نامه‌ی چوکلێتی ..
گه‌یه‌نه‌ری په‌یامی پێشمه‌رگه بۆ ڕێکخستنه‌کانی شار یا پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ندێ جار له‌ناو ڕێکخستنه‌کانی شار و زیندانیش هاتووچۆی ده‌کرد وه‌ک تیشکهنامه ( ئیمێل ) ی ئه‌م سه‌رده‌مه تیژڕه‌و بوو . نامه‌که قه‌د و نوشت ده‌کرا بهتێبی ئاوی دهپێچراوه تا هه‌نده‌ی ده‌نکه چوکلێتێکی لێده‌هاته‌وه !
مه‌به‌ست لێ ی بچوک کردنه‌وه شاردنهوهبوو ئاسانیش ههربگیرێ هه‌روه‌ها زۆرخه‌ڵک له‌سه‌ری توشی سزای لێدان و زیندانی بگره کوشتن و له‌ناوبردن بوونه‌وه ده‌یان و سه‌دان چێرۆک سه‌ربرده‌ی هه‌یه . له‌خه‌باتی نهێنی هه‌شتاکانی ناوشار زۆر له‌و نامانه‌م لۆهاتبوو زۆربه‌ی کاته‌کان له‌گه‌یاندنی دا له‌ناو ده‌ستم بوو له‌گیرفانم هه‌ڵم نه‌ده‌گرت لۆ ئه‌وه‌ی کاتی ته‌نگانه ئه‌گه‌ر کرا به‌ئاسانی فڕێیده‌م نه‌بێته به‌ڵگه له‌کاتی ئاشکرابوون یان گیران . هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌ده‌دا نامه‌کانی به‌لامدا ڕه‌ت ده‌بن بیانخوێنمه‌وه په‌یمانێکی ویژدانیم بوو به‌ئاکار و دڵسۆزیه‌وه هه‌روه‌ها نه‌وه‌ک له‌کاتی گیرانم نهێنی یا ناوه‌کان ئاشکراببن ئێستاش بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه ده‌زانم زۆرینه‌یان له‌سه‌ره‌وه ئههوای لێ نوسرابوو ..
له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه ..
ئه‌ی کرێکاران و گه‌لانی زۆرلێکراوی دنیا یه‌کگرن
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه .
دهنگوباسی دوژمن /
چالاکیه‌کانی ڕێکخستن/
ئابوونه‌ی مانگانه/
له‌سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه ..
ئه‌ی کرێکاران و گه‌لانی زۆرلێکراوی دنیا یه‌کگرن
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه .
بۆ هاوڕێ …….
تکایه ڕۆژی …/ …/ 1986 له ……. ئاماده‌بن .
دڵسۆزتان
واژه‌یه‌ک بهجافی سۆر
1986
ناو سه‌یته‌ره‌ی سه‌ربازگه‌ی کۆیه ، خه‌ریکی پشکنینی تراکتۆره کشتوکاڵیهکهن له‌ده‌شتی کۆیه‌وه بهتڕه تڕ خۆی له‌شار ده‌کوتا . جگه لهشۆفێرهکه چوار ژن ههردووهی له‌سه‌ر لاچاملغێک له‌گه‌ڵ دوو سێ سه‌ر مامر لهعارهبانهکهی دواوه سه‌رنشینی بوون . فه‌رده ساوارێک ، سێ جێماستی سه‌رپوشی په‌یت ، دوو قه‌فه‌س قه‌یسی ، دوو فه‌رده گه‌نم لۆ باراشی ، عه‌لاگه‌یه‌کی پلاستیکی پڕ په‌لکه‌مێو ، دوو به‌تانی یه‌کی تاوس و یه‌کی به‌ور هه‌روا بێته‌وه دوو قدووه فستقی ئێرانی به‌قاچاغ له‌دۆڵی سهفرهزهرونهوه به‌کۆڵی پێشمه‌رگه هاتبوو به‌دیاری لۆ شار ده‌ڕۆیی ! چه‌ند سه‌ربازێک به‌و به‌یانیه زووه شیشکوتی خه‌ریکی پشکنینی که‌لوپه‌له‌کان بوون ، له‌ولاوه‌ش ژنه‌کان وه‌ستابوون تاکۆتایی بێ و سه‌رکه‌ونه‌وه به‌ره‌و ناوشار بڕۆن . ئه‌و گێلمه و کێشه ته‌واوێکی بردسهربازه ڕه‌شتاڵه‌که: ئیصعهد ئیصعهد . ده‌ی بڕۆن سه‌رکه‌ون هه‌مووان بهتڕاکتۆرهکه هه‌ڵگه‌ڕان .. داکم به‌ته‌مه‌ن بوو دواکه‌س ده‌یه‌وێ سه‌رکه‌وێ لچکی که‌واکه‌ی لهباغهری دهردهینێ نامه چوکلێتیهکه پێیڕا ده‌که‌وته سه‌رجاده‌ی ، جاشه‌کی باش ده‌یبینێ هاوار ده‌کا: کچێ پیرێژن نوشتهکهت ههرگرهوه تا ئه‌و عه‌ره‌به سه‌گبابه نهیدیتیه ! داکیشم تێ ی ڕوودێ بێ قسه نامه‌که ههردهگرتهوه لهباغهری که‌واکه‌ی ده‌نێ وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابی ، سه‌رده‌که‌وی به‌ره‌و شار ده‌ڕۆن نامه‌که‌ش گه‌یشت .