شنه پێنجوێنی: دراما یه‌کێکه له‌به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه یه‌کان له‌رێێ نواندنه‌وه له‌سه‌ر شانۆ یان سینه‌ما یان به شیوه‌ی بیستراو بینراو واته له ڕێی ته‌له‌فیزؤن وڕادێۆوه ده‌گه یه‌نرێت به بیسه‌رو بینه‌ر . دراما ووشه‌یه‌کی کۆنی یۆنانیه که به‌مانای کارێک یان ڕووداوێک دێت. ده‌کرێ بابه‌تی دراما چیرۆکێکی دروست کراو و زاده‌ی ئه‌ندێشه وخه‌یاڵ بێت ، یان روداوێكی راسته‌قینه بێت چ له مێژوویان له ئێستادا ڕووی دابێت.
دراما بڵاوکراوه‌کان به شێوه‌ی ده‌نگ وڕه‌نگ جۆرێکه له هونه‌ری به‌ربڵاو کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بینه‌رو بیسه‌ر هه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌کی په‌روه‌رده وفێرکردن وپه‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وهونهریهکانهوه ، به‌ده‌ر له‌هه‌موو به‌هاکانی لایه‌نی ئه‌رێنی ،ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی جێژ وه‌رگرتن له‌ناو ماڵه‌کاندا به‌سه‌ربردنی چه‌ند خوله‌کێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێجه‌وانه‌که‌شی راسته نه‌بوونی چه‌مکه‌کانی دراما ده‌بێته هۆی ئاڵۆز بوون وسهرلێشێواندن و تێکدانی ئاره‌زووی بینه‌ر . هه‌ربۆیه پێویسته نوسه‌ری دراما وده‌رهێنه‌ر بزانن که دراما چه‌نده کارێگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا .
بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکێك بکه‌ینه دراما پێویستمان به‌داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌یه بۆ سینارێؤ . دهڕبڕێنی ووشه‌کان بۆ نواندن له‌ڕێی کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه له‌کات و شوێنێكی دیاریکراو ئاوێته بوونیان به په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان .
هه‌ر بۆیه دراما به‌ڵگه‌ی بوون وپه‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان به‌یه‌کتره‌وه ده سه‌لمێنێت له هه‌موو مێژوویه‌کدا، هه‌روه‌ها زمانی کۆمه‌ڵگاشه هه‌رچه‌نده ڕۆشنبیری وزمان وسروشتی کۆمهڵگاگانیش جیاواز بن.
پێ به پێی ئه‌م باسه شیکردنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری ده‌خه‌ینه ڕوو له سه‌ر درامای( ئاکامی نهێنیه‌کان )که به‌رهه‌می کوردسات تیڤیهو نوسینی سینارێۆو دهرهێننای سالار سوڵتانه ده‌مانه‌وێت له ڕوویه‌کی ڕهخنییهوه باسه‌که‌مان درێژه پێ بده‌ین.
گه‌ر به‌راوردێك بکه‌ین له نێوان ئه‌م درامایه‌و دراما کوردیه‌کانی تردا، ئه‌وا ده‌توانین بڵێن ههنگاوێکی ناوه له ڕووی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ ڕووی ته‌کنیکی وهێڵی ده‌رهێنانه‌وه وبگره تا هه‌ندێکیش کاری له فه‌زا یان رووپهردا کردوه که ئه‌مه‌ش جێێ ده‌ست خۆشیه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چیت که کؤڵهکهی سه‌ره‌کی هونه‌ری دراما بابه‌ته واته چیرۆك، که به‌داخه‌وه دارامای باس‌کراو له‌ڕووی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌وه له ئاستێکی نه‌خوازراودا بوو.
چیرۆك دڵی درامایه.
