو فێرکردن دەنووسن؟
– ھەتا ڕادەک باشە ھیوادارم زیاتر گرنگی پێبدرێت، لە پێناو پێشخستن و بەڕێوەچوونی پەروەردەیەکی پێشکەوتوو بۆ ھەموو ئەوانەی لەم بوارە دەنووسن ھاندان ھەبێت، چونکە نووسەرمان زۆر کەمە لەم بوارە ئەوەی ھەشە گوێ لێناگیری بەپێی پێویست. نووسین خۆراکی ژیانە ئەوەی دەنووسی پێویستە ھانبدرێت وبەقەڵغانی زێرین ڕیزی لێبگیرێت.
*وەکو نووسەرێک چۆن دەڕوانیتە پەیوەندی نێوان پەروەردە و فێرکردن؟
– ھەردوو لایەن (پەروەردە و فێرکردن)،پەیوەندیان باشە بەڵام ھیوادارم زیاتر گرنگی بدرێت بەلایەنی پەروەردە چونکە پەروەردە دواتر فێرکردن دەستپێدەکات کە پەروەردە نەبوو خوێندن بێ بەھا دەبێت، پەروەردەش سەرەتا لە خێزانەوە دەستپێدەکات دواتر لە ناوەندەکانی خوێندن.
لەم کابینەیە زۆر باش دەبینم لە ھەرێمی کوردستان زۆر خزمەتکراوە لە بواری پەروەردە ھەروەھا نوێگەری تەواو کرا چ لە پرۆسەی خوێندن چ لەپرۆگرام لە ڕووی ئیداریەوە لە بەرژەوەندی گشتی (کابینەی نۆ پێویستە بە ئاوی زێر عەتر ڕێژبکرێت)،پرۆسەی خوێندن خەریک بوو دەگەیشتە ئاستی زۆر بەرز بەڵام بەداخەوە کێشەی ئابوری و نەبوونی مووچە تێکەڵکردنی بەبابەتی خوێندن خەریکە پرۆسەی خوێندن دوادەخات لە ھەندێک سنوور ئەمەش بەڕاستی مەترسیەکی گەورەیە بەھیوام ھەموو شتێک باشبێتن.
*ئاستی پەروەردە فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان چۆن دەبینیت؟
– ھیچ گومانی تێدانییە لەگەڵ بوونی ئەو ھەموو گرفت و قەیرانی ئابووری ھەروەک باسمکرد قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە و کێشەی دانەمەزراندنی وانەبێژان،بەڵام پەروەردە و فێرکردن ئاستێکی باش دایە ھیودرام لە داھاتوو باشتر بێت،بەرسەر ئەم قەیرانانەدا زڵبین بۆ ئەوەی ئاستی پەروەردەو فێرکردن زیاتر بەرەوپێشڤەچوون بچێت.
*ئەو میتۆدانەی ئێستا لەنێو قوتابخانەکان دەخوێندرێن لەگەڵ سەردەمی ئێستای تەکەنەلۆژیا گونجاون؟
– ئەمە دەگەڕێتەوە سەرئاستی قوتابخانەکەو خودی مامۆستاکە سەردەم سەردەمی تەکنەلۆجیایە لەسەر مامۆستا پێویستە، مۆدیرن و سەردەمیانە بێت تەکنیکی جۆراو جۆر بەکاربھێنێت،خۆی بگونجێنیتن لەگەڵ سەردەمەکە و جیلی ئێستا.
Discussion about this post