دارا ئه‌حمه‌د : بیانووی له‌بارنه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌ییه‌کی مه‌زن نه‌بی ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندپارێزییه‌کی بێزه‌وه‌ره.*
کورد به شێوه‌کی گشتیی میله‌ته‌کی که‌پوو گه‌وره‌ن، وه‌ک ئاشکرایه که‌پوو هه‌رچه‌نده‌ی گه‌وره بی هه‌ر رێ له‌وه ناگری که پێش چاوان بگری، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ر قسه‌کی ئه‌ندێشه‌بازانه و نابابه‌تییانه‌مان هه‌یه که ده‌بێژی: (له‌به‌ر گه‌وره‌یی که‌پووی پێشه خۆی نابینی)!
کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش رێک به هه‌مان ده‌رد چووه، وه‌ک ئاشکرایه سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێ له هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گه‌لی کورد و هیچ یه‌که‌ک له گه‌له‌کانی دیکه‌ی نێو کوردستانیش ناگری، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ر قسه‌کی ئه‌ندێشه‌بازانه و نابابه‌تییانه‌مان هه‌یه و وه‌ک بیانووه‌کی بێ بنه‌ما به بۆنه و به بێ بۆنه دیجوونه‌وه که ده‌بێژی: (هێشتا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌بار نییه و بارودۆخه‌که زۆر ناسک و پڕ کێشه و گرفت و مه‌ترسیداره، هه‌ر چارده‌ورمان به دوژمن گیرایه و جیهانیش به گشتیی دژمانن.. ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییش وه‌ده‌ستبهینین هه‌ر له‌باری ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌شمانه له ده‌ستمان ده‌چی)!
کاته‌ک ده‌نگوباسی کاره‌ساته‌کی گه‌وره ده‌بیستین که له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه دژ به میله‌ته‌که‌مان و مرۆڤایه‌تیی ئه‌نجام ده‌درێ – وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و دواییه‌ی گوندی رۆبۆسکی سه‌ر به شه‌رناخی کوردستانی باکوور -.. که‌سانه‌کی یه‌کجار زۆر له خه‌ڵکی کوردستان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییان به خێرایی به‌رز ده‌بیته‌وه و ده‌که‌ونه مرومۆی په‌یدۆزکردنی چاره‌سه‌ر و هێنده‌ک رای پچڕ پچڕ ده‌رده‌بڕن که‌چی له ماوه‌کی که‌مدا که هێشتا کاره‌ساته‌که هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستی فس ده‌بنه‌وه و وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بایان دیتبی نه‌باران، ده‌توانین ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش به‌سه‌ر چار جۆردا دابه‌ش بکه‌ین:
یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی به حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه پابه‌ندن و حه‌زیشیان له سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان هه‌یه.
ئه‌وانه خۆیان رووبه‌ڕووی پرسیاره‌کی فره نابه‌جێ و نه‌شیاو ده‌که‌نه‌وه و هاوکات هه‌ر خودی خۆشیان به ئه‌ندازه‌ی نابه‌جێیی پرسیاره‌که به‌رسڤه‌کی نابه‌جێش به خۆیان ده‌ده‌نه‌وه و خۆیانی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن، هه‌ر زۆر به ساده‌یی و ساویلکانه له خۆیان ده‌پرسن: (باشه ده‌بی تاله‌بانی و بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کوردی نه‌زانن که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له هه‌موو که‌سه‌ک پتر له قازانجی ئه‌وان دایه و هه‌ر خۆیان ده‌بنه سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و له هه‌موو رووه‌که‌وه قازانجی گه‌وره‌تر ده‌که‌ن؟)