جه‌لال ڕه‌ئوف: هونه‌ری پلاستیک به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌چێته‌وه سه ر چاو ، ده‌ڵێم پلاستیک نه‌ک شێوه‌کاری ، چوونکه هونه‌ری پلاستیکی ، وێنه کێشان و په‌یکه‌رتاشی ، سیرامیک ، گرافیک ده‌گرێته‌وه ، هه‌موو ئه‌و هونه‌رانه‌ی که‌له ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه ده‌توانیت بکه‌ویته دووی دروستکردنی کۆمپۆزیسۆنی شێوه .
بۆ چاو ؟ چاو له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیکترین نوێنه‌ری مێشکه و په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه : دووربینیشه هه‌روه‌ک دووربینی ئه‌ستێره شناسێک که له ڕێگه‌ی هه‌بوونی به‌رجه‌سته یی ڕۆژانه ئومێدی مێتافیزیکیه‌تی خۆی تێکه‌ڵ به خولیا پڕڕازه دووره‌کانی ده کات . ئه‌ستێره‌که‌ی به‌ختیار سور هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه هونه‌ر بووه . له ته‌مه‌نه‌ی منداڵییه‌وه ، کاتێ ، هێدی هێدی بیره‌وه‌رییه‌کانی له مێشکیدا چهسپبوون . وه‌کو خۆیدهڵێت که له‌وه‌تی بیری بێت خولیای هونه‌ر نزیکترین دوستی بووه و تا ئیمڕۆش له یه‌کتری جودا نه‌بوونه‌ته‌وه ئه‌و هه‌سته هونهریهیی خۆی وایلێده‌کات که بکه‌وێته ڕێ به‌ره‌و به‌غدا بۆ خوێندن و تاقیکردنه‌وه له ڵایه‌ک و ئاشنایه‌تی دروستکردن له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌و مێژووی ڕێبازه هونه‌رییه‌کان له لایه‌کی دی . هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌زمونی هونه‌ری خۆی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا ، هوشیاریه‌کی تایبه‌ت ، هه‌ستی له بۆ ڕهنگناسین و ناسكێتی خه‌ت و تێگه‌یشتنی فۆرم نزیککردبۆوه : وه‌کو دروستکردنی ڕووی مرۆڤێک ، یان دیمه‌نێکی سروشتی ، یان داڕشتنی کۆمپۆزیسیۆنی تابلۆیه‌ک . بێگۆمان له سه‌ره‌تادا ئه‌م جۆره کاره هونه‌رییه سه‌فه‌رێکی ته کنیکی ئه‌کادیمیه بۆگه‌یشتن به به‌رجه‌سته کردنی کاره‌که . ئه‌گه‌ر چی ئامانجی کۆتایی ته‌نها ڕازیکردنی ئاره‌زووی ته‌کنیکی نیه ، به‌ڵکو گه‌یشتنه به مه‌به‌ستێک ، ئه‌ویش هێنانه دووی چاوان و هه‌ستی بینه‌ره ، که ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه ، بتوانێ په‌یژه‌یه‌ک له نرخ و واتا و بۆچوونی خۆی پێکبهێنێ .
دێته‌وه یادم ، یه‌کێک له‌و کاره هونه‌ریانه‌ی به‌ختیار سور ، که‌له ژووسهرییهوه هه‌ڵیواسیبوو له ژووره‌که‌یدا ، کاتێ که قوتابی بووله به‌غدا ، وه‌رگێڕانی ، واته نه‌خشاندنی دوو فیگه‌ری سه‌ره‌کی تابلۆی ( کوشتاری كیۆس) ی هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی ئۆژین دیلاکروا بوو که به هه‌ست و زوبانی هونه‌ری خۆی به به‌قه‌ڵه‌م له سه‌ر کاغه‌زیکی گه‌وره سه‌ر له نوێ به خه‌تی ناسکی خۆی دروستکردبوۆه ، بێده‌سه‌ڵاتی و غهمناگی و شپرزه‌یی ئه‌و ژن ومێرده یونانیه ی ده‌رخستبوو که شه‌که‌ت بووبوون به ده‌ست سه‌ربازه عوسمانلییه‌کان ، بێگومان ئه‌مه بێجگه له‌و به‌رهه‌مه زۆره‌ی که ئه‌نجامی دابوو له ساڵانی خوێندنیدا .