چیڕۆك ده‌بێت هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و پرسیاره مه‌عریفی و ئه‌زه‌لی و زانستی وفه‌لسه‌فی وئهبهدیانه بێت که مرۆڤه‌کان به‌دویدا ده‌گه‌رێن ووه‌ڵامیان پێ نیه بۆی، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاوازێکی ئهفوسناوی بێت وبتوانێ ده‌روونی تاکه‌کان هێور بکاته‌وه ، د‌رك به ته‌نهایی و ئازاره‌کانی بکات به‌ڵکه له ته‌نهایی ده‌ریبهێنێ ، هۆنراوه‌یه‌کی نه‌بیستراوی پێ رابگه‌یه‌نێت ، سۆزێك که بتوانێ خه‌مه‌کانی بلاوێنێ ، توانای مرۆڤه‌کان به‌هێزتر بکات و هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێدا دروست بکات ، هانی بینه‌ر یان بیسه‌ر بدات بیر بکاته‌وه واته فه‌زای خه‌یاڵ وگه‌ڕان به‌دوای نهێنیه‌کانی یه‌کاندا سه‌ر قاڵی بکات هه‌ناسه‌یه‌کی جیاواز بێت که چاره‌نووسی مرۆڤه‌کان وپرسیاری بوون بوروژێنێت . ئه‌مه‌یه کاری ڕاسته‌قینه‌ی بابه‌ت..
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین هێڵی درامی نوسه‌ر یان ده‌رهێنه ر که بیرۆکه که‌یه ڕوون وئاشکرا بێت و جێێ ی گرنگیه‌کی زورینه‌ی خه‌ڵکی یان بینه‌ر بێت، که‌من پێم وایه بابه‌تی درامای (ئاکامی نهێنیه‌کان) ده‌کرێ چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه بوو بێ به‌ڵام ده‌بوو نووسه‌ر بیتوانیایه سوودی له هێڵه درامیهکهی بکردایه بۆگه‌یاندنی په‌یامه هونه‌ریه‌که‌ی وگرێ و چنین تێدا دروست بکردایه‌و له‌وێشه‌وه هه‌وڵی به‌ره‌و ترۆپك بردنی و له ئاکامدا نهێنیه‌کانی بتهقاندایه به ستایلێکی تایبه‌تی خۆی، ده‌نا کاری هونه‌ر گێڕانه‌وه‌ی واقیع نیه وه‌کو خۆی ، به‌ڵکو کاری ئه‌زموون وداهێنان و په‌ی بردنه به‌و نهێنیانه‌ی که مرۆڤه ساده‌کان د‌رکی پێ ناکه‌ن یان زانیاری پێدانه یان زه‌نگێکه بۆ کارێك که پێش وه‌خت نه یکردبێ واته ده‌بێت له زۆربه‌ی ڕووه‌کاندا سوود به مرۆڤه‌کان بگه‌یه‌نیت .
بابه‌تی دراما پێویسته زیاتر پشت به ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌کانی ژیانی ڕۆژانه ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی درامای ڕیالیزمی دروست ببێ وله‌و کاته‌دا به‌هایه‌کی گرنگ له ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ژیانی خه‌ڵکی وگیرو گرفته‌کانی ده‌دۆزێته‌وه .
گرنگه چیرۆك هه‌ستێكی مرۆییانه‌ی تێدا بێت، بیرۆکه‌که نزیك بێت له‌راستیه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌نده نامۆ بێت تا له خه‌یاڵ نزێک ببێته‌وه وه‌ك له درامای (ئاکامی نهێنیه‌کان ) دا بینیمان ، هه‌ستت به ئاڵۆزبوونێکی ته‌واو ده‌کرد بۆسه‌رجه‌م کاره‌کته‌ره‌کانی. هێڵی درامی دیار نه‌بوو، بۆ نموونه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له لایه‌ن ژنان خۆیانه‌وه ، پیاو سالاری وده‌سه‌ڵاتی مادییی ، نه‌بوونی خۆشه‌ویستی وکۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ندی تر. من پێم وایه هه‌ریه‌کێ له‌مانه بگری بۆ خۆی دایبرێژیتهوه بابه‌تی به پێزی باشی لێ ده‌رده‌چیت به‌ڵام هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و باره قورسه خاڵی ده‌ست پێکی لاوازی ئه‌م درامایه ده‌ستنیشان ده‌کات .
نوسین ودابه‌شکردنی ڕۆڵه‌کان و په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌م درامایه‌دا .
