هۆ کچه‌که‌ی په‌رچه‌م سێبه‌ری خوا
هه‌رچی نامه‌ی
دڵداری
کوچه‌کانی هانۆڤه‌ر هه‌یه بیان سوتێنه
له‌گه‌ڵ هه‌ر قرچه‌ی سوتانی وشه‌یه‌کدا
ناوی مردنی گه‌نجێک بێنه
تۆ ئه‌و مرۆڤه بویت
که هه‌رچی له‌شکری گه‌ڵا هه‌بوو
کرد به خه‌ڵوز وتوانتهوه
هه‌رچی یاده‌وه‌ری هه‌بوو کردت به
حه‌زی ڕق و وه‌ک مۆم کوژاندته‌وه
ئه‌زانم به‌و نامه‌یه
دڵت ئه‌ڵێ ئای که
ئاشقێکی شێتی
ئه‌زانم به‌و وشه‌یه
ئه‌ڵێی که گه‌ریلایه‌کی بێ په‌تی
به‌ڵام بزانه تۆ مه‌رگی هه‌موو خۆشیه‌کانی منت ڕاگه‌یاند
تۆ چرای هه‌رچی ڕۆشنای هه‌یه داتخست و
حه‌زه‌کانی خۆت به‌سه‌ر مندا سه‌پاند
ئێستاکه‌ش
مه‌ڵێ
من هاوڕێی سرپه‌ی ده‌ریا وجوڵه‌ی چڵ وشنروێی ئاسمان نیم
مه‌ڵێ
من مناڵ نیم
ئاشقی زه‌ریا و
وه‌ستانی سه‌ر چیا نیم
من ئه‌زانم کچه‌ی په‌رچه‌م سێبه‌ری شه‌و
ئه‌زانم چه‌ن وشه ناخی دڵت ئه‌که‌نه‌وه
ئه‌زانم کام گۆرانی وه‌فای ئارامی بۆ ژیانت ئه‌نوسنه‌وه
بۆیه باڵی ئه‌و باڵنده‌یه مه‌شکێنه
که ئه‌ڵێ خۆشم ئه‌وێی بێوێنه
…………
هانۆڤه‌ر:شارێکه له ئه‌ڵمانیا
هاوڕێ ڕه‌ش
2.4.2011