كارۆخ مەلائەسعەد.گۆرانیبێژی لاو (بەشدار واحید) دوای ئەوەی كۆمپانیای (ڤین پڕۆداكشن) سپۆنسەری ئەلبوومی (نامەی ڕەش)ـیان بۆ كرد، لە ئێستایشدا هەمان كۆمپانیا گۆرانییەك بۆ ناوبراو بەرهەم دەهێنن.
(بەشدار) بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێكە گەڕاومەتەوە كوردستان و ئێستایش وا خەریكی خۆ ئامادەكردنم بۆ بەرهەمهێنانی كارێكی نوێ.
ئەو گوتی: “ئەو كارە تازەیەم بریتی دەبێت لە گۆرانییەك، كە ئەو گۆرانیەیشم ناوی (نامەی ڕەش)ـە. وەلێ ئەو تراكەیش لە ئەلبوومەكەی پێشوومدا هەبووە و، هەروەها ئەو گۆانییەیشم ناونیشانی ئەلبوومەكەم بووە. هاو كات بەو هۆیانەیشەوە هەوڵی كلیپكردنی ئەو گۆرانییەم دا.”
لە بارەی بەرهەمهێنان و چۆنییەتیی دروستكرنی كلیپەكەوە دەڵێت: “ چەند كەسێكی بە ئەزموون و دەستڕەنگین لە شاری دهۆكی دەلال و دڵگر، وێنەی ئەو كلیپە دەگرن و كۆمپانیای هونەریی (ڤین پڕۆ داكشن) ڕێكخەر و سپۆنسەر و دەرهێنەری ئەو كارەم دەبن، بۆیە سوپاسیان دەكەم.”
گوتیشی: “بەو هیوایەم ئەو ئیشە نوێیەم جوان و بە كەیفی جەماوەر بێت، چونكە بەردەوام بەڵێن و هەوڵەكانم لە پێناو خزمەتكرنی هونەرێكی جواندا بووە. ئاواتەخوازیشم گوێگران و ئازیزەكانم بە دڵیان بێت.”