دایکی شه‌هێن و دایکی ڕۆژان ، ده‌بوو نووسه‌ر بیتوانییایه پارسه‌نگی دروست بکردایه له نێوانیاندا وه‌ك چؤن توانی دایکی شه‌هێن پشان بدات که دایکێكی زۆر خراپ وچاوچنوك وبێههسته ، له‌به‌رامبه‌ریدا بوونی دایکێكی تر که دایکی ڕۆژان بێ که نموونه‌ی پاکی و گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی و لێ بورده‌یی بێ بۆ منداڵه‌کانی. به‌م دابه‌ش کردنه ده‌یتوانی هه‌ندێ له‌و گرته بێ وه‌ڵامانه چاره‌سه‌ر بکات واته چاره‌سه‌ری درامی بکات . نموونه له کۆتایدا باوکی ڕۆژان له پیاوێكی دڵ ڕه‌ق وپیاو سالاره‌وه چؤن بووه باوکێكی دڵ نه‌رم وویژدانی ئازاری ده‌دا ، ده‌کرا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ، له‌رێی پاکی و گه‌وره‌ی سۆزی دایکانه‌ی ڕۆاژانهوه باوکی کچه‌که‌ی بگۆڕریایه و په‌شیمانی بکردایه‌وه که به‌مه بینه‌رت ده‌گه‌یانده ڕازی بوون وڕؤڵی دایکیشت به‌رز ده‌نرخاند .
له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌زموون لای نووسه‌ر کاره‌که‌ی به دوولا خراپتر کردبوو ، یه‌که‌م نه‌بوونی پارسه‌نگی بوو نموونه ، دایکه‌کان ، دووهه‌م نه‌بوونی دیالۆگ، هه‌روه‌کو بینومانه دایکی ڕۆژان که ( ڕێزان فه‌ره‌ج ) ه کاری نواندنی له زۆربه‌ی دراماکاندا کردوه‌و سه‌رکه‌وتوو بووه به‌ڵام له‌درامای ئاکامی نهێنیه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی فیگه‌رێکی مردوو هاتوه که فه‌زانی نواندنی ته‌سك کردۆته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م گازنده‌یه به‌رۆکی رێزان ناگرێت به‌ڵکه نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر له‌م فیگه‌ره به‌رپرسیاره.
داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق سه‌لیقه‌ی ته‌واوی پێویسته تا له کاتی جێ به‌جێکردنیدا چ نووسه‌ر وچ کاره‌کته‌ره‌که تووشی هه‌ڵه نه‌بێت . له‌م درامایه‌دا هه‌ندێ له دابه‌ش کردنه‌که له جێی خۆیدا نه‌بوو ، نموونه رؤڵی نه‌به‌ز که به پێێ دراماکه که‌سێکی زۆر خراپ ودڕندهو پیاو سالار بوو ، هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاره‌کته‌ره بۆ ئه‌و ڕؤله سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمای نه‌به‌ز که‌سێکی هێمن وله‌سه‌ر خۆ دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕؤله‌ی زۆر دژ بوون به‌یه‌کتر ، هه‌رچه‌نده لێره‌دا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه ڕووی نواندنی نه‌به‌زیش ده‌گرێته‌وه که نه‌یتوانیوه ئه‌و رؤله به‌رجه‌سته بکات، یان ده‌کرێ نه‌بوونی دیالۆگ ( حوار) یان نه‌بوونی فه‌زا ئه‌ویشی تووشی ئه‌و گرفته کردوه .هه‌روه‌ها نووسه‌ر نه‌یتوانیوه به‌رجه‌سته‌ی رؤڵی نه‌به‌ز بکات که پیاوێكی به ته‌واوه‌تی پیاو سالار‌و دڕنده‌یه له‌هه‌ندێ کاتدا به‌زییت پێدا ده‌هاته‌وه که ئه‌مه بۆ خۆی گرفتێكی گه‌وره‌یه به‌م شیوه‌یه ڕؤی نه‌کردۆته ناو قوڵایی گیر‌و گرفته‌کانه‌وه .
