به‌هارێکی چه‌ن ڕه‌نگینه چاو پـڕ له جوانی وڵاته
مژده‌ی ئازادی کوردستان بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه ساباته
گۆرانی کورد ئاوازێکه قه‌ت له گه‌رو نایه‌ته ده‌ر
تاچوار پارچه‌که یه‌ک نه‌گرێ قه‌ت ناسره‌وێ و ناچێته‌سه‌ر
ده‌نگی ئێوه چه‌ن سامناک بێ ده‌نگی کورد ناڵه‌و هاژه‌یه
پـڕ به گه‌رووی گشت ده‌نگێکه بۆ دوژمن خه‌م و تاسه‌یه
لێمان دوربن وه‌ک ئه‌و ئاوه‌ی به ئاسمانا سه‌ر ناکه‌وێ
ئه‌م میلله‌ته وه‌ک پۆڵایه قه‌ت به ئێوه داناکه‌وێ
ساڵانێکه ئێمه دیلین به ده‌ستی ئێوه‌ی سته‌مکار
له یادکهن ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆی بمکوژن و بمانده‌ن له‌دار
بۆ له‌مه‌ودوا ئیتر ئه‌بێ ته‌مه شوشه‌ی چاوتان بسـڕن
بۆ ئه‌و خهیاڵهێ هه‌تان بوو ماڵئاواو پرسه‌ی بۆ بگرن
هه‌ردی نوری