کێبڕکێ له‌سه‌ر دووه‌می ..
هه‌موو وهرزشهوانێک که یاری ده‌کات هه‌وڵی یه‌که‌می ده‌دات نازانم له‌به‌رچی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی وازیان له‌یه‌که‌می هێناوه داویانه به‌پارتی ، خۆبه‌خۆ له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئامۆزا کارتانێ ی بیستویه‌ک له‌سه‌ر دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیستویه‌کی ئه‌یلوولی دووهه‌زار و سێزده ده‌که‌ن ! تۆ بڵێ ی گۆڕیبێتیان یان بردبێتیانهوه ؟ ئه‌ی به‌لاقی خێویه‌وه!
ئه‌یبه‌ینه‌وه ..
دروشمێکی قومارچیانهی بێ بڕوابه‌خۆبوونه ، هیواخوازی بێ دڵنیایی ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنه . کردار نییه به‌ڵکو گره‌وێکه سه‌دا په‌نجای ئه‌گه‌ری دۆڕاندنه ، سه‌دا په‌نجاکه‌ی تریشی له‌سه‌ر به‌ختگرتنه‌وه و ڕێکه‌وت وه‌ستاوه له‌هات و نه‌هاتێک باری ده‌روونی ماندوو ده‌کا و کردی . ڕاسته مام جه‌لال نیشانه‌یه‌کی خه‌باتی پێشمه‌رگانه و نمونه‌یه‌کی لێهاتووی سیاسی کورده ئه‌مڕۆ نه‌خۆشی و ته‌مه‌ن ماندووی کردووه به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه ڕاده‌ی که‌سپه‌رستی تێیدا گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی به‌ئاشکرا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بهیهکێتیهکانی ده‌گوت: هه‌ی مام جه‌لالیه‌کان .
ئه‌یگۆڕین ..
گۆڕینێکی لینگاوقوچ و به‌ره‌واژی توندڕه‌و خاوه‌ن گوتارێکی ڕقاوی توڕه . ئایا گۆڕین پته‌وکردنی به‌ره‌ی ڕاست و گۆجکردنی به‌ره‌ی چه‌په ، یا تێکدانی سه‌نگه‌ر دیواری یه‌کێتی داڕمانی قه‌ڵای به‌رگریه ؟ ئایا ئه‌و زمانه تاڵه‌ی شکاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی شایسته‌ی بڕوا و متمانه‌ی گشتی یه ؟
ده‌سه‌ڵات ..
کاکی ئۆپۆزسیۆنی نه‌یاره سه‌ری زمان و بنی زمانی هێرش کردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌خوار گوفکیهوهی به‌ده‌ست بی ! که‌چی مێزی په‌رله‌مانیان کوتا هه‌موو بورغیهکانیان شل کرده‌وه ! حه‌له‌لا مۆدێلی لینگه نه‌علی عه‌ره‌بیان گۆڕی بۆ ده‌به ئاو هاویشتن لهپیرۆزگهی په‌رله‌مانی کوردستان که‌چی کابرا خۆی پێ یاسادانه‌ره ! ده‌جاوه‌ره له‌گه‌ری تێکه و فڕکه ؟ ده‌سه‌ڵات پۆستێکی پیرۆزی نیشتمانی یه وه‌ک وشه‌یه‌کی سواوه هێنده‌یان جاویه له‌به‌رده‌می خه‌ڵک ناشیرنیان کردیه له‌جیاتی ڕهخنهتڕێنی حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتی کوردیان شکاندیه کهههزارن شه‌هید و سه‌رکرده له‌پێناویدا گیانیان به‌خشیوه !
سه‌رکرده پیره‌کان ..
