به‌ندی عه‌لی 2010
ده‌ستم ناگا بهپوشێکی
سه‌رئاو که‌وتووی میهری خودا
گوناهی ده‌ست کورتی خۆمه
یان گوناهی بێ میهریی ئه‌و
نیگام نغرۆی چه‌می زاره‌و
دڵم خوناوی لێ ئه‌تکێ
ڕه‌نگی به‌ختی تۆیه ئه‌ی ناخ
یاخو زولفی قه‌ترانیی شه‌و
دڵم بورکانێکی ماته
له‌ژێر کێوی به‌فر پۆشا
له‌نێویا گڕ سهماکارهو
سه‌ری له‌کۆشی ته‌مدایه
لهپاییزیا ڕاز ئه‌بارێ
به‌هاریشی خه‌م ئه‌پشکوێ
موچڕکه‌ی ، نه‌عره‌ته‌ی عیشقه‌و
ماته‌می ، شینی زه‌ریایه
توخنی گه‌ڵای زه‌ردی عومری
وه‌ریوم مه‌که‌وه ئه‌ی با
من دره‌ختێکی بێ عارم
هه‌موو عومرم گوڵێ ئه‌گرم
نه‌که‌ی کوڵمی بڕوشێنی
به‌سروه‌یه‌ک ، به‌چرپه‌یه‌ک
گه‌ر لهفیردهوسهوه هه‌ڵکه‌ی
ڕهگو ڕیشه‌ت له‌بن ده‌بڕم
به‌هه‌ندی وه‌رگره ئه‌ی با
گه‌مه‌ی جه‌نگت له‌گه‌ڵ ناکه‌م
دڵم بورکانێکی ماته‌و
من له‌نه‌سلی دڕک و خارم
گه‌ر به‌لاما گوزه‌رت کرد
تائه‌توانی دوورکه‌وه لێم
نه‌ک به‌ڕێکه‌وت لێم بکه‌وی
من دره‌ختێکی بێ عارم