دوا به‌دوای ئه‌مانه ده‌بوو نوسه‌ر بیتوانیایه کاره‌کته‌ره‌کان وپه‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وکهساییتیهکانی به تێڕو پڕی پشان بدایه، هێنده‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابوو به شیوه‌یه‌کی زۆر ساده کاره‌کته‌ره‌کان وه‌ربگرێ هێنده په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ساییه‌تیه‌کان هیچ بوونێکی نه‌بوو ، نه‌به‌ز که‌سێكی نه‌بوو ، شه‌هێن هاورێێه‌کی نه‌بوو، به‌گشتی هه‌ر ماڵه‌و دوو منداڵ که هه‌ستت به نه‌بوونی هه‌ناسه ده‌کرد وهزیندووی کارێکی تێر‌و پڕی وون کردبوو که ئه‌مه‌ش بینه‌ر ناگه‌یه‌نێته جێژ وه‌رگرتن وگرنگیت بۆ دراما خۆماڵیه‌کان لا ناهێڵێت و نامۆت ده‌کات.
زمان و پله‌ی ئاستی ژیان
فه‌زای زمان به‌ته‌واوتی له‌م درامایه‌دا فه‌رامۆش کرا بوو ، هه‌موو که‌سه‌کان به جیاوازی کار‌و پیشه‌و ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیان وه‌کو یه‌ك دهئاخافتن، به‌ڕای من که‌سێكی یاسایی وه‌کو پارێزه‌ره‌کان لێكۆڵه‌ره‌وه کۆمه‌ڵایتیه‌کان ده‌بوو به‌زمانێكی جیاواز تر و کاریگه‌ر تر ویاسایی تر قسه‌یان بکردایه‌و بیانتوانیایه رۆڵیان هه‌بوایه له‌سه‌ر ژیانی که‌سه‌کانی ناو دراماکه ودواجار هه‌وڵی متمانه‌ی بڕوای بینهریشیان بدایه بۆ نموونه کاتێ پارێزه‌ره‌کان یان لێكؤلهروهکان سه‌ردانی ماڵه‌کان یان خێزانه‌کانیان ده‌کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه گه‌ورانه ، ته‌نها کردنه‌وه فایلێك بووله‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یڤێکی زۆر ساده‌و بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌واوه‌تی بدات له‌رێێ زمان و دیالۆگه‌وه بتوانن ڕه‌نگ دانه‌وه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌کان وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد نووسه‌ر یان ده‌رهێنه‌ر نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتوبێ له‌و وورده‌کاری و جوانکاریانه که پێویسته بۆ دراما.که ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بێته هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یه‌ك وبینه‌ر تووشی تێڕامان ده‌کات.
که‌سێتی نه‌به‌ز یان باوکی ژوان ده‌بوو له‌ناو کۆمپانیاکانیاندا به‌ده‌یان که‌س کاریان بۆ بکه‌ن ، به‌چه‌ندین ژووردا تێده‌په‌ڕیت تا ژووری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دێت، هه‌ر بۆیه منێك وه‌ك بینه‌ر ناتوانم بڕوا به‌و گرته‌یه بهێنم کاتێ شه‌هێن خۆی ده‌کات به ژووری مێرده‌که‌یدا که ده‌توانرا کارمه‌نده‌کانی پێش ئه‌وه‌ی بچیته ژووره‌وه تێڵێك بۆ خاوه‌نه‌که‌ی بکه‌ن وئاگاداری بکه‌نه‌وه ، لێره‌دا ده‌یتوانی یاری به هه‌ڵچوون داچوونی بینه‌ر یان بیرکردنه‌وه‌ی بکات، واته ئه‌م رووداوانه هه‌مووی له خزمه‌ت وجوانکاری کاره درامیهکهدا بوایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی بکردایه م نه‌ك جیاکاری له ئاستی مادییاکانداو دروست کردنی جیهانێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به بێ مه‌به‌ستی دیاریکراو .
