زۆر دەمێکە کوردانی دەرەوەی کوردستان بە تایبەت کوردەکانی ئەورووپا دوور دەخرێنەوە لە هەموو چالاکیەکی بەرزنرخاندن و خەڵاتی ڕێزلێنان و هەڵسەنگاندنەکانی کە لە ناوەوەی کوردستان دەکرێت وەک ئەوەی کوردانی دانیشتوی ئەورووپا چیتر پێویستیان بە نیشتیمان نییە !! ئەوە ماوەیەکی زۆر دوورو درێژە کەنالی ئاسمانی جۆربەجۆر دیتە دەرەوەو و هەمووشیان بە سیستەمی لۆکال کاری سەتەلایتەکانیان دەبەن بەرێووە بۆ نموونە ئەوو تیڤیانەی هەولێر کار تەنها بۆ هەولێر دەکەن و هەنێک لەوانەی سلێمانی کار بۆ سلێمانی دەکەن !
خۆشبەختانە کەناڵی کوردسات لە سەرەتاوە خۆی جیا کردەوە و زیاتر و باشتر کارەکانی خۆی بڵاو کردەوە و لە هەمووی گرنگ تر ناردنی هەندێک لە کادرەکانیانە بۆ ئەورووپا و درووست کردنی نوسینگەی خۆی لە هەندێک ووڵات بە تایبەت سوید کە هەموان دەزانن ڕەوەندی کوردی زۆرن لەو ووڵاتە ، هەمووان دەزانین کە بەرهەمی زۆربەی هونەرمەندان لە سەرەتا لە کوردساتەوە دەمانبینی و هەمووان ئاشنا بوین بەوو هونەرمەندە کوردانەی کە لە ئەورووپا دەژیان لە رێگەی ئەوو شاشەیەوە و زۆرمان ناسی لە رێگەی کوردساتەوە لەوانە هونەرمەندان ( زەکەریا و میکائیل و ئەردەڵان وزیاد ئەسعەد و بڵند و ڕۆژ و … هتد )
ئێستا ئەوە ماوەی سالێک دەبێت هەر لە هەمان کەنالەوە (کوردسات) بەرنامەی کوردێک لە ئەووروپا دەبینرێت ، ئەم بەرنامەیە شیوازێکی زۆر جیاوازی هەیە لە هەموو ئەوو بەرنامانەی کوردسات لە دەرەوەی ووڵات ئەنجامی دەدات لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەناز عومەرەو دەرهێنانی هەردی عومەر، ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم بە توانایی خاتوو بەنازە لە هەڵبژاردنی بەرنامەکانیداو پێشکەشکردنیان هەرلە سەرەتای دەست بەکار بوونی وەک بێژەر لە تی ڤی گەلی کوردستان بوو سالی 1995 زۆر سەکەوتوانە بەرنامەی ئاوێزەی پێشکەش دەکرد ئە وو خاتوونە هەتا ئێستا کاری سەرکەوتووانە ئەنجام دەدات و هەر ئەویش بوو بۆ ماوەیەکی زۆر بەرنامەی ژووان ی پێشکەش دەکردین لە کوردسات کە زۆرترین هونەرمەندی پێناساندین لەوو ساڵانەی رابردوو ، کوردێک لە ئەووروپا گرێدانەوەی کوردی دەرەوەیە بە ووڵات و بەرز نرخاندنی کارەکانیان و پێشاندانی ئەوو کەسانەی لە ئەووروپا چالاکن و پێشاندانی ئەوو رۆحە نیشتیمان پەروەریەی کوردی دەرەوە و روونکردنەوەی کارەکانیان . من زیاتر دەمەوێت باس لەوە بکەم چون لەناو ئەم جەنگجالیەی میدیای کوردی کە هەموو هەوڵ دەدەن هەواڵی هونەری بەرنامەی کچانە و مۆدە و شۆۆو زیندوکردنەوەی قەرەقۆزی هونەری و هتد … زیاد بکەن کوردسات بیرۆکەی کوردی ئەورووپای هێنایەوە و بەناز عومەر چۆن بەرنەمە هونەریە سەرکەتووەکەی (ژووان)ی گۆری بۆ بەرنامەی کوردێک لە ئەووروپا ! کە هەموو دەزانین بەرنامەی ژووان یەکێک بوو لە بەرنامە سەرکەوتۆکانی کوردسات ئەو بەرنامەیە کاتێک لە ئەورووپا سەری هەڵدا هەمووانی بە هونەرمەندان ناساند و ببوو بەو پردەی کە هەموو هونەرمەندانی پێدا پەرینەوە بۆ هەوادارانیان لە کوردستان
ئێستا کوردسات زۆر ژیرانە کار دەکات و کارەکانیان لە ئەورووپا زیادی کردوەو گرنگی زۆرتری داوە بە رەوەندی کوردی لە ئەورووپا و تیڤیەکانی تریش تا ئێستا نەیانتوانی چەند کادرێکی هونەری وەک کوردسات درووست بکەن یان هیچ نەبێت بەرنامەیەکیان هەبێت بۆ ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وولات
بە پێویستم زانی نامەیەکی زۆر کراوە بنێرم بۆ بەرنامەی کوردێک لە ئەووروپا و سوپاسی خۆمیان پئ راگەیەنم دەست خۆشیتان لێ دەکەم و پیتان دەڵێم ئێووە دەتوانن ئێمە بە نیشتیمان ئاشت کەنەوە و نیشتیمانیش بە ڕۆلەکانیان لە دەرەوەی ووڵات ئاشنا کەن ئێمە لە ئەورووپا هەموو کات خەموو خەومان هەر نیشتیمانە …. دڵنیام کە سەرەتای نامەکەم دەبینن واهەست دەکەن کە نامەیەکی ڕەخنە ئامێزە بەڵام بۆ ئەوەی ڕەخنەنوسەکانیش هەندێک جار دەبێت باش و خراپ هەڵسەنگێنن و بە باش بلێین باش بە خراپێش خراپ ،، من خۆم یەکێکم لەوو کەسانەی کە بە توندی رەخنەم ئاراستەی کوردسات کردووە و بابەتی جیاوازم نوسیووە و ئەم بابەتەش بە پێویست دەزانم
داواکاریم بۆ هەموو تیڤیەکانی تر ئەوەیە کە کوردی دەرەوەی ووڵات لەوە زیاتر پشت گوێ نەخەن و خۆتان ئەوەندە بە زلل مەزانن وو هەوڵ بدەن لە ساکاری و سەرکەوتویی ئەوانی تر فێر بن و هەوڵ بدەن پێکەوە میلەتەکەمان بۆ پێش بەرن و هەروەها داواکارم لەوو حوکمەتەی خومان کە خەڵاتی باشترین بێژەر یان میدیاکاری نموونەی یان هەرخەڵاتێکی تر کە ڕوژانە دابەشدەکرێت بە موستەحەقی خەلک هەڵبژێرن و چیتر خاترووخوتری حیزبی خزمی بەکارمەهێنن !!
د. جەمال سەعید