حەپەساوی کارە ساتێکم نامۆ
چ داڕمانێکە ژیوار لەم ڕکەدا
کراسەکەم خالی بۆن بە جەستەمەوە ئەکا
بـــێ هەنار
ڕەق هەڵاتووە زردەخەنە
بە پانتـــایی لێومەوە
لەم گۆڕە پانەدا هەڵچـــووم بە هەڵە بوونمەوە
بە ئەسپایی هەنگاو بنێ
لە بازنەی خەیاڵێکدا دەسووڕێمەوە بێ وچان
بیرم لە دەریاێکە هێندەی چــاۆم مەنگ
شـــەپۆل ڕاهێنەر هەزار رەنگ
چیت لە ڕۆحمدا چـــاندووە
کە بێ بژار بــــاڵا ئەکەم
لە دەسپێکی سـالی تازە
خەم پتەو ترە لە پار.
سنە
ئیلهام موڕادی
Discussion about this post