به‌ختیار سوور ، ئه‌زمون پاش ئه‌زمون له دووی ئاسۆیه‌کی نوێی هونه‌ری ده‌گه‌ڕا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاش ته‌واوکردنی خوێندنی له به‌غدا ، تێشوی ئاره‌زووه‌کانی وه‌ک کۆچه‌رێک ده‌دات به شانداو سه‌رله نوێ ده‌که‌وێته ڕێ ئه‌مجاره به‌ره‌و ئیتاڵیا . ده‌بیته‌وه به قوتابی له ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری فلۆره‌نسا . دیده‌و هه‌ستی ، له ناو ئه‌م چوارچێوه نوێیه‌دا ، جوانیی شارستانیه‌کی جیاواز ده‌گرنه خۆیان و تێکه‌ڵاوی تهوشکێکی هونه‌ری نوێ ده‌بن . لێره‌وه ، تابلۆکانی ڕێڕه‌وێکی تر وه‌رده‌گرن و ده‌که‌ونه پاڵه په‌ستۆ له نێوان هارمۆنی وه‌ستاو ودینامیکی جوڵه ، ڕه‌نگ نرخێکی شاردراوه ده‌هێنێته سه‌ر ڕووکه‌شی تابلۆ کان ، ڕووناکیش فێری زوبانی تاریکی ده‌بێت له ڕیگه‌ی تۆناتی ڕه‌نگ و هاوسه‌نگیه‌کی په‌شێواو . ئه‌م ڕسته جوانپهیڤهی نووسهورو فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی گاستۆن باشلا‌ر که ده‌ڵێت : ” هه‌موو شتێک ده‌له‌رزێ کاتێ که ڕووناکی ده‌له‌رزێ” دهستنیشانێکه بۆ ئه‌و نرخه شاردراوانه‌ی که نیشه‌جێی ده‌روونن .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاریکی که له خۆیدا ڕووناکییه چوونکه بێ ئه‌و بوونی نابێ ، سکاڵای نسرمی خۆی بۆ ڕه‌نگه به تینهکان ده‌گێڕێته‌وه ، تابلۆش ده‌بێته مه‌ودایه‌ک ، له ناویدا ڕه‌شه‌بایه‌کی سارد‌و گڕه‌یه‌کی گهرمهسێڕ ده‌بن به ئاشنا . به‌ڵام ئایا ڕه‌شه‌با به ڕه‌نگ له تابلۆیه‌کدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه ؟ به‌ختیار ، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتاو هه‌شت دایه‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی تابلۆیه‌کی که ناوی (ڕه‌شه‌با)ی لێنابوو . کاره‌که توێژینه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر تێمی لێکجووداکرنهوهی شێوه‌کانی کۆمپۆزیسۆن له تابلۆدا ، ئه‌و خاڵانه‌ی که بینه‌ر پێویستی ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی تابلۆکه و بۆ ئه‌وه‌ی گومنهبێت تیایدا ، بهختیارتێکهڵ به واتای تابلۆکه ی کردووه . ڕه‌شبا ته‌نها ناوێکه یان ئاماژه‌یه‌که بۆ چوونه ژووره‌وه سه‌فه‌ر کردن بۆ ناو جیهانێک که هه‌ر له ره‌شه‌با پێکنه‌هاتووه ، به‌ڵکو له نه‌مرکردنی هه‌ستێکی کاتیی به‌سه‌رچوو درووستبووه ، که‌واته واتا نوێیه‌که‌ی
تابلۆکه ، بینه‌ر به هه‌ستپێکردنێکی نوێی خۆی وه‌ریده‌گێڕێته سه‌ر زوبانێک که هه‌ست ڕاسته‌وخۆ د‌رکی پێ‌بکات . له زۆربه‌ی کاره‌کانیدا ، شێوه‌یه‌کان له ده‌ست واتا سه‌ره‌کییه‌که‌ی تابلۆ هه‌ڵدێن و له شوێنێکی دی ده‌گیرسێنه‌وه . ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئازاد بۆ خۆیان و له‌و شوێنه‌وه دێنه‌وه قسه له سه‌ر نه‌مرێتی چاره‌نووسیان له‌و تابلۆیه‌دا .
بێگۆمان ، زۆرکات ، هه‌نه‌رمه‌ند ته‌نها له دووی مه‌به‌ستی جوانی ناگه‌ڕی ، به‌ڵکو له‌دووی پێداویستی هزر و بۆچوونێک ده‌گه‌ڕێت که هێڵێکی هاوبه‌ش و به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو جیهانیدا دروستبکات .
