بلۆک وەشێنێکی دوعا وتی
لەسەر ناموس بلۆکم لێدا
بۆیە ئیستا لە
خیابان پیاسە ئەکەم
نە شەرممان هەیە
نە ئابڕوو
ئاخر زۆر ئازاین
لە کوشتنی (دوعا)کان
بەس باسی دەوڵەتی کوردی بکەن
هەموو ڕۆژێک دوعایەک
بە چەقۆ و خشت وفیشەک
ئەقڵیشرێتەوە
جادە ..کۆڵان ..شەقام
گوند.. شار
هەمووی بۆنی خوێنی
کوژرانی دوعاکانی لێدێ
ئیتر بەس نەبێ کوشتن ..؟؟
….. هاوڕێ ڕەش …..