راگەیاندنی دراما رەوەند جەواد : لە پەیوەندێکی دەرھێنەر نزار مامە گوتی دوای پێنج مانگ دانیشتن و راوێشکردن و شیکردنەوە توانیمان ئێستا دەست بە وێنەگرتنی درامای خەج و سیامەند
بکەین چونکە ئەم سیناریۆیە کارێکی مێژوویە و نووسینی نوسەر و ھونەرمەند نازم دڵبەندە ودرھێنانی خۆمە ئەم درامایە کارێکی ئەڤینیە و درێژ خایەنە من لێروە نامەوێ ھەموو تەواوی کاری ئەم درامایە ئاشکرا بکەم تا کاتی خۆی ، ئەم درامایە بەرھەمی بەرێوبەرایەتی سینەمای ھەولێرە و وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانە ، ئەم درامایە لە گوندی سوسێ کە ئەکەوێتە سەر رێگای ھیران و ھیزۆپ ،لەم درامایە یاردەری دەرھێنەر شەھرام نامیق و بەرنامەریژی دراما تەحسین فایق ، ستافی ئێرانیش بەشێکیان شانبەشانی ستافی کورد کار لەم درامایە ئەکەن ،کاری بەرێوبەری فۆتۆ گرافی و راگەیاندنی دراما رەوەند جەواد،بەرێوبەری بەرھەم نازم دڵبەند، کاری وێنەگرتنی بۆ ماوەی یەک مانگ ئەخایەنێت ئێستا وێنەگرتن دەستی پێ کردووە بۆ ماوەی دوورۆژە.
لە پەیوەندێکی نازم دڵبەند وەک نوسەری سیناریۆی خەج وسیامەند گوتی ئەم سیناریۆیە توانی بۆ ماوەێکی درێژ زیاتر لە ساڵێک زیاتر خەریکی نووسینی بووم ، ئەم سیناریۆیە کارێکی خۆشەویستیە و مێژوویە ،لە کوردستانی باکور لە شاری وان رویداوە ،ئەم کارە ئەمجارە شتێکی جوان ئەبێت وەک ناورۆکی دراما،