نه‌رویج-گه‌ڵاڵی : به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی کلتووری نێوان گه‌لان و ناساندنی کلتورو دۆزی کوردی به گه‌لانی دونیا، سه‌عات 12 ى نیوه‌ڕۆی رۆژی 28/8 له‌گۆڕه‌پانی ڤاترلاندس پارك له‌ئۆسلۆی پایته‌ختى نه‌رویج، یه‌که‌م فێستیڤاڵى کلتووری رۆشنبیری کوردی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و فێستیڤاڵه که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا و رێکخراوی گه‌شه‌ی کوردستانی، که دوو رێکخراوی چالاکن و ئه‌ندامن له ناوه‌ندی رێکخراوه دیموکراتییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ک سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا.
ئەم فیستیڤالەش بەشێکە لەخەبات
له‌ده‌ستپێکدا هه‌ندرێن باوه‌نوری سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان ئاماژه‌یدا به مێژووی پر له‌تێکۆشان و فیداکاری گه‌لی کوردمان به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی که به‌رامبه‌ریان کراوه.
باوه‌نووری وتیشی: هه‌موو هه‌وڵێک و هه‌موو رێگه‌یه‌کیان گرتۆته به‌ر بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژووى فه‌رهه‌نگ کلتوری نه‌ته‌وه‌ییمان و گه‌لی کورد هیچ کات ئاماده‌نه‌بوون چۆک دابده‌ن و له خه‌بات به‌رده‌وام بووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو پاراستنی کلتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆی و گه‌یشتن به مافه‌کانی.
پاشان سه‌باره‌ت سازدانی ئه‌و فێستیڤاڵه وتی: خه‌باتكردن ته‌نیا خه‌باتی چه‌كداری نییه، به‌ڵكو چه‌نده‌ها شێوازی خه‌بات هه‌یه، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش به‌شێكه له‌خه‌بات له‌پێناو مانه‌وه‌ى گه‌لی كورد‌و گه‌شه‌كردنی مێژوو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری كوردی، له‌و پێناوه‌شدا پێویسته به‌رده‌وام بین له‌خه‌بات و قوربانیدان.
ئه‌و فێستیڤاڵه‌ش به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌ی كوردستانی و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی سوریا‌و ره‌وه‌ندی كورد‌و ئێوه‌ی به‌ڕێزه.
پشتیوانی زیاتری شاره‌وانی ئۆسلۆشی ده‌ربڕی
پاشان وتاری هه‌ر یه‌ک له “بۆرد فرانتزین” له رێکخراوی دژبهڕهگهزپهرستی نه‌رویجی و خاتوو “روهینه” به ناوی شاره‌وانی ئۆسلۆوه پێشکه‌شکران.
هه‌ردوولا وێڕای پیرۆزبایی له ره‌وه‌ندی کوردی و خۆشحاڵی، ده‌ستخۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی ره‌وه‌ندی کورد له نه‌رویج کرد بۆ سازدانی ئه‌و فێستیڤاڵه کلتوورییه و باسیان له گرنگی ئه‌م جۆره چالاکییانه کرد له پێناو ناساندن و شاره‌زابوون له کلتووری گه‌لانی دیکه کرد.
له‌وتاری خاتوو روهینه هاتبوو كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه كه كورد له‌سێ ساڵی رابردوو توانیویانه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی چالاكییه هونه‌ری و كلهتوورییهكانی خۆیان له‌و ولاته پێشكه‌شبكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه رۆژێكی تایبه‌ت به‌كه‌لتووری كوردی له‌نه‌رویج ته‌رخانبكرێت، هه‌روه‌ها روهینه پشتیوانی زیاتری شاره‌وانی ئۆسلۆ-شی ده‌ربڕی كه بۆ ساڵی ئاینده زیاتر هاوكاربن بۆ به‌رده‌وامبوونی نمایشكردنی كه‌لتووری كوردی.