، هه‌ر خۆشیان به‌رسڤی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌بێژن: (ئه‌رێ، به بێ گومان، ئه‌وان که سه‌ریان له نێو سیاسه‌ت سپی کردییه کوو نازانن سه‌ربه‌خۆیی زۆر باشتره لۆ ئه‌وانیش، لێ دیاره هێشتا کاتی نه‌هاتییه و بارودۆخه‌که له‌بار نییه، وه‌ک ده‌یبینین ئه‌وان هه‌رده‌م به شێوه‌ی نهێنیی و له بنه‌وه خه‌باتی خۆیان هه‌ر کردییه و هه‌ر ده‌یکه‌ن.. به‌ڵام باشیش ده‌زانن که دوژمانی چارده‌ورمان زۆر به هێزن و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کانی جیهانیش له‌گه‌ڵمان نین و ناهێڵن له‌و نێزیکانه و هێنده به ئاسانیی به سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بگه‌ین)! زۆر بێ ئاگان له‌وه‌ی که تاله‌بانی و بارزانی و تێکڕای سه‌رکردایه‌تیی کورد کاری هێنده نابه‌جێ و دزێویان دژ به میله‌ته‌که‌ی خۆیان به تایبه‌تییش زه‌حمه‌تکێشان و به‌شمه‌ینه‌تان ئه‌نجام دایه ئیدی هه‌رگیز ناتوانن په‌رێزی خۆیان پاگژ بکه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر له بن پاڵه‌په‌ستۆی تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆخوازانیش دان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا بنێن خه‌ڵک هه‌ر متمانه‌یان پێ ناکه‌ن.. له‌به‌رئه‌وه زۆر پێیان باشتره چه‌نده‌ی لۆیان بکرێ هه‌ر ده‌ست به‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ی ئه‌و فیدراڵیه‌ته په‌ڕپووته‌وه بگرن.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵات ده‌زانن له نێو حیزب و لایه‌نه دینیی و ناسیونالیستیی و لیبرالییه‌کان تا ده‌گاته هێنده‌ک له چه‌په‌کان.
ئه‌وانه هه‌موویان له‌وه یه‌کده‌گرنه‌وه که هه‌رده‌م حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که کوردستان تا ئێستا سه‌ربه‌خۆ نییه، که‌چی خۆشیان نه‌ک هه‌ر هیچ هه‌نگاوه‌کی کرده‌ییان نییه له‌و رووه‌وه به‌ڵکه زۆربه‌یان هیچ به‌رنامه‌کیشیان نییه لۆ سه‌ربه‌خۆیی.. ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کیشان هه‌یه زۆر ناڕۆشن و پلاستیکیین و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه حیزبییه‌کانی خۆیان ده‌یانگونجێن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر جار به هۆی گفتاره بێ ره‌فتاره‌کانیان ده‌بنه هۆی ئاژاوه‌نانه‌وه و شێوێنه‌ری ره‌وتی سه‌ربه‌خۆخوازیی. هه‌ر لایه‌کیشیان به ته‌نیا تێڕوانینه‌کی جودای خۆی هه‌یه له‌و باره‌وه:
ئیسلامییه‌کان: هه‌ر له بنه‌وه باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نییه و په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به هێزیشیان له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رسترین رژێمی ئیسلامیی و ره‌گه‌زپه‌رست و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هه‌یه و به‌شداریی له هه‌موو پیلانه دوژمنکارییه‌کانیان له دژی خه‌ڵکی کوردستان و ره‌وته سه‌ربه‌خۆییخوازه‌که‌ی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر جاروباره‌کیش باس له دۆزی نیشتیمانیی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن ئه‌وه ته‌نیا لۆ بازاڕگه‌رمکردنی خۆیان و ئه‌ندامگیرییه.. ئه‌گینا کوردستان به سه‌رزه‌مینی داگیرکرای جیهانی ئیسلامیی ده‌زانن له لایه‌ن هه‌ڵگرانی (زانستی ئه‌هریمه‌ن)ه‌وه!
ناسیونالیسته‌کان: زۆر پاشداما و کۆنه‌په‌رستن و چ له نێوخۆ و چ له ده‌رێ ئابڕووی خه‌ڵکی کوردستانیان بردییه، هه‌رده‌م کلکی ناسیونالیسته کۆله‌وار و چه‌وه‌سێنه‌ره‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات بوونه و له کێنده‌ر پاروویان چه‌ور بووبی له‌وێ بوونه و هه‌ڵپه‌رستانه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ دروشمی سه‌ربه‌خۆخوازیی کردییه.. هه‌ر یه‌که‌کیان دووکانه‌کی له نێو بازاڕی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌بازیی کردیته‌وه و لۆ خۆیان بازرگانیی پێوه ده‌که‌ن!
