به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غربیه، زۆر له مه‌غریبیه‌کان به دیاردیه‌کی هونه‌ری داده‌نێن وه مسریهکانیش به باڵیۆزی سه‌مای ڕۆژئاوایی له مه‌غرب داده‌نێن. ژنێکی جوان و باڵا به‌رزه، له ڕۆیشتنی ناز به‌دی ده‌کرێت. ژیانێکی پڕ له گۆڕانکاری به‌سه‌ر بردووه، خۆش و ناخۆش. ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له دار البیظاء ده‌یناسن، زۆر که‌س خۆشی‌ویست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆحی نور نزیک بوونه‌وه و گاڵته‌یان به ژناتی یان پیاوه‌تی نه‌هاتووه و ووتوویانه ئه‌مه شتێکه تایبه‌ت به خۆی. له لایه‌کی تر خه‌ڵکانی تر ڕه‌فزیان کرده‌وه به هۆی گۆڕینی سێکسی له پیاو بۆ ژن.
نور ده‌رباره‌ی ژیانی خۆی ده‌ڵێت که زۆر گران بووه به تایبه‌تی که خۆی وه‌ک پیاو پیشانی خه‌لک ده‌دا به‌ڵام له ڕاستی دا نێره‌مووک بوو ( نه ژن نه پیاو )، دوواتر بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌دات و به ته‌واوی سێکسی خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به ژن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من هه‌ردوو ژیان ژیاوم بۆیه له هه‌ردوولا باش تێده‌گه‌م و زۆر جاریش به‌م هۆیه‌وه ده‌چمه نێوان خه‌ڵکان و ئاشتیان ده‌که‌مه‌وه. ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌ری که ئایا بیر له شووکردن ده‌کاته‌وه !؟ نور ده‌ڵێت له‌م کاته‌ی ئێستادا نه‌خێر. ده‌رباره‌ی منداڵ بوون ده‌ڵێت به داخه‌وه منداڵم نابێت، ڕه‌حمم ته‌واوه به‌ڵام نهشتهرگهریهکهم زۆر دره‌نگ بۆ کرا و مانگانه پریۆدم نیه بۆیه منداڵم نابێت.
ده‌رباره‌ی پڕۆژه هونه‌ریه‌کانی ده‌ڵێت : پڕۆژه‌یه‌کی فیلمی تیلیڤزیۆنیی فه‌ره‌نسیم هه‌یه که ڕۆڵی مامۆستای سه‌ما ده‌بینم که له مسر ده‌ژیت به‌ڵام وێنه‌گرتنی له مه‌غرب ده‌بێت.
وه ده‌رباره‌ی نهێنی قامه‌ته جوانه‌که‌ی ( ڕهشاقهت ) نور ده‌ڵێت : جگه‌ره ناکێشم، ئه‌لکوهول ناخۆمه‌وه، حه‌زم له چای سه‌وزه، حه‌زم له سه‌ما و ڕۆیشتن و خه‌وی قووڵه ئه‌گه‌ر هیچ کارێکم له پێش نه‌بێت. وه خۆم زۆر زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستم و خۆم به بیرۆکه‌ی نوێ خه‌ریک ده‌که‌م ده‌رباره‌ی موزیک و دیزاین و ماکیاژ.