ڕوانگه‌و و جوانکاری و بیرکردنه‌وه کاروبهرپرسیارێتی نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ره . بتوانێ کاره‌کته‌رێك دروست بکات که زیندوو باوه‌ڕ پێکراو بێت نه‌ك هه‌وڵی دروست کردنی کاره‌کته‌رێکی میکانیکی دوور له‌راستیه‌وه بدات ، گهرسهیری په‌یکه‌ر تاش یان وێنه‌کێشه‌کان بکه‌ین به‌هه‌مان شێوه نموونه‌کانیان له سروشته‌وه وه‌رده‌گرن ونزیکی ده‌که‌نه‌وه، کاتێ وێنهکهشێك له‌ناو چه‌ند نموونه‌یه‌کدا یه‌کێکیان هه‌ڵده‌بژێرێت وجیاکاری تێدا ده‌کات و و دوای به پێێ ره‌نگه‌کان وپارسهنگی بۆ تابلۆکه دهدۆزۆزێتهوه رووناکی ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێ شوێن کهمهبه ستیه‌تی ئه‌وانی تر به تاریکی ده‌هێڵێته‌وه و پێداچوونه‌وه‌و گرنگی دان به هه‌ندێ شوێنی تر تا ورده ورده وێنه‌که له سروشتی مرۆفێك یان له دهڕبڕێنی هه‌ستێک نزیك ده‌بێته‌وه .
نه‌بوونی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌و ئه‌م هه‌ناسه‌یه بۆ ده‌قه درامیه‌کان ئاراسته‌ی ئاسایی خۆیان گۆڕیوه بۆ گاڵته پێکردن وبازرگانی و ڕیکلام کردن به‌مه‌به‌ستی درێژ کردنه‌وه‌ی زنجیره‌کانی کهههریهکێ له زنجیره‌کانی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی پێك هاته‌ی درامایان وون کردوه که هێنده‌ی تر هه‌وڵی توراندنی بینه‌ریان داوه . ڕاسته سه‌یرکه‌ر هه‌یه به‌و مانایه‌ی که په‌رۆشی وخۆشه‌ویستیمان بۆ کاری خۆماڵی وامان لێ ده‌کات کهناچاربین به‌دیار ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه دابنیشین و سه‌یری بکه‌ین که ده‌کرێ ژماره‌مان له رووی بازرگانیه‌وه بۆ که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان سه‌رکه‌وتوبێ به‌ڵام له‌رووی ناوه‌رۆك و چێژ وزانیاری وه‌رگرتن ورۆژ به رۆژ به‌ره‌و نامۆ بوون وسڕ بوون وورده ورده به‌ره‌و ئیفلیچ بوون هه‌نگاو ده‌نێین.
نه‌بوونی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ش، نه‌بوونی کادر یان نووسه‌ری دراما یه که گرفتێکی گه‌وره‌ی ترمانه ئه‌وه‌ی ده‌کرێ له‌سه‌ر هه‌وڵی تاك خۆیه‌تی و نه‌توانراوه د‌رك به هه‌موو ڕێبازی قوتابخانه‌کان و هه‌ڵبژاردنی ستایل بکرێ که ئه‌ویش له رێێ خوێنده‌وه‌و زانیاری وه‌رگرتنی وبه‌رده‌وام و گه‌ڕان دێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی تازه . نه‌بوونی به‌شێک له په‌یمانگا بۆ خوێنندنی ڕه‌خنه و دروست نه کردنی ره‌خنه گر له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کاندا و فه‌رامۆش کردنی ئه‌و به‌شه گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو بواره‌کان وبه‌تایبه‌تی بواری هونه‌ری .گوێ پێ نه‌دان به کۆڕ وهه‌ڵسه‌نگاندن دوای په‌خش کردنی هه‌ر به‌رهه‌مێک ئه‌م پاشا گه‌ردانیه‌ی ئێستای بۆ دروست کردوین.
هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره درامایانه ناچیته قاڵبی ئهزممون وتازهگهریه وه هیچ شتێكی نوێ ناخاته سه‌ر خه‌رمانی به‌هاکانی دراما. به‌ردێک ناخه‌ته سه‌ر به‌ردێک بۆ دروست کردنی باڵه‌خانه‌ی درامای کوردی بگره به‌شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی داڕماندنی ده‌ده‌ین ، ئه‌وه‌ش به‌رۆکی هه‌موو یه‌کێ له‌ده‌سه‌ڵاتدار و دۆستانی هونه‌ر ده‌گرێته‌وه که ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژوو ی وههنووکهییه له‌بار ده‌به‌ن.
.
شنه پێنجوێنی هوڵه‌ندا 29-11-2011