بورهان شێخ ره‌ئوف: به‌داخه‌وه له‌دوای نزیكه‌ی ده‌ساڵ له روخانی رژێمی دكتاتۆری پێشوی عێراق و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ، كه به چه‌ند قۆناغێكدا رۆیشت له مه‌جلیسی حوكم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و حكومه‌تی كاتی، دواتر نوسینی ده‌ستور و ریفراندۆم له‌سه‌ری و پێكهێنانی سێ كابینه‌ی حكومه‌ت، كه كورد كاره‌كته‌ری به‌هێز و بهرچاوبو تێیدا، هێشتا كێشه‌ی ناوچه قرتێنراو و دابڕاوه‌كانی كه له سی و پێنج ساڵی رابردوی حوكمی به‌عسدا به‌ر گه‌وره‌ترین
پرۆسه‌ی دڕندانه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی و خاكی سوتێنراو، كه خۆی له ته‌عریب و تههجیرو ته‌بعیسدا ده‌بینیه‌وه، به مه‌به‌ستی گۆڕینی سیمای مێژویی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌و ناوچانه‌دا، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هەرێمەوە ئه‌گه‌رچی ماده‌یه‌كی ده‌ستوری بۆ دانراوه به ناوی ماده‌ی (140) و هه‌موجار له پێكهێنانی كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا خزێنراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ڕوی پراكتیكه‌وه هێشتا بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌و ماده‌یە جێبه‌جێ
نه‌كراوه، كه ده‌بو هه‌مو بڕگه‌كانی تا كۆتایی ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرایه، هه‌رچه‌نده ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی یه‌كه‌م كابینه‌ی هه‌ڵبژێراو له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا وتبوی نوێنه‌رانی كورد خۆیان پێداگیریان نه‌كردوه له جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (140)دا، له كابینه‌كانی مالیكیشدا وا دوه‌م كابینهشی له مانگه‌كانی كۆتاییدایه هێشتا هه‌نگاوێكی وا نه‌نراوه جێگه‌ی هیوا و ئومێدی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بێت، جگه له دابه‌شكردنی قه‌ربو بۆ عه‌ره‌بی هاورده
(ده‌هه‌زاری جاران) و ئاواره‌كان ئیدی ماده‌ی (140) له جێگه‌ی خۆیدا راوح ده‌كات.
له‌ولاشه‌وه له‌سه‌ر خاكی زه‌وتكراو قرتێنراو دابڕاوی كوردستان، یان چ ناوێكی لێده‌نێن، كه روبه‌ره‌كه‌ی له هه‌ندێ له وڵاته‌كانی ناوچه‌كه فراوانتره كوشتن و بڕین و رفاندن و ده‌ركردنی هاوڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا (قه‌ره‌خان) و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی و بناری حه‌مرین و خورماتو موسڵ و گه‌لێ شوێنی تر، خه‌ڵكی كورد ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوه و رویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان و كه رێژه‌ی دانیشتوانی كورد بۆ ئاستێكی
مه‌ترسیدار دابه‌زیوه، ئه‌مه و جگه له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان دواترینیان روداوه‌كه‌ی هه‌واڵگری پۆلیسی كه‌ركوك و شه‌ڕی جه‌واهیر مۆڵ له كه‌ركوكدا به رۆژی روناك و كوشتنی 17 كرێكاری ئێرانی له نزیك شاری خانه‌قین.
به‌ڵێ هه‌نوكه ئه‌مه روخسار و مه‌شهه‌دی ئه‌و ناوچه ستراتیجی و پڕ ئه‌همیه‌ته‌ی خاكی كوردستانه، له كوردستانیش له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9/2013 كه گۆڕانكاریه‌ك له ته‌رازوی هێزه‌كاندا رویداوه و له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تداین به‌هێزی تازه و روخساری نوێوه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا یه‌كه‌م كه‌یسی گرنگی سه‌ر مێزه‌كه‌یان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه بوایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داخی نا به دڵی هه‌مومانه‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی كوردستانی كه‌ركوك بو، كه زیاتر بێئومێدی كردین و جارێكی دی كه‌ركوك و هه‌مو ئه‌و ناوچانه كرانه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و دوارۆژێكی نادیار‌و پڕ له گۆبه‌ن.