له‌یه‌كه‌م فێستیڤاڵی كه‌لتووری و رۆشنبیری كوردی، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر نمایشكران له‌وانه: پێشانگه‌یه‌كی كاری ده‌ستی كوردی و پێشكه‌شكردنی خواردنی جۆراو جۆری كوردهواری كه له‌لایه‌ن چه‌ند خێزانێكی كورد ئاماده‌كرابوو، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی نه‌رویجی پرێند كرابۆوه.
بوونه جێگه‌ی سه‌رنج
هاوكات خاتوو قه‌ده‌م كه به‌ڕه‌گه‌ز شیللیی-یه سه‌مای رۆژهه‌لاتی پێشكه‌شكرد.
پاشان چه‌ند گۆرانییه‌كی كوردی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌گۆرانیبێژان نه‌به‌ز موكریانی و پشتیوان عوبێد پێشكه‌شكران كه له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی نه‌به‌ز موكریانی‌دا خاتوو قه‌ده‌م به‌رده‌وامی به‌سه‌ما رۆژههلاتییهكهیدا.
دواتر گروپی لاوانی یۆتۆبۆری له‌چه‌ند كاتێكی جیادا بێ گوێدانه ته‌رزه‌و بارانی ئۆسلۆی پایته‌خت، چه‌ندین شێواز هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ک به تازه‌گه‌ریی که به له‌به‌رچاوگرتنی پاراستنی کلتووری کوردی ئه‌نجامیاندابوو بوونه جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵی ئاماده‌بووان و میوانه نه‌رویجییه‌کانی ئه‌وێ .
هه‌ر به‌و ته‌رزه‌و بارانه‌ی ئۆسلۆی پایته‌خت چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و كه‌لتووری دیكه له‌لایه‌ن كوردانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان نمایشكران له‌وانه چه‌ند گۆرانییه‌ك و ههڵپهركیی كوردی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كوردی سوریا، گروپی یاری كوردى رۆژهه‌لاتی كوردستان، گروپی دڵخواز- باكوری كوردستان، گروپی رۆژی مندالان – باكوری كوردستان پێشكه‌شكران، كه ههرگرووپه و به‌شێوازێك توانیان سه‌رنجی ئاماده‌بوون رابكێشن به‌هونه‌رو كه‌لتووری كوردی ئه‌و رۆژه كه‌لتوورییه جوان و جوانتر بكه‌ن.
خه‌لاتی رێزلێنان
له‌كۆتایشدا هه‌ندرێن باوه‌نووری خه‌لاتی رێزلێنانی رێكخراوی گه‌شه‌ی كوردستانی پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یۆتۆبۆری كرد.
باوه‌نووری له‌کاتی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به رێناس ئامانج به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یه‌تۆبۆری وتی: کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یه‌تۆبۆری له رابردوودا توانیویانه خزمه‌تێکی باش به کلتوری کوردی بکه‌ن له رێگه‌ی نمایش‌کردنی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی توانیویانه کلتووری کوردی به گه‌لانی دیکه بناسێنن و هه‌روه‌ک سوپاسیشی کردن كه داواکاریی سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵ له ئاماده‌بوونیان قبوڵکردو ئه‌مه‌شی به هه‌ڵوێستێکی کوردانه‌و دڵسۆزانه وه‌سفکرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا رێناس ئامانج به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یه‌تۆبۆری، سوپاسی رێکخراوی گه‌شه‌ی کوردستانی و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریای کرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی که له یه‌که‌مین فێستیڤاڵى کوردی له وڵاتی نه‌رویج به‌شدارن ،هیوا خواز بوون که فێستیڤاڵی له‌م چه‌شنه له سه‌رخه‌م وڵاتانی جیهان سازبکرێت بۆ ناساندنی کلتوری کوردی به هه‌موو جیهان و ئاماده‌یی خۆشیان به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی دانا.
شایه‌نی باسه پێشکه‌شکارانی فێستیڤاڵ پێکهاتبوون له خاتوو دیمه‌ن و شێروان زیاد و تا دره‌نگانی شه‌و چالاکییه کلتوورییه‌کان به‌رده‌وامبوون.