زانا دڵشاد دزەیی : نزار سەلامی رۆڵی سەرەکی لەفیلمی “سەمای ئەسپەکان” کردووە، کە باس لەرووداوێکی راستەقینەی راپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ دەکات و ئێستا لەکۆتایی قۆناخی وێنەگرتن دایە.
ھونەرمەند نزار سەلامی، کە ئەکتەری سەرەکی زۆربەی فیلمە کوردییەکانە بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لەفیلمە نوێیەکەیدا کە ناوی “سەمای ئەسپەکان”. رۆڵی “ھیوا” دەبینێ، کە رۆڵی سەرەکی فیلمەکەیە و لەدەرھێنانی “سەردار خەلیل”ـە، و ستافێکی بیانی فیلمساز کاریان تێداکردووە، نزار گوتی “ئەم فیلمە بەرھەمی وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانییە، زۆربەی ئەکتەرانی سلێمانی بەشداریان تێدا کردووە و رۆڵی ھیوا دەبینم و عومەر دڵپاک دەبێتە باوکم و ژیان ئیبراھیم دەبێتە دایکم لەفیلمەکەدا”.
ھەروەھا نزار سەلامی گوتیشی “فیلمەکە باس لەرووداوێکی راستەقینە دەکات، کە لەڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ روویداوە، کە تەنیا دوو دیمەنی ماوە وێنەی بۆ بگیرێت”.