لیبرالییه‌کان: هه‌رچه‌نده یه‌کگرتوو نین و حیزبگه‌له‌کی ئه‌وتۆیان نییه، لێ سیاسه‌تبازانه‌کی زۆر چاوچنۆکن و هه‌رگیز سه‌رمایه له کێنده‌ر به گه‌ڕ بکه‌وی و له کێنده‌ر پله و پایه‌یان ده‌ست بکه‌وی ئه‌وان له‌وێن، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نیا یه‌ک کات لۆ ئه‌وان گرنگه که بتوانن تێکڕای سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ڵ بدزن و خه‌ڵک له برسییه‌تیی و نه‌خۆشیی و بێکاریی و دابڕزێنن.. ئه‌گه‌ر دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک نیشانه‌ی مارکێته‌ک سووده‌کی هه‌بی لۆ ئه‌وان ئه‌وه باشه ده‌نا هه‌ر به لاشیه‌وه‌دا ناچن!
هێنده‌ک له چه‌په‌کان: ئه‌و هێنده له چه‌په‌کان زۆر کات له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه باشتر – نه‌ک باش – هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ دروشمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن.. لێ ئه‌وانیش هه‌ر زووبه‌زوو په‌ژێوان ده‌بنه‌وه چونکه له لایه‌ک کاته‌ک شێوه رێکخراوبوونی (حیزبایه‌تیی) سه‌رتاپای حیزب ده‌کاته یه‌ک په‌یکه‌ری ره‌قوته‌ق و بێ گیان و چارچیوه‌کی ته‌سک به ده‌وری خۆیاندا ده‌کێشن ئیدی ناتوانن ره‌چاوی تێڕوانین و خواسته‌کانی گه‌ل بکه‌ن، له لایه‌کی دیکه‌ش کاته‌ک به هۆی ئه‌وه‌ی که هێز و لایه‌نه‌کانی دیکه به گه‌مارۆدانیان ده‌یانخه‌نه په‌راوێزی کۆمه‌ڵ.. ئیدی خۆیان راناگرن و ملکه‌چی سیاسه‌تبازیی ده‌بن و نه‌ک خواسته نیشتیمانییه‌کانی گه‌ل به‌ڵکه خواسته چینایه‌تییه‌کانیش فه‌رامۆش ده‌که‌ن!
سێیه‌م: چه‌پی بێ کار و بێ سه‌نگ.
ئه‌وانه هێنده حیزبییانه و ده‌سته‌گه‌رییانه هه‌ڵسوکه‌وت له‌ته‌ک کێشه‌که‌دا ده‌که‌ن که زۆربه‌ی کاته‌کان کۆمیدییانه دێنه به‌رچاوان؛ گرنگ ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان و که‌سانی بێلایه‌نیش بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانی دیکه به ره‌وتی جودابوونه‌وه هه‌نگاویان نا ئه‌وه ئه‌وان دروشمی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی گه‌لان له چارچیوه‌ی یه‌ک ده‌وڵه‌تدا به‌رزده‌که‌نه‌وه و هه‌روا به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به رێکه‌ت دروشمه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هێنده‌ک لایه‌ن و هێنده‌ک خه‌ڵکی دیکه یه‌کی گرته‌وه ئه‌وه ده‌بێژن دروشمی ئه‌وان کلک و گێی پێوه‌یه و ئی مه بێ کلک و گێیه! کاته‌ک حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات به ناچاریی باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن.. ئه‌وان ده‌بێژن ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێ کێشه چینایه‌تییه‌کان و نێوخۆییه‌کانی تێدا بزر بکه‌ن، به کورتییه‌که‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان – به تایبه‌تییش جه‌ماوه‌ری کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان – زۆر لاوازه و هه‌رده‌م خه‌ریکی حه‌فت و هه‌شتی ده‌سته‌گه‌ریی و که‌رتکه‌رتبوونن.. له گفتاردا قسه‌ی فره گه‌وره ده‌که‌ن و هه‌رده‌م تۆمه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌به‌خشنه‌وه که هاوڕای ئه‌وان نین یان له چارچیوه‌ی ئه‌و حیزب یان رێکخراوه ته‌سکه‌که‌ی ئه‌واندا نین جا با ئه‌و خه‌ڵکانه چه‌پیش بن و هه‌مان دروشمی ئه‌وانیشیان هه‌بی.. له ره‌فتاریشدا له نێوانی سێ سفردا لۆ خۆیان ده‌یخولێننه‌وه!
چاره‌م: خه‌ڵکانی بێلایه‌ن و ناحیزبیی.
هه‌رچه‌نده به هۆی پاشدامایی میله‌ته‌که‌مان به به‌راورد به گه‌لانی جیهان و به هۆی چاره‌سه‌رنه‌بوونی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی خه‌ڵکانی بێلایه‌ن و ناحیزبیی له کوردستان زۆر که‌من به به‌راورد به ئی وڵاتان، ژماره‌کی که‌می لێ ده‌ربچی له نێو ئه‌وانه.. به‌شه زۆره‌که‌ی وه‌ک کورد ده‌بێژی: (گونی خۆیان و گێزه‌ر له یه‌کدی ناکه‌نه‌وه!)..بێلایه‌نیی و حیزبیی نه‌بوونه‌که‌شیان له‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتییه که حیزب و لایه‌نه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌تدا نین یان هه‌ر خودی حیزبایه‌تیی رێکخراوبوونه‌کی سیاسیی بێ که‌لک و زیانبه‌خشه بۆ کۆمه‌ڵ و حیزب وه‌ک خێڵه‌کی مۆدێرنه، به‌ڵکه له‌به‌رئه‌وه‌یه که هیچ له سیاسه‌ت نازانن و دین و پیاوسالاریی و خێل و خزمایه‌تیی و بنه‌ماڵه و دابونه‌ریتی داڕزا ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌یانی داپۆشییه، به‌و جۆره‌ش سیاسه‌تبازانی حیزبه‌کان ئه‌وانه له‌سه‌ر په‌نجه‌ی خۆیان ده‌یانسووڕێنن و به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵوێستیان پێ ده‌گۆڕن هه‌ر رۆژه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی خۆیان دروشمه‌کیان پێ هه‌ڵده‌گرن.
سه‌ره‌نجام:
ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه ته‌نیا ئه‌و ژماره که‌مه‌ی نێو بێلایه‌ن و ناحیزبییه‌کانه که تا راده‌کی چاک هۆشمه‌ند و هۆشیارن و ئه‌وانیش له نێو رێزه‌کانی (رۆشنبیران**)ن.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کات هه‌ر ئه‌وانن به راشکاویی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ بارودۆخه‌ک به‌رز راگرتییه و هه‌ر ئێستا به کرده‌وه‌ش کۆششی له پێناودا ده‌که‌ن.. لێ ئه‌وانیش هێنده زۆر و هێنده به هێز نین تا بتوانن زووبه‌زوو به ئه‌نجام بگه‌ن.. لێ ئاسۆی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک رۆژی رۆناک له نێو دڵیان‌دا ده‌دروشێته‌وه و هه‌ر له‌و ژماره که‌مه‌دا راناوه‌ستن و تا دێ هه‌ر پتر و پتر ده‌بن و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی حیزب و لایه‌نه‌کان ناکه‌ن تا به پیلانی ده‌سه‌ڵاته زلهێزه چه‌وسێنه‌ره‌کانی جیهان به چاره‌سه‌ریی نیوه‌ناچل سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌بار ببه‌ن.. به‌ڵکه به پشتبه‌ستن به هێزی گه‌ل و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان و پاڵپشته سیاسیی و یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌سه‌ڵاتداره خێله‌کییه‌کانی کوردستان و حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ملکه‌چ ده‌که‌ن و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان راده‌گه‌یه‌نن که ئه‌ویش خۆبه‌خۆ ده‌بیته ده‌روازه‌کی فروان لۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی و وه‌ده‌ستهینانی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ل، چونکه ئه‌وان هه‌رگیزاو هه‌رگیز رۆشنایی له تاریکپه‌رستان و هه‌ڵوێست له هه‌ڵپه‌رستان ناخوازن و له‌وه‌ش دڵنیان که ره‌وڕه‌وی ژیان به‌ره‌و پاشه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه و رۆژه‌ک دادێ گه‌لانی کوردستانیش له چارچیوه‌ی وڵاته‌کی سه‌ربه‌خۆ جوایه‌زییه دینیی و ره‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی و خێڵه‌کیی و هه‌ر جوایه‌زییه‌کی دژه مرۆیی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ئیدی له پێناو وه‌ستهینان و چه‌سپاندنی پتر و پتری ماف و ئازادییه‌کان تێ‌بکۆشن تا سیسته‌می چه‌وسێنه‌ر و دڕنده‌ی سه‌رمایه‌داریی جا به هه‌ر ئارایشته‌ک خۆی ده‌نوێنی له بنوبۆتکه‌وه هه‌ڵبکێشن و له جێی ئه‌ویشدا سیسته‌می مرۆڤدۆستانه‌ی یه‌کسانیی له نێوان ته‌واوی مرۆڤه‌کان دابمه‌زرێنن.
_______________________________________
* (بیانووی له‌بارنه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌ییه‌کی مه‌زن نه‌بی ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندپارێزییه‌کی بێزه‌وه‌ره.): زۆر که‌س هه‌ن ئه‌و قسه دووباره ده‌که‌نه‌وه.. لێ به بێ هیچ ره‌فتاره‌ک. هێشتاش ژماره‌کی یه‌کجار که‌م له خه‌ڵک و حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان هه‌ن بتوانن به راشکاوانه دان به مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا بهینن، ژماره‌کی زۆریش له‌و ژماره که‌مه تا دونێ خه‌ریکی عێراقچییه‌تی بوون و پێشتر گورزی کاریگه‌ریان له هزری سه‌ربه‌خۆخوازیی وه‌شاندییه.. ئێستاکه‌ش هه‌روه‌ک تاکتیکه‌ک لۆ خۆدرخستن و وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیان دروشمی سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵگرتییه به بێ ئه‌وه‌ی له کرده‌وه‌دا خه‌باتی له پێناودا بکه‌ن، ئه‌من لۆ خۆم له روانگه‌ی باوه‌ڕی راشکاوانه‌م به یه‌کسانیی و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵ وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌ک چرکه له خه‌باتی چینایه‌تیی دانه‌بڕامه و به توندیی به‌رانبه‌ر فه‌رهه‌نگی ده‌ره‌به‌گیی و بۆژوازییه نه‌دیوبدییه‌کانی نێو سیسته‌مه‌ی پاشدامای سه‌رمایه‌داریی کوردستان له خه‌باتدا بوومه.. هه‌رده‌م له پێناوی رزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش کۆششی خۆم کردییه و لۆ یه‌ک چرکه‌ش عێراقچیی نه‌بوومه و پشتم له میله‌ته‌که‌ی خۆم نه‌کردییه، هه‌ر لۆیه هه‌رده‌م له‌کن حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان – چ له شاخ و چ له شار و چ له هه‌نده‌ران – جێگه‌م له‌ق بووه و زۆر به توندیی دژایه‌تییان کردیمه؛ له‌وپه‌ڕی حیزب و لایه‌نه راستڕه‌وه تونده‌کان تا ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمه‌کانیان به (چه‌پی توندڕه‌و) تاوانباریان کردیمه.. له‌وپه‌ڕی حیزب و لایه‌نه چه‌پڕه‌وه تونده‌کانیش تا ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمه‌کانیان به (ناسیونالیستی توندڕه‌و) تاوانباریان کردیمه.. بێگومان هه‌رگیز له نێوه‌ندیش نه‌بوومه چونکه له‌نێوه‌ندبوون ئه‌وپه‌ڕی هه‌لپه‌رستییه له‌کنه من! مێژوو لۆ خۆی گه‌واهیی ئه‌وه ده‌دا، ئه‌و راستییانه‌ش هه‌رگیز نه جێی به‌خۆنازینی منن چونکه گه‌نجێتیی و ئاسووده‌ییه‌کانی ژیانی منیان هه‌للوشییه نه ده‌شیانکه‌مه منه‌ت به‌سه‌ر گه‌له‌که‌م و مرۆڤایه‌تیی چونکه ئه‌رکه‌کی سه‌رشانی من و هه‌ر مرۆڤه‌کن، مێژووش نه به‌زه‌یی به که‌سدا دێته‌وه نه ئه‌و راستییانه‌ش له پێناو ئه‌وه ده‌نووسیته‌وه تا ئه‌من به‌سه‌ر که‌سدا یان که‌س به‌سه‌ر مندا بسه‌پێنی. – ده‌کرێ ئه‌و وتاره‌م به‌رسڤه‌کیش بی لۆ (شه‌ماڵ عه‌لی) چونکه له بن وتاره‌کی پێشترم به ناوی (ئاوازی کۆیله‌یی عێراقچییه کورده‌کان به فیک و دووزه‌له‌ی پان عه‌ره‌بیی!) کۆمێنته‌کی نووسیبوو، به شێوه‌کی زۆر کۆله‌وارانه له کونی ته‌سکی کامیرای حیزبایه‌تییه ده‌سته‌گه‌رییه‌که‌ی ئه‌منی به ناسیونالیستی توندڕه‌و هاتبووه به‌رچاوان! لۆیه به پێویستم نه‌زانی له بابه‌ته‌کی تایبه‌ت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه و خۆم تووشی سه‌رئێشه‌ی بێ سوود و کات به‌فیڕۆدان بکه‌م له‌گه‌ڵی-.
** رۆشنبیران: مه‌به‌ستم له رۆشنبیران ئه‌و هوورده بورژوا مشه‌خۆرانه نین که ته‌نیا ده‌زانن به گوێره‌ی خه‌یاڵی پڵاوی خۆیان دوو وشه بنووسن و قسه‌ی فه‌یله‌سووفان چه‌ندباره بکه‌نه‌وه که به له‌بله‌بانیی خۆیان رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و تێکڕای میدیاکانیان داگیر کردییه و له لایه‌ن سیاسه‌تبازه کۆله‌واره‌کان به‌کارده‌هیندرێن هه‌روه‌ک له دوا چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیی (رێبین هه‌ردی) که لای خۆی وابی ناحیزبییه له لایه‌ن (گۆڕان)ه‌وه به‌کارده‌هێندرێ و ناوێرێ وه‌ک تاکه‌ک (رێگاچاره)ی خۆی لۆ سیسته‌می ئێستای کوردستان رابگه‌یه‌نی و ته‌نیا ده‌بێژی ده‌بی هه‌موومان قسه بکه‌ین و رای خۆمان ده‌رببڕین.. ئه‌وه‌ش ته‌نیا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ته‌نیا خه‌ڵکی ده‌سه‌ڵاتدار و چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان و ده‌رباره‌کانیان – که خۆی و نووسه‌رکانی له بابه‌تی ئه‌و نموونه‌کن - قسه بکه‌ن چونکه میدیاکان ته‌نیا له‌به‌رده‌ستی ئه‌وان دان.. خه‌ڵکی هه‌ژار و چینه چه‌وساوه‌کان و ئازادییخوازان و یه‌کسانییخوازانیش بێده‌نگ بکرێن چونکه ئه‌و خه‌ڵکه نه‌ک هه‌ر له کوردستان ته‌نانه‌ت له وڵاتانی وه‌ک سوێد و به‌ریتانیاش میدیا له‌به‌رده‌ستیاندا نییه. به‌ڵکه مه‌به‌ستم له‌و رۆشنبیرانه‌یه که له نێو چینه زه‌حمه‌تکێش و نه‌داره‌کان هه‌ن و بیریان رۆشنه و ده‌توانن له هه‌ردوو رووی نیشتیمانیی و چینایه‌تیی به رۆشنیی رای خۆیان و رێگه‌چاره‌ی خۆیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل ده‌رببڕن.
daraehmed@yahoo.com