ئاشکرایه ، ئیمڕۆ له جیهاندا ، هونه‌رمه‌ندان که‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر به‌کاده‌هێنن بۆ به ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان . هونه‌ری هاوچه‌رخ له گه‌له‌ری هاتۆته ده‌ره‌وه ، کوچه‌و وکۆڵانو گۆڕه‌پان بۆته گه‌له‌ری بۆی . هونه‌رماندانیش ڕژاونه‌ته ناو بۆچوونێک که هونه‌ر به دهركێکی کاتی داده‌نێن . چوونکه گۆڕانکاریه‌کی ئێجگار خێرا به سه‌رهه‌موو لایه‌نێکی ژیاندا هاتووه . به‌های هه‌موو شتێکیش ڕۆژ دوای ڕۆژ ده‌گۆڕدرێ . بێگۆمان به‌ختیار سوور ، ئه‌و گۆڕانکارییه ده‌بینێ و زۆر باش هه‌ستی پێکردووه . له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ، که‌وتۆته ناو ئهزموونگهرییهکی نوێ له هونه‌ره‌که‌یدا : که‌رسته کانی که به‌کاریده‌هێنێ کۆمپیوتهروچاوێکی دییه که زۆر هوشارو ناسکه که ئه‌ویش کامیراکهیهتی و توانیوێتی له ڕێگه‌یه‌وه هه‌زاره‌ها سات به‌سه‌رچووی پێ نهمربکات . فۆتۆکانی پێویستیان به‌ناوونیشان نیه ، زوبانی خۆیانیان هه‌یه و ڕێک له ڕێگه‌ی بازنه‌یی چاوی بینه‌ره‌وه تلۆر ده‌بنه‌وه بۆ ناو هه‌ستی . هه‌روه‌ها زۆر کاری هونه‌ری به کۆمپیوته‌ر ئه‌نجام داوه ،هه‌ستی هه‌ر هه‌مان هه‌سته که کاتێ به ده‌ست وڕه‌نگ تابلۆکانی ده‌نه‌خشاند .
ناوه‌وه‌ی بهختیارشێوهی گه‌ڕۆکێکی گیانیی وه‌رگرتووه یان هه‌ندێ جارشێوهی ده‌فته‌رێکی وه‌رگرتووه که ڕه‌نگه ئایندهی تێڕوانینه هونه‌رییه‌کانی تیایدا نووسرابێته‌وه ، بۆیه هه‌ندێک له لا په‌ڕه‌کانی به خواستی خۆی وه‌کو کۆلاره‌یه‌ک بهرهڵاکردووه به‌ره‌وه گومه‌زه شینه‌که‌ی ئاسمان و له دووی شه‌به‌نگی ڕووناکی هزرێکی نوێ ده‌گه‌ڕێن . ده‌ره‌وه‌شی ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاسۆیه‌کی دوور پڕ له جوڵه‌ی گیان له‌به‌ران وڕه‌نگ ووفۆرمی هونه‌ری که هه‌ریه‌که‌یان کورته چیرۆکێکن بۆ خۆیان به‌ختیار بۆته بازنه‌یه‌ک له بازنه بونگهریهکانی هه‌ر یه‌که‌و چۆته ناو ئه‌وی دی ، له بازنه‌یی چاوه‌وه تا بازنه‌یی زه‌وی ، مانگ ، خۆر، ئه‌ستێره‌کانی دی .ئه‌م بازنانه وایان لێکردووه که له ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕێکی به‌رده‌وام له کاری هونه‌ریدا ، ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ببێته جیهانێکی پڕ راز وله ناو خه‌ونێ یه‌کێکی تردا سه‌فه‌ربکات.
ڕه‌نگه ڕۆژێک لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و ده‌فته‌ره ، هه‌ریه‌که‌و به ره‌نگێکی جیاواز و شێوه‌یه‌کی جیاواز ، هه‌ڵبێن له خه‌ونه هونه‌رییه‌کانی بوون و هێدی هێدی له‌و سه‌فه‌ره دووره بگه‌ڕینه‌وه و وه‌کو گوڵه ئه‌ستێره ، له شه‌وێکدا
له‌سه‌ر بالکۆنی به‌رده‌م ژووره‌که‌یدا ببنه‌وه کارێکی هونه‌ری .