كارۆخ مەلائەسعەد: نووری گەرمیانی) ئەگەرچی ساڵانێكی زۆرە گۆرانیی دەچڕێت و جەماوەرێكی زۆریشی لە شارەكانی كوردستاندا هەیە، بەڵام بە گوتەی شارەزایانی هونەرییش ناوبراو بە هۆی نەگۆڕینی ستایلەكەی و گۆرانیگوتنی بە یەك شێواز تا ئاستێك هونەرەكەی ون بووە، بەڵام گەرمیانی مزگێنی دەدات بە هۆگرانی كە ئەم جارەیان لە كارێكی تازەیدا ستایلەكەی گۆڕیوە.
لەم بارەیەوە ( گەرمیانی ) بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا كۆتاییم بە تازەترین كارم هێنا. كە بریتییە لە گۆرانیی و كلیپێك بە ناوی (ناكەم) كە بە شێوازێكی زۆر سەردەمیانە بەرهەمم هێناوە.
ئەم گۆرانییە لە تێكست و ئاوازی (كاوە كاوانی)ـە و كاری میووزیكش (ڕێناس كورداخ) لە ستۆدیۆی (ڕۆژ) ئەنجامی داوە.”
(گەرمیانی) لە بارەی كلیپەكەیشیەوە دەڵێت: “سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنانی كلیپەكەم لە لایەن كلیپساز (سامی سەباح)ـەوە بووە، هەروەها كۆمەڵێك گەنج هەر یەكە و بەجۆرێك كاریان لەم كلیپەدا كردووە. مۆنتاژ (كاروان زامدار)، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، جلوبەرگ (پۆشاكی جیفارە)ـیە، میكیاژ (هەولێر بەربەر)، ڕووناكی (ڕەوەند ئەمجەد و ئاسۆ سالار)، بەڕێوەبەری بەرهەم (محەممەد حەسەن، ئەندام جەمال، وریا شێرزاد)، نواندن (دەوەن ئاوات، مەروا ئەحمەد).”
ئەو زۆر سوپاسی هەریەك لە (ئاودی – لقی هەولێر، بابیلۆن گرووپ، زاك میووزیك، بژار سەلیم، ئاوات هەورامی) لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆ كلیپەدا كە هاوكاریی زۆریان كردووە.
بۆ خۆیشی ئاماژە دەدات كە ئەم بەرهەمە لەسەر ئەركی خۆی بەرهەم هاتووە.