به‌ر به‌تیشکی هه‌تاو مه‌گرن ، با ته‌م هه‌وار داگیر نه‌کا
دیواره‌کان به‌رزتر مه‌که‌ن ، با خه‌م نیگار یه‌خسیر نه‌کا
په‌نجه‌ره‌کان ئاوهڵاکهن ، هه‌موو کاس و ڕه‌نگ په‌ڕیوین
هه‌وای ئه‌م هه‌واره په‌نگه‌و ، خۆڵی حه‌سره‌ت دای پۆشیوین
فه‌رشی گڕمان بۆ ڕامهخهن ، پریشکی گڕ بێ ئامانه
له‌خاچی ئاسنمان مه‌ده‌ن ، ئاسن بێ هه‌ست و ویژدانه
به‌رد مه‌گرنه شوشه‌ی دڵمان ، کۆشکی ئێوه‌ش بلوورینه
گولله‌بارانی گوڵ مه‌که‌ن ، باخی خۆتان بێ په‌رژینه
به‌ژنی کورسی چه‌ند بڵند بێ .. ناگاته بنکی گوڵدانێ
پڕ لهیاسهمینی عیشق و .. ئاوی روحی میهرهبانێ
ڕه‌ونه‌قی تاجی هیچ عه‌رشێ .. ناگاته پرشنگی چاوێ
سهیلی سۆزی له‌به‌ر ئه‌ڕواو .. نیگای نه‌رمی ناز ئه‌هاوێ
گه‌ر قه‌راره چڵی دارێ .. نیشتمان بێ بۆ هه‌موومان
گه‌ڵاکانی ئه‌بێ وه‌ک یه‌ک .. ببنه سێبه‌ر بۆ پشوومان
داری تفه‌نگ نایه‌ته به‌ر .. گولله قه‌ت نابێ به‌قه‌ڵه‌م
چی بهحیبری خوێن بنووسرێ .. چیتر نیه غه‌یری سته‌م
به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2011