هۆنراوه‌ی شاڵاو علی
چیتر نامه‌ت ناخوێنمه‌وه
ئه‌گه‌ر ووشه‌ت ببێ به زێڕ
ئیتر گوێ لهووشهت ناگرم
به خوێن بنووسی بۆم دێڕ دێڕ
چیتر هه‌ستم به‌سۆزی تۆ فریوناخوا
دونیا‌م بۆ بکه‌ی به ژوور‌و ژێر ..
بۆیه گوڵم که‌سی ترم پێ مه‌سپێره
نه‌خۆت ئازاردهو نه‌منیش
چیتر نامه‌م بۆ مه‌نێره …
* * *
من باوه‌ڕم به تۆ نه‌ما
که تۆ دڵت وه‌ک باخێکی بێ په‌رژینه
نهپێوهندم ببه‌سته‌وه نه بهندوکۆت
چیتر سه‌یری وێنه‌ت ناکه‌م
دونیا پرکه‌ی له وێنه‌ی خۆت
هه‌موو ووڵات بشۆیته‌وه به فرمێسکت
من گریانم قه‌ت نایێ بۆت
سه‌یری گه‌لای وه‌ریو ده‌که‌م
چاوم ده‌بڕمه ده‌شت و کۆ
له‌گه‌ل هه‌موو دره‌ختێکی
ئه‌م پایزه پێ ده‌که‌نم
قه‌ت دانانیشم له‌گه‌ل تۆ
ده‌ست له ملی هه‌موو گوڵێکی شار ده‌که‌م
به‌ڵام گوڵت ناکه‌م به بۆ
چی نووسینی دونیا هه‌یه ده‌خوێنمه‌وه
بێجگه له نامه‌ی ده‌ستی تۆ
* * *
وازبێنه لێم
من ده‌مێکه لهئهشقت ده‌ستم به‌رداوه
هه‌موو دڵی من بکێلی
یه‌ک یادگاریت
یان یه‌ک سۆزی خۆشه‌ویستیت
له ناو دڵی من نه‌ماوه
ئیتر که‌س بۆ
کاغه‌زو قه‌ڵه‌م مه‌سپێره
نه خۆت ئازاردهو نه‌منیش
چیتر نامه‌م بۆ مه‌نێره .
* * *
چیتر نامه‌ت
شه‌ونمی گوڵاو ناڕێژی
به‌سه‌ر دڵی پڕله تاسه‌م
چیتر ووشه‌ت
شه‌ماڵ نابێ له بێداریم
خۆی بخاته نێو هه‌ناسه‌م
چیتر دڵم ناخه‌مه ده‌ست
ئه‌م ڕۆژگاره پڕ هه‌ڵدێره
دڵنیابه
هه‌رگیز نامه‌ت ناخوێنمه‌وه
نه‌خۆت ئازاردهونهمنیش
چیتر نامه‌م بۆ مه‌نێره
* * *
زۆرت نووسی
ووشه‌کانی خۆشه‌ویستی
نه‌مده‌زانی
ئه‌تۆ هێنده خۆپه‌رستی
هه‌رچیت ده‌نارد ده‌مخوێنده‌وه
به بێ ئه‌وه‌ی بزانم چین
هێنده دڵم مه‌سوتێنه
واز بێنه له نامه نووسین
ده‌رگای دڵی خۆم داده‌خه‌م
نه‌وه‌ک نامه‌ت بێته ئێره
نه‌خۆت ئازارده و نه‌منیش
چیتر نامه‌م بۆ مه‌نێره .،،