بۆ ڕای گشتی / بە توندی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر شه‌رمه‌زار دەکەین کە له شەوی 11 ی ئه‌پریلدا بەشێوه‌یه‌كی ناشارستیانانهو نا مرۆڤانه هێرشی توندوتیژیان کرده سەر کۆمەڵیک له هاوڵاتیان و سیاسه‌تمه‌دارانی مانگرتوو له هه‌ولێر كه بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی ( باکور و مانگرتووانی ستراسبۆرگ) بەشداری چالاکیی مانگرتن بوون.
مانگرتووه‌كان بە فەرمی مۆڵەتیان هه‌بووه و زۆر ئاشتیانەش ده‌ستیان پێ كردبوو. به پێی یاساكانی جاری گه‌ردوونی مافی مرۆڤ، خۆپیشاندان و ئازادی ڕادەربڕین ساكارترین مافی هاووڵاتیانه له هه‌ر شوێنێكی دنیادابن، بۆیه هیچ گروپ و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌م مافه له هاوڵاتیان زەوت بکات..
له باشوور باسی دەوڵەتی کوردی و یه‌كێتی بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد دەکرێت و به‌ڵام لەهەمان کاتیش‌دا ئازاری هاونیشتمانیانی مانگرتوانی کوردستان ده‌درێت…
ئێمە و به هه‌زاران چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئەم کرداره نامرۆڤانه‌یه ئیدانەو مەحکوم دەکەین، پشتگیریی لە مافی مانگرتوه‌كان و ڕادەربڕینی هاونیشتمانیانی کوردستان دەکەین .
واژۆ
- دۆستانی ژینگەی کوردستان / سوید
- ڕێخراوی سه‌وزی كوردستانی ئه‌وروپی / نه‌رویج
- ناوه‌ندی كلتور‌و خوێندنی كوردی / ێۆتۆبۆری
- چاودێری کوردۆساید-چاک / کۆمیتەی نەرویج
- كۆمه‌ڵه‌ی سكۆنه كورد / مالموێ
- سایتی مالمۆ كورد
- پارتی چارەسەری دیمۆکراتی کوردستان / سوید PCDK
- دەزگای مالامە بو رۆژنامەگەری ئازاد لە بادینان
- مەجلیسی گەل/ ستۆکهۆڵم
- کۆمەڵەی ڕەوەندی کوردستان / ستۆکهۆڵم
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
- کۆمه‌ڵه‌یی مافی مرۆڤی کورد/ ئه‌وروپا
١٢ئەپریل ٢٠١٢