له‌وانه‌یه سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و براده‌رانه هه‌موویان قاچاغچیهتیان کردبێ ئه‌گینا بۆ وا ده‌وڵه‌مه‌ندن ؟ هه‌ر کامێکیان زیاتر له‌کێشی هه‌ر تاکێکمان ده‌فته‌ری دۆلاری هه‌یه ! باشه براده‌رینه ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی خێرهکتان پێ بکردباین با ئه‌مه‌ش باری که‌رێک ناڵین هێسترێکی ماچهتان پێداباین له‌و سنوره‌ی ئێران و تورکیا ! ئه‌وی کردتان ئه‌وه‌ی خواردتان ئافه‌رینی ده‌وێ ئیتر به‌سه .
ئافه‌رین پارتی ..
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وت و یه‌که‌وه حیزبی بارزانی زۆر ئازایانه هه‌موو ده‌موچاوه قوپاوه‌کانی سه‌رکردایه‌تیان گۆڕی چه‌ندین گه‌نج و که‌سایه‌تی نوێیان پێگه‌یاند به‌هه‌مان ڕێچکه‌ی قوڕمیشی به‌ڵام ئه‌ندامه‌کانی سۆسیال دیموکراتی جیهانی له‌یه‌کێتیه‌که‌ی مه‌ڕ خۆمان هه‌ر هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه نایگۆڕن ڤایرۆسی دژه گۆڕانیان گرتیه ! نازانم یه‌کێتی وا نه‌زۆکه کادیر و لێهاتووی تێدا نی یه و هه‌ڵناکه‌وێ ؟ یا ئه‌و براده‌رانه‌ی کاک کاکانێ ی زه‌ردباو داهێنانیان له‌بن نایه تا قۆڵتهکهی خوار گرده‌که دانابه‌زن ؟
ناوچه‌ی سه‌وز ..
مه‌به‌ستم له‌باره‌گا ده‌سه‌ڵاتیه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی پایته‌ختی عێراقی عه‌ره‌بی به‌غدا نی یه به‌ڵکو ئه‌و ناوچه که‌سکه‌ی هه‌مووان له‌وێ ده‌مڕاست ده‌که‌ینه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆمان ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین نایڵیینهوه و ده‌باشه ئه‌گه‌ر ئه‌تو هه‌نده ده‌مڕاستی ده‌بڕۆ له‌ناوچه‌ی زه‌رد ده‌م بکه‌وه باڵ جوت مه‌که وه‌ک کۆریه‌کانیش سهرمهلهقێنه بڵێ ی: ئه‌زبه‌نی ، یان ده‌ترسێ ی کوچکوشهقاو ڕاوتنێن لهپێنجوینیش خۆت نه‌گریه‌وه ؟ تکایه ئازایه‌تی به‌رده‌رگای ماڵێ حلێب نی یه هه‌ڵوێست له‌کاتی خۆی پێویسته .
هه‌ڵوێستی سه‌روه‌ری ..
سه‌یره ئه‌و پاڕانه‌وه بۆ کورسی ، ته‌مه‌نێکی تیژتێپه‌ڕ له‌خه‌بات و فیداکاری سه‌روه‌ری بۆ دروستکردی ، ژماره‌یه‌کی خوێندراوه‌ی پرس و ڕای ، ئێستا کاتی خانه‌نشینی و نوسینه‌وه‌ی یاداشتهکانته ئه‌گه‌ر له‌سیاسه‌ت گه‌یشتووی چونکه دڵنیابه ئه‌و به‌هرانه‌ی هه‌تبوون هه‌مووت پێشکه‌ش کرد یا بچوونه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند وه‌ک ئه‌نجومه‌نی پیران ڕابه‌رایه‌تی پێشنیاری بفه‌رموون ئێمه گه‌وره و خۆتان گهورهترکهن به‌هه‌ڵوێستی سه‌روه‌ری ئه‌گه‌ر پێتان ده‌کرێ ؟ دڵنیا ئێوه که‌سانی ئازا و ده‌بێ له‌وشدا بوێربن ئه‌وه کوڕه‌کانتان دامه‌زراند نه‌وه‌کانیشتان که‌یفی خۆیانه ده‌لێگه‌ڕێ پیاو .