به‌رێز كاك نه‌وشیروان، نازانم تاچه‌ند تاقات و خولقی هونه‌رت هه‌یه، به‌لام سلاوێكی هونه‌ریت لێبێت دوور له ره‌شی و دوبه‌ره‌كی سیاسی كوردستان. ئه‌م نامه‌یه نه پیاهه‌ڵدانه و نه هه‌ره‌شه‌و هێرشكردنه. ته‌نها چه‌ند راستیه‌كه بۆ تۆی به‌رێز. من هونه‌رمه‌ندێكی میوزك ژه‌نم. وه‌ك تاكێكی سهبهخۆو ئازاد له‌وه‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژیم كاری هونه‌ریم بۆ هه‌موو لایه‌ن و ئایدۆلۆژیایه‌كی جیاواز كردوه به یه‌كسانی و، هه‌میشه وه‌ك كوردێك سه‌یری خۆم كرده‌وه دوور له‌وه‌ی كه پابه‌ند بم به هه‌ر لایهنو گروپێكی تایبه‌ت. بۆیه له به‌رێوه‌بردنی هه‌ر بۆنه‌و ئاهه‌نگێكی كوردی ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بوبێت به هه‌ر بیر‌و باوهرێكهوه خۆ نهویستانهو به ئه‌مه‌كه‌وه كاره‌كانی خۆم به‌جێ گه‌یاندوه و سه‌ربه‌خۆیی خۆشم هه‌رده‌م پاراستوه.
به‌لام ئه‌مجاره‌یان له ئاهه‌نگی ئێوه‌ی گۆران خوازان به‌هه‌موو جۆره پاله‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونی و سیاسیه‌وه ئه‌و ئازادیهتان لێساندم و خۆم و هاورێیهكانمتان زۆر توره‌و دڵ گران كرد، كه زۆر پێچه‌وانه‌ی دروشم و خاله بنچینیهیهكانی تێكۆشانی ئێوه‌ی گۆرانخوازان بوو. دوور‌و نزیك هه‌ندێك هیواتان له‌لامان دروست كرد بوو كه ئه‌و گۆرانه بنچینیه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن ببێته به‌رنامه و شێوازێكی نوێی په‌یره‌وی سیاسی له كوردستاندا. ئه‌وه‌ی من گوێم لێبوه ئێوه توره‌ن له دیكتاتۆریه‌تی سه‌ركرده‌ی پێشوتان . ئێوه شهفافیهتان ده‌وێت له ده‌سه‌لات. ئێوه رێز‌و حورمه‌تی هه‌موو چین و توێژهكانتان ده‌وێت. ئێوه ئازادی راده‌ربرین و سه‌ربه‌خۆیی تاكتان ده‌وێت. دونیایه‌كی ئارام و پر له ئاشتیتان ده‌وێت. ئێوه هه‌موو شتێكی باشتان ده‌وێت……………… . منیش ده‌مه‌وێت!!!؟
به‌لام من دوای هه‌موو رێكه‌وتنێك به شه‌فافی داوام كرد كه سه‌ربه‌خۆیی گروپه‌كه‌مان بپارێزێت و داوای هیچ گۆرانی و مۆسیقایهكمان لێنه‌كرێت به‌سه‌ر تۆی سه‌ركرده‌و بزوتنهوهكهت. به‌رێز به( زه‌خته‌وه) داوامان لێكراو ئه‌گه‌ر نه‌شمان گوتابوایه ئه‌وه تێمان ههڵدهدرا. به‌رێزم من داوام لێیان كرد با حورمه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌مان بپارێزین و با هونه‌ر تێكه‌لی سیاسه‌ت نهكهینو ئازادی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندا بپارێزین. به‌لام نه‌كراو وه‌ك به‌كرێ گیراو دابوایه له خزمه‌تی داواكاریه‌كانیان بین ئه‌گه‌ر نا (……………….). سیمایهكتان نیشان دا هیچ جیاواز نه‌بوو له‌وانه‌ی پێشوتر به‌لكو هه‌ندێك خراپتریش، ئه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێته چ گۆشه‌یه‌كه‌وه بۆ پێناسه؟؟!! ئه‌وه‌ی ئێوه پێشتر لێی توره بوبون له ده‌سه‌لات و لایه‌نی دیكه، به‌رێزم ئه‌وه به‌سه‌ر ئێمه داهات. ئه‌گه‌ر گۆرانهكانتان له رووی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و هونه‌رو رۆشهنبیریهوه نه‌بێت، ئه‌وه ئێمه‌ش ناچار كراین بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیكه دابمه‌زرێنین و خۆمان له‌م گومان و راراییه ئازاد بكه‌ین.ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی ئێمه ده‌نگ بده‌ین به‌كێ؟ كێ خاوه‌ن به‌لێن و كێ خاوه‌ن دروشمێكی تۆكمه‌یه؟ كێ ده‌توانێت كه‌مێك هیوامان له دڵ دروست بكات. كێ ده‌توانێت سه‌روه‌ریمان بپاریزێت؟
ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند زانیاریهكو راستیه‌ك بوو كه ره‌نگه تۆی به‌رێز به‌ئاسانی به‌ده‌ستت نه‌گات و، ره‌نگه هه‌ر پێا هه‌ڵدان و زۆرباشهت بۆ بنێردرێت. ئه‌م بابه‌ته هاوپێچ ده‌كه‌م بۆ كۆمپانیای ووشه، به‌هیوام ئازادانه و گۆرانخوازانه بڵاوی بكه‌نه‌وه.
تێبینی: دوای ئه‌م ئاهه‌نگه له بێزاری و دڵشكاویمان بریارماندا بۆ ماوه‌یه‌ك واز له میوزك بهێنین.
زیره‌ك ژێدار-به